ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی نەوت دەستیپێنەكردووەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە حكومەتی هەرێم بە فەڕمی ڕایگەیاند، ئەمساڵ نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت، بەڵام تائێستا هیچ ئامادەكارییەك بۆ دابەشكردنی نەوت كراوە.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەوت و سوتەمەنی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێكی تازە بۆ دابەشكردنی نەوت نەدراوە.
وتیشی”هەر كاتێك بڕیاردراوە بڵاوی دەكەینەوە و دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكرێت”.

سەبارەت بە لە حاڵەتی دەستپێكردنەوەی نەوتدا لە كام مەڵبەندەوە دەستپێدەكرێت، ناوبراو وتی”مەڵبەندی یەك تەواو نەبووە و نەوت بێت كێشەی دەستپێكردنەوەمان نابێت”.

نزیكەی شەش ساڵە حكومەتی هەرێم بە فەڕمی هیچ بڕە نەوتێكی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشنەكردووە و بەغدا بە ئارەزووی خۆی نەوت دەنێرێت.

پێشتر سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای پەیوەندی كۆمەڵایەتی و برادەرایەتی بەغدا ڕازی دەكرێت نەوت بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرێت.

ئابوری

بەهۆی گرانفرۆشتنی دەمامك چەند دەرمانخانەیەك لە هەولێر و سلێمانی داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی گرانفرۆشتنی دەمامك و پێشێلكردنی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم چەند دەرمانخانەیەك لە هەولێر و سلێمانی داخران.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی گرانفرۆشتنی دەمامك دەرمانخانەی شاری گۆیژە داخرا.

ڕاشیگەیاندووە، دەرمانخانەكە نرخی دەمامكی لەسەر هاووڵاتیان زیادكردوە و بەنرخی (10) هەزار دینار فرۆشتویەتی، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕوی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەشی پشكنین و دڵنیایی جۆری بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر هەستاین بە پشكنینی ئەو شوێنانەی، كە دەمامكیان لێ دەفرۆشرێت و گرانیان كردوە وەك دەرمانخانە و ماڕكێتەكان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو شوێنانەمان داخستن، كە سەرپێچیان كردبو و پشكنین و بەدواداچوونیش بەردەوامە و هەرشوێنێك ئیستغلالی بازاڕی كردبێت دادەخرێت و غەڕامە دەكرێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك وەزارەت دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 زۆر دواكەوتووە و هۆكارەكەی بۆ نەناردنی پارەكەی بەغدا دەگەڕێتەوە، چونكە حكومەتی هەرێم بەبێ‌ پارەكەی بەغدا ناتوانێت مووچە دابەش بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ئاسایی دەبێت

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو پشكنینانەی لەخاڵە سنوورییەكان بۆ خۆراك و پێویستیەكانی تر دەكرێن، كە لەوڵاتی ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێن بەشێوەیەكی ئاسایی بەرێوەدەچێت، چونكە مرۆڤ هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، تائێستا ئەو پشكنینانەی هەبوون بۆ خۆراك و پێویستییەكانی تر، كە لەوڵاتی ئێرانەوە لەڕێگا سنوورییەكانەوە دێنە هەرێمی كوردستان هەر وەكو خۆیانن بەشێوەیەكی ئاسایی هەروەك لەخاڵە سنوورییەكانی تر لەگەڵ وڵاتانی دیكە دەكرێن، چونكە مەترسی ئەو نەخۆشیە زیاتر بەڕێگای مرۆڤەوەیە، كە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشیەكەیە.

دەشڵێت: “دەبێ تیشكمان لەسەر ئەوە بێت مرۆڤ لەم پەتایە دووربخەینەوە، ئەگەر حاڵەتێكی وەها بێتە پێشەوە، كە بازرگانی بوەستێت، بەدڵنیایی حكومەتی هەرێم بڕیاری پێویستی دەبێت”.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش گەیشتین بە بڕیارێك، كەوا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ڕێكبخرێت بەجۆرێك، كە خزمەتی هەردوولا بكات و بەدووریش بین لەگواستنەوەی پەتای كۆرۆنا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان