ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فراكسیۆنی یەكگرتوو؛ پێنج پێشنیازە یاسایان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ وەرزی نوێی یاسادانان پێنج پێشنیازە یاسایان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بە ئومێدی ئەوەی پەرلەمان بیخاتە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانیەوە بۆ پەسەندكردنیان.

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2019 پێنج پێشنیازە یاسایمان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، بە ئومێدی ئەوەی پەرلەمان بتوانێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بیخاتە بەرنامەیكاری دانیشتنەكانی بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێشنیازە یاساكان سوود بەخشن بۆ هاووڵاتیان بە گشتی لە هەرێمی كوردستان، كە هەریەك لە (پێشنیازە یاسای بیمەی تەندروستی، داواكاری گشتی لە هەرێم، دەستكەوتی ناڕەوا، هەمواركردنەوەی یاسای باج و دەرامەت، هەروەها پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری جێبەجێكردنی یاسای سندوقی گەڕاندنەوەی پارەی عیراق لە هەرێمی كوردستان)ی لە خۆگرتووە.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 21 ی ئۆكتۆبەری 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەیۆت، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عیراق كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێم تاووتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستییەكی حەتمییەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و ڕاشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە.

هاوكات، پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و ڕاهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان