ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

بەم ڕێگا سروشتی و ئاسانە لە ماڵەوە قژت خاو بکەرەوە

خێزان
قژێکی خاو درێژو بریقەدار خەونی هەمووکچێکە، زۆربەمان لەکاتی چونەدەرەوەدا بە مادەی کیمیای یاخود ئوتوی کارەبای قژمان خاودەکەینەوە کە دوای زیانێکی زۆر لە قژدەدات و سەرتاڵەکانی دەسوتێنێت، یاخود بەکارهێنانی کیراتین لە سالۆنەکان کەبۆماوەی ساڵێک قژخاو دەکاتەوە بەڵام دوای ماوەیەک دیسان زبر و لولدەبێتەوەو زیانێکی زۆر بە قژەکە دەگەیەنێت.

هەر بۆیە باشترین چارەسەر بۆ رزگاربون لەو کێشانە چارەسەری سروشتیە کە هەم ئەنجامێکی کاریگەر و هەم تێچویەکی کەمیشی دەبێت. ئەویش بەبەکارهێنانی زەیتی سروشتی، بەتایبەتیش زەیتی گوێزی هندی و زەیتی زەیتون و زەیتی بایەم هەریەک لەم زەیتانە بە جیا یاخود هەمووی پێکەوە تێکەڵبکەو  گەرمی بکە، گەرمی ئەو زەیتە سوڕی خوێنی سەر چالاک دەکات وقژ خاودەکاتەوە و درێژو بریقەدار و تەندروستی دەکات.

 

چۆنێتی بەکارهێنان:

-بەبەکارهێنانی مایکرۆیڤ بۆ ماوەی ٢٠چرکە زەیتەکە گەرم بکە پاشان بیخە سەر پەنجەت و مەساجی مێخی سەرتی پێبکە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک،  پاشان قژت بەشانەیەک دابهێنە تا زەیتەکە بەجوانی بەهەموو قژەکەدا بڵاوبێتەوە و سەرتاڵەکەنیش چەور بکە،  پاشان قژت بپێچەرەوەو بە خاولیەکی تەری گەرم جوان دایپۆشە بۆماوەی ٣٠ بۆ ٤٥ خولەک ، دوای ئەوە قژت بە شامپۆیەکی کەم بشۆ و بەشانەیەکی گەورە دایبهێنە و لێیبگەڕێ خۆی وشک ببێتەوە، دواتر دەبینیت کە خاو بوەتەوە.

ریکلام

ماڵداری

بەم گیراوەیە چارەسەری زیپکەی ژێر پێستت بکە لە وەرزی زستاندا

خێزان

زۆرێكمان به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رزی زستاندا كێشه‌ی بونی زپکەی ژێر پیستمان هەیە لە  کە لە شێوەی خاڵێکی سپی دەردەکەوێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی ئاسانه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و خاڵه‌ سپیانه‌ به‌ یه‌كجاری.

سێ كه‌وچك خوێ بكه‌ره‌ قاپێكه‌وه‌و پاشان كه‌مێك مه‌عجونی ددانی تێبكه‌ به‌ جۆرێك كه‌ گیراوه‌یه‌كی لێده‌ربچێت و زۆر باشیش تێكی وه‌ربده‌.

دواتر گیراوه‌كه‌ وه‌ك ماسكێك بده‌ له‌ ڕوخسارت و با بۆماوه‌ی 15 خوله‌ك پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌، پاشان به‌ ئاوی شله‌تێن ڕوخسارت بشۆره‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵێک بارودۆخی جیاواز كه‌ ته‌نها دایكه‌كان لێی تێده‌گه‌ن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بارودۆخی جیاوازە كه‌ ته‌نها دایكه‌كان لێی تێده‌گه‌ن و ئەزمونیا کردووە:

1

2

3

4

5

6

7

8

9

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاراستنی کەرەستەی ماڵ کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت!

خێزان

كه‌رسته‌كه‌كانی نێو ماڵ وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیانمان پیویستیان به‌ ئاگاداریه‌و تا زیاتر بیانپارێزین باشتر ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ كۆمه‌لێك ئامۆژگاریه‌ بۆ پاراستنی كه‌رسه‌ته‌كانمان:

 

شتی قورس مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئامێری جلشۆرینه‌كه‌ت و به‌ر له‌وه‌ی جلوبه‌رگی تێبكه‌یت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی گیرفانه‌كانیان هیچی تێدا نیه‌.

زۆر پێویسته‌ گرنگی به‌ پاكوخاوێنی ناو ئامێری جلشۆره‌كه‌ت بده‌یت و تایتی گونجاو بۆ ئه‌و كاره‌ به‌كار بهێنیت.

له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی به‌ شێوازی گونجاو بیگوازیته‌وه‌ كه‌ له‌ رێنمای كه‌ره‌سته‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌.

دڵنیابه‌ له‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی سارد بكه‌یته‌وه‌ پاشان بیكه‌ته‌ به‌فر گره‌وه‌، واته‌ به‌ گه‌رمی مه‌یكه‌ره‌ ناوی.

مه‌نجه‌ل و قاپه‌كانت به‌ ته‌ل مه‌شۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات و فڵچه‌ی ئاسایی به‌كار بهێنه‌.

له‌ كاتی به‌كارهێنانی مایكرۆیڤ هه‌وڵبده‌ په‌رداخێك ئاویش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌ دابنێیت، ئه‌وه‌ش هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌رم بێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان