ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دوورە”

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینین بە ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.

سەردانی شاندەكانی هەرێم و بەغدا بۆ لای یەكتری بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی نێوانیان بەردەوامە و تا ئێستاش ڕوئیایەكی دیار لە ئارادا نییە بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو سەردانانەی لە هەدوولا دەكرێت، بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی نەوت و بودجە و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا وەكو ئابوریناسان گەشبینین بە ڕێككەوتنی نێوانیان.

وتیشی”جیاوازییەكانی نێوان هەردوولا زۆر نین و ئەگەری ڕێككەوتن زیاترە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا لەسەروبەندی ڕێككەوتنێكی نوێدان بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی داهاتوو پشكی هەرێم یەكلایی بكەنەوە و نەبێتە مەترسی و هەر پەڕلەمانتارێك لێدوانێك بدات كێشە بۆ بودجەی هەرێم دروست بكات.

لە ئەگەری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن، پێویستە حكومەتی هەرێم پلانێك بۆ خۆی دابنێت بۆ ئەوەی خۆی ڕێكبخاتەوە و داهاتەكان كۆبكاتەوە و سەرچاوەكانی داهات هەمەڕەنگ بكات و بیانبووژێنێتەوە، تاكو بتوانێت ئیدارەی هەرێمی پێبكات، بەڵام لە هەموو حاڵەتەكان بڕینی بودجە لەلایەن عیراقەوە بابەتێكی دوورە.

سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی قەیرانی چوار ساڵی راِبردوو لە هەرێم، ناوبراو ڕایگەیاند، بابەتی چوار ساڵ پێش ئێستا جیاوازە، چونكە پێشتر شەڕی داعش هەبوو، بودجە بڕدرا بوو، ئاوارەیەكی زۆر لە هەرێم بوونیان هەبوو، ئێستا ئەوە نەماوە و ئەوانەش بوونەهۆی بەهەدەردانی داهاتی هەرێم، لەبەرئەوە ئەو دۆخە دووبارە نابێتەوە.

ئابوری

پەرلەمانتارێكی كۆمەڵ: پێكەوە دوابڕیاری لەسەر خانەنشینی پەرلەمانتاران دەدەین

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەشێك لە پەرلەمانتاران فۆرمی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاریان پڕكردووەتەوە و ژمارەیەكی دیكەشیان ئامادەن دەستبەرداری خانەنشینییەكەیان ببن، پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت”تائێستا بڕیارماننەداوە و پێكەوە بڕیاری كۆتایی دەدەین”.

بەدریە ئیسماعیل بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ فۆرمێكی فەڕمی و یاسایی لە ناو پەرلەماندا نییە بۆ ئەوەی پڕی بكەنەوە یان ڕەتیبكەنەوە.

وتیشی”ئێمە بڕیاری كۆتاییماننەداوە و كۆبوونەوە دەكەین و پێكەوە بڕیاری كۆتایی دەدەین”.

ڕۆژی 16ی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەندكرا، بەڵام لێكدانەوە و نیگەرانی زۆری لای هاووڵاتیان لێكەوتەوە، چونكە كۆتایی بە كێشەی مووچە و خانەنشینی پلەباڵاكان نەهێنا و پەرلەمانتاران بە 4 ملیۆن و 100 هەزار دینارەوە خانەنشین دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عەبدولستار مەجید: لە پشت دەزگا فەرمییەكانی هەرێمەوە تاڵانی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، كەسانێكی دەستڕۆیشتوو دەستوەردەدەنە كاروباری گومرگەوە و ئەو كۆنتێنەرانەی دێنە هەرێمەوە بە پارەیەكی كەم گومرگیان دەكەن و دواتر پارەیەكی زیاتر لە كۆمپانیاكان وەردەگرن.

ناوبراو لە وتارێكدا بە ناونیشانی”ئەرێ حكومەت هەیە ؟!” باسی لەوەكردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن، چونكە كەسانێك لەسەرو دەزگا ئەمنییەكانەوە تاڵانی دەكەن.

ناوبراو نوسیویەتی”كەسانی دەستڕۆیشتوو دەست وەردەدەنە كاروباری باج و گومرگ و ئەو كۆنتێنەرانەی لە دیوی ئێرانەوە دێتە هەرێمی كوردستان، بە باجێكی ئێجگار كەم لە خاڵە سنورییەكان تێیدەپەڕێنن و دواتر خۆیان لەبەرامبەردا پارەیەكی زۆر لەو كۆمپانیایانە وەردەگرن كە بارەكەیان بە گومرگێكی كەمەوە بۆ ئاودیوی هەرێمی كوردستان كردووە !

ئەی وەزارەتی دارایی لە كویە؟!كێن ئەوانەی لەسەرو حكومەت و لە پشتی دەزگا فەرمییەكانەوە خەریكی ئەم تاڵانییەن ؟!”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پارتی بڕیاری بارزانی بۆ خانەنشینی فەرمانبەران ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەربارەی خانەنشینی فەرمانبەران و زیادكردنی مووچەكانیان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، حكومەت چاوەڕێی هاتنەوەی سەرۆكی هەرێم دەكات.

سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، هەر كاتێك سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس بگەڕێتەوە، بڕیارە پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەند بكات، كە پەسەندیشی كرد و لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 90 ڕۆژدا جێبەجێ دەكرێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، هەر كاتێك یاساكە بۆ حكومەت گەڕایەوە، ئەو كات بۆ حكومەت ڕوون دەبێتەوە بە هۆی ئەو یاسایەوە چەند پارەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەو كاتیش حكومەت لەسەر ئەو بنەمایە مووچەی خانەنشینی دیاری دەكات.

دەشڵێت: “سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەدایە، كە هاوشێوەی بەغدا كەمترین مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، بەڵام تا بەرچاومان ڕوون نەبێت بزانین چەند پارەمان بۆ دەگەڕێتەوە ناتوانرێت بڕیاری كۆتایی لەسەر بدرێت”.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، ڕایەك لەناو پەڕلەمان هەبوو، كە مووچەی خانەنشینی كەمترینی بكرێتە 300 هەزار دینار، بەڵام حكومەت بەوە ڕازی نەبوو و نیازی وایە بیكات بە 400 هەزار دینار و ئەگەر توانا هەبێت، زیاتریش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان