ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“كەركوكی كوردستانی” مشتومڕی لەسەرە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، ناوی لیستی لایەنە ساییەكانی كەركوك هیچ كێشەیەكی نییە لە ڕووی یاساییەوە.

لایەنە سیاسییەكانی كەركوك لەسەر لیستێكی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان ڕێككەوتن و دوابەدوای ڕاگەیاندنی ناوی لیستەكەش عەرەب و توركمانەكان ڕەخنەی توندیان لە ناوەكە گرت.

حەسەن شێخانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حزبە كوردستانییەكان لەسەر ناوە (كەركوكی كوردستانی) ڕێككەوتووین بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، بەڵام كۆمەڵێك خەڵك شێواندوویانە و دەیانەوێ دۆخەكە ئاڵۆز بكەن.

وتیشی”ئێمە ڕەچاوی ئەوەمان كردووە لە كۆمسیۆن یان هەر نەتەوەیەكی دیكە كێشەمان بۆ دروست بكەن كە هێشتا كەركوك یەكلایی نەبووەتەوە كە كەركوك كوردستانییە یان لەسەر عیراق دەمێنێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا كۆمسیۆن بەیانامەیەكی ڕەسمی لەو بارەوە دەرنەكردووە”.

ئاشكراشیكرد، زانیاریمان هەبوو لیستە عەرەبییەكان دەیانویست لیستێك دروست بكەن بەناوی “كەركوك عیراقییە”، ئەویش بۆ سوكایەتیكردن بە ئێمە، ئێمەش ڕەچاوی ئەوەمان كرد دوو ڕۆژی دیكە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكان ئەو ناوە بڵاودەكرێتەوە ئەوكات هیچ وەڵامێكمان پێنابێت، بۆیە ناوەكەی خۆمان هەڵبژارد.

ڕونیشیكردەوە، لیستەكەی كورد ناوی لیستی “كەركوكی كوردستانی”یە نەك ئەوەی ئەوان بانگەشەی بۆ دەكەن كە بریتییە لە لیستی “كەركوك كوردستانییە”.

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: پێشهاتەكان مەترسی جددی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكرد، بەتایبەتیش هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا).

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەشداریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە و دەبنە هۆی كارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەكی زۆری ناوچەكە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیشیكردەوە، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی جددیتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند و وتی: “بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین”.

لای خۆیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو، كە تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” یان كردووە.

دووپاتی لەوەشكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی توركیا دۆخێكی ناسەقامگیری هاتووەتە ئارا لە ناوچەكە و دەرفەتی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەشی خستەڕوو و وتی: “لە دۆخی ناوچەكە زۆر نیگەرانین و ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان دەكەم، هێشتا داعش شكستی نەهێناوە و هۆكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێشتا ماوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە باكووری سوریا دەگوزەرێت، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی توندڕەو و تیرۆریستانی زیاتر كردووە.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دۆخەكە دەكەن، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، بە باشی دەزانن كۆبوونەوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت و بە پێویستیشی دەزانێت كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چالاكییەكانی خۆی لە دژی داعش بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جێگری سەرۆكی ئەمریكا: توركیا ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست لە سوریا ڕێككەوتن و توركیا ئۆپراسیۆنەكەی ڕادەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو:”بەهیچ شێوەیەك ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاناگرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان