ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق بە فەڕمی داوای‌ لە دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كرد، وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

میدیا عیراقییەكان نووسراوێكیان بڵاویانكردووەتەوە تیایدا، حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەران داوای لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق كردووە، بە زووترین كات وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

نووسراوە كە ڕۆژی 16ی‌ ئەیلولی‌ 2019 ئاڕاستەی‌ سەرۆكی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی عیراق كراوە تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، بەوپێیەی‌ لە بودجەی گشتی عیراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت، پێویستە لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی‌ ژمارەی‌ فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.

عێراق

مستەفا کازمی گەیشتە کەرکوک


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق گەیشتە شاری کەرکوک.

 

مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیدا بەفڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتە شاری کەرکوک و لەگەڵ فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک کۆبۆوە.

 

لەپاش کۆبوونەوەکە مستەفا کازمی گەیشتە شوێنی ئۆپراسیۆنەکان، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەت و ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتى بکات.

 

ماوەیەکە ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستى ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و ئەو تاوانانەى لەماوەى ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەنجامبدرێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە سبەی چوار شەممە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق.

 

هێشتا ڕوون نییە لەو کۆبوونەوەیەدا چ بابەتێک دەکرێتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق دژی داعش دەستی پێكرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنی قۆناغی دووەمی پاڵەوانانی عیراق بەمەبەستی گەڕان و پشكنین بەدوای چەكدارانی داعش لەناوچەكانی باشوری ڕۆژئاوای كەركوك و ناوچە سنووریەكانی ئەو پارێزگایە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەدین دەستیپێكرد.

عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دەستیان بەئۆپر‌اسیۆنی كێوماڵ و پاككردنەوەی ناوچە سنووریەكانی كەركوك بە ڕووبەری حەوت هەزار و 385 مەتر دوجا دەستیپێكردووە، سەرجەم ئەو ناوچانەش دەگرێتەوە كە دەكەونە نێوان بۆشاییەكانی نێوان كەركوك و پارێزگای سەڵاحەدین.

وتیشی”ئۆپراسیۆنەكە لەژێر ناوی پاڵەوانانی عیراق و بە بەشداری هێزەكانی سوپا و پۆلیسی ئیتحادی و حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی دیكە بەڕێوەدەچێت”.

ئاشكراشیكرد، ئامانج لە ئۆپر‌اسیۆنەكە پاككردنەوەی ناوچەكانی سنووری كەركوك و سەڵاحەدینە كە بەهۆی دروستبوونی بۆشاییەكی ئەمنیەوە، جموجۆڵی چەكدارانی داعش زیادی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان