ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(چامپیۆنز لیگ) بارسا و دۆرتمۆند بەبێ گۆڵ تاموچێژیان بەخشی و ناپۆلی پاڵەوانی کوتا بەزەویدا !


خەڵک سپۆرت

ئەمشەو هەشت ڕووبەڕوبونەوەی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ ئەنجامدران و یانەی ناپۆلی سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەدەستهێنا.

ئەمشەو لەکۆی هەشت ڕووبەڕوبونەوەی گەڕی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ٢١ گۆڵ تۆمارکران، لەکۆی هەشت یاریی سیانیان بە ئەنجامی یەکسانبوون و پێنجیان بە بردنەوەی یانەکانی ناپۆلی، ڕێدبول سالزبۆرگ و ئەیاکس ئەمستەردام و ڤالێنسیا و لایپزیگ کۆتاییان هات.

سەرەتا لە کاتژمێر (٧:٥٥) بەکاتی کوردستان یانەی ئینتەرمیلان یەکەمین ڕووبەڕوبونەوەی دەست پێکرد و بەرامبەر سلاڤیا پراگ ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراوی تۆمار کرد (١ – ١)، لەکاتێکدا زۆرینەی شارەزایان پێیان وابوو پێکهاتەی سەردەمی نوێی ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەتوانایدایە لەکۆمەڵەکەیدا بە زوویی سەرکەوتن مسۆگەر بکات، هەروەها لەڕووبەڕوبونەوەی دووەمیشدا ئۆڵۆمپیک لیۆنی فەرەنسی بە زەحمەت ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوەی نێوانیان لەگەڵ زینیتی ڕوسی هاوتا کردەوە (١ – ١).

لەڕووبەڕوبونەوەی سەرەکیدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری یانەی بەرشلۆنەی ناوداری کرد و هیچکام لە دوو یانە زەبەلاحەکە لەتۆمار کردنی گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون، سەرباری ئەوەی کە ئەنجامەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بەڵام هەردوو جەمسەر لەڕووی هونەری و تاکتیکیەوە تاموچێژیان بەخشییە هاندەرانیان، بەتایبەت ڤیستیڤالیەکان کە لەبەردەم هاندەرانیاندا چەندین هەلی گۆڵکردنیان لەدەستدا، بەتایبەت لە خولەکی ٥٧ ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپاریزی ئەڵمانی یانەی بەرشلۆنە توانی لێدانێکی سزای مارکۆ ڕیۆسی هاونیشتیمانی ڕەت بکاتەوە و بەو سەیڤە بەهێزەوە یانەکەی لە ئەنجامی پێچەوانە ڕزگار کرد.

لەلایەکی ترەوە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای سان پاولۆ گەورەترین موفاجەئەی ئەم وەرزەیان تۆمار کرد و توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەدەست بهێنن، لەم رووبەڕوبونەوەیەشدا کوڕانی کارلۆ ئەنچلۆتی توانیان بەباشترین شێوە تاکتیکی ڕاهێنەرەکەیان جێبەجێ بکەن و لە زۆرینەی ساتەکاندا کۆنترۆڵی یاریگا و هەلەکانیان کردبوو، تا لە خولەکی ٨٢ و ٩١ لەلایەن درایس مێرتێنز و فێرناندۆ لۆرێنتیەوە دوو گۆڵی یەکلاکەرەوەی یارییەکەیان تۆمار کرد.

زۆرترین ڕێژەی گۆڵیش لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان یانەی ڕێدبول سالزبۆرگ و جینک تۆمار کرا، یانە نەمساویەکە شەش گۆڵی تۆمار کرد و پشکی شێری گۆڵەکانیش (هاتریک) بەر ئێرلینگ هالاندی نەرویجی کەوت.

ئەنجامی کۆی ڕووبەڕوبونەوەکانیش بەم شێوەیە بوون:

ئینتەرمیلان ١ – ١ سلاڤیا پراگ

لیۆن ١ – ١ زینیت سانت پترسبۆرگ

بوروسیا دۆرتمۆند ٠ – ٠ بەرشلۆنە

ناپۆلی ٢ – ٠ لیڤەرپوڵ

ڕێدبول سالزبۆرگ ٦ – ٢ جینک

ئەیاکس ئەمستەردام ٣ – ٠ لیل

چێڵسی ٠ – ١ ڤالێنسیا

بەنفیکا ١ – ٢ لایپزیگ

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان