ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێدەچێت بەم نزیکانە تایبەتمەندی گەڕان بەدوای وێنە سکرین شۆت کراوەکان بەردەست بخرێت

خەڵک-

لەڕێگەی خزمەتگوازری “What’s on my screen” واتە چی لەسەر شاشەکەم هەیە لەمەودوا دەتوانیت گەڕان بکەیت بۆ سکرین شۆتی شاشەکەی مۆبایلەکەت و بۆ ئەو نوسراو و وێنانەی کە پیشاندراون.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری 9to5Google گووگڵ بەنیازە تایبەتمەندی زیادکردن و گەڕان بەدوای ئەو وێنانەدا کە سکرین شۆت دەکرێن لەڕێی ئایکۆنێکەوە بەردەست بخات تاوەکوو بەکارهێنەر بتوانێت گەڕانیان بۆ بکات.

تایبەتمەندی ‘Smart Screenshots’ لەڕێی کۆدەکانی گووگڵەوە بەردەست دەخرێت و لەڕێی توڵبارێکەوە ڕێ بە بەکارهێنەر دەدات گەڕانیان بۆ بکات لە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵدا.

هەروەها گەڕانەکە سوود دەبینێت لە تایبەتمەندی ئۆپتیکاڵ کارەکتەر ڕیکۆگنەیشن بۆ ناسینەوەی وێنەکان بەشێوەیەکی ورد، هەروەها گەڕان بە دوای شتەکاندا لەڕێی ئەپی لێنزەوە.

ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە لەڕێگەی دووگمەیەکەوە و بە پاڵپشتی ئەپی لێنزەوە زیادبکرێت بۆ سەر وێنەکان ئەوا ئاسانکارییەکی زۆر دەبێت بۆ بەکارهێنەر و هەمیشە لە بەردەستدا دەبێت.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان