ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەبەستی سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی كۆمار، مەبەستی سەردانەكەی بەرهەم ساڵح سەرۆكى كؤمارى عيراق بۆ هەولێر و چاوپێكەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەنجامدانی گفتووگۆیە سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەرێم.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، دوانیوەرۆی ئەمڕۆ گەیشە شاری هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی هەرێم، بەگەرمی پێشوازی لێكرا”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە سەردانەكەیدا سەرۆك كۆمار لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە گفتوگۆ دەكرێت”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بە یاوەری خاتوو سەرباخ خانمی یەكەمی عیراق و فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەرییەوە پێشوازییان لێكرا.

ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ هەولێر لەكاتێكدایە كە هێشتا تەنگژەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە لەسەر بودجەی گشتی و پرسی ڕادەستكردنی بڕی دیاریكراوی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).

وابڕیارە لەم سەدانەی سەرۆك كۆماری عیراق بۆ هەولێر، ڕەوشی ناوچەكە بە گشتی و هەرێمی كوردستان و عیراق بە تایبەت، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمدا تاوتوێ‌ بكرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەبوو هەر ئەمڕۆ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدایان بكردایە.

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە 4 بڕیاری بۆ ئەو كچەی تاوانی بەرامبەر كرا دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان 4 بڕیاری بۆ لاڤان لوقمان، ئەو كچە خوێندكارەی تاوانێكی گەورەی بەرامبەر كرا دەركرد و جەختیشدەكاتەوە، كە نمرەكانی وەرزی یەكەمی بۆ وەرزی دووەمیش هەژمار بكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بڕیاریان داوە بە گێڕانەوەی خوێندكار لاڤان لوقمان بۆ هەر خوێندنگەیەك لە هەولێر، كە باوكی بۆ دەستنیشان بكات.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

لەسەر فەرمانی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بەمەبەستی چارەسەركردنی كەیسی قوتابی لاڤان لوقمان، كە لە 3-04-2019 رووبەڕووی تاوانێكی قێزەوەن هاتبووە وە ، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ قوتابخانە. لیژنەیەكی وەزارەتی پەروەردە بە سەرۆكایەتی وەزیری پەروەردە و ئەندامێتی بەڕێزان راوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروردەی هەولێر و بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەكان و بەڕێوبەری گشتی باخچە و فێركردنی بنەڕەتی، پێكهات و بڕیار درا:

یەكەم: بەگەڕاندنەوەی لاڤان لوقمان بۆ هەر قوتابخانەیەك، كە باوكی دەستنیشانی بكات لە هەولێر.

دووەم: نمرەكانی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی رابردووی، قۆناغی دووەم، بۆ وەرزی دووەمیش حساب بكرێت لە بۆردی نمرەكان و ساڵی خوێندنی 2018-2029 ، بە دەرچوو ئەژمار بكرێت.

سێیەم: بەزووترین كات بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە و نمرەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی بۆ وەرزی یەكەمیش ئەژمار بكرێت.

چوارەم: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر ڕاسپێردرا، كە تەواوی پاڵپشتی زانستی و فێركاری بۆ قوتابی ناوبراو دابین بكرێت.

وەزارەتی پەروەردە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەدەپە چوارەمین كۆنگرەی ئەنجامدا
پەروین بوڵدان و میتهات سانجار بە هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردران

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) چوارەمین كۆنگرەی حزبەكەی بە بەشداری 30 هەزار ئەندام و میوان دەستپێكرد و یەكێك لە هاوسەرۆكانی پارتەكەش ڕەتی كردەوە خۆی كاندید بكاتەوە.

‎لیژنەی كارگێری كۆنگرەی هەدەپە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، كە داوایان ناردوە بۆ هەریەك لە (پەروین بوڵدان و میتهات سانجار) بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی هاوسەرۆكی هەدەپە و هەردووكیشیان ڕازی بوون و بەوەش وەك كاندید دیاری كران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە سزای تەمەللی، هاوسەرۆكی هەدەپە بڕیاری داوە بۆ خوولی دووەمی هاوسەرۆكایەتی خۆی كاندید نەكاتەوە و میتهات سنجار دەبێتە شوێنگرەوەی.

هاوكات دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی پارەتەكە كرا و بە زۆرینەی دەنگی 838 دەنگی ئەندامانی كۆنگرە (پەروین بوڵدان و میتهات سانجار) بە هاوسەرۆكی نوێ‌ هەڵبژێردران.

پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) گەورەترین پارتی كوردییە لە توركیا، كە جگە لە كورد پێكهاتەكانی دیكەشی لەخۆی گرتووە و بەهۆی سزای سیاسییەوە چەندین سەركردە و پەڕلەمانتار و سەرۆك شارەوانی خراونەتە زیندانەوە، كە دیارترینیان سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەكداغ-ی هاوسەرۆكانی پێشوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بارزانی و پلاسخارت لە دۆخی عیراق نیگەرانن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق دەكات و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ دەكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی (مەسعود بارزانی)، ئەمڕۆ یەك شەممە 23ـی 2ـی 2020 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە هنیس جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عیراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عیراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عیراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسی عیراق ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسی عیراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسی عیراق كرایەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان