ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سێ تاکتیکی کاریگەر بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە سێ تاکتیکی کاریگەرە بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی خەوت لێبکەوێت:

 

-شێوەی سەربازی

 

-بچۆ سەر جێگەکەت و سەرەتا هەندێك راهێنان بۆ خاوكردنەوەی ماسولكەكانی دەمو چاو بكە، وەك پێكەنین .

-دواتر خاوكردنەوە و درێژكردنی هەردوو دەستە بۆ خوارەوە .

-هەناسەیەكی قووڵ هەڵبكێشە و بەردەوام بە لەوەی بیر و هۆشت لای خاوكردنەوەی ماسولكەی قاچت بێت كاتێك پاڵدەكەوی.

-هەوڵ بدە بۆماوەی ١٠ چركە بیر لەهیچ مەكەرەوە ، تا هەستدەكەیت هەموو جەستەت چووەتە قۆناغی خاوبوونەوە.

-دواتر دەبێت هەوڵ بدەی تەنیا بیر لە دوو حاڵەت بكەیتەوە ، یەكەمیان وابیربكەیەوە تۆ لەناو بەلەمێكدایت و لەناوەراستی دەریاچەیەكدایە و سەیری ئاسمان دەكەی ، دووەمیان وابزانی وەك ئەوەی لەناو جۆلانەیەكدایت و بەهێواشی رادەژێنرێی.

 

شێوەی ٤+٧+٨

-بۆ ٤ چركە تەنها لەڕێی لوتتەوە هەناسەی قوڵ هەڵبمژە بۆ سیەکانت.

-دواتر بۆ ماوەی ٧ چركە هەناسە مەدە لوت و دەمت بگرە.

-پاشان شێوەی هەناسەدانەکە بگۆڕە و ئەمجارە بۆ ماوەی ٨ چركە تەنها لەڕێی دەمتەوە هەناسە بدە.

-ئێستا چەند جارێك ئەم كارانە دوبارە بكەرەوە هەتا ئەو كاتەی  بەبێ ئەوەی بەخۆت بزانیت خەوت لێکەوتووە.

هەوڵبدە نەخەویت

ئەم جۆرەیان بە Paradoxical Intention for Insomnia ناودەبرێت و تاکتیکەکە ئەوەیە کە بە مێشکت دەڵێیت ناتەوێت بخەویت و دەتەوێت لەسەر جێگاکە بمێنیتەوە، بەو جۆرە دەرونت ئارام دەبێتەوە و ترست لەوە نامێنێت خەوت لێنەکەوێت، هەر بۆیە بەبێ ئەوەی ئاگات لە خۆت بێت دەچیتە قوڵایی خەوەوە.

زانیاری تەندرووستی

خەوزڕان و نەخەوتن زیانی زۆری تەندرووستی هەیە بەتایبەت بۆ دڵ و خوێنبەرەکان و لەکاتی ئەو کێشەیەدا پێویستە هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت.

ریکلام

تەندروستی

چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات

خێزان

چەند خواردنێک کە دژە ڤایرۆسەو سستمی بەرگریت زۆر بەهێز دەکات، هەر بۆیە دەتوانیت لەم کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا سوودی لێوەربگریت و بیکەیتە سستمی خواردنتەوە:

 

-بادەم

دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین E و کالیسیۆم و سستمی بەرگری جەستە زۆر بەهێز دەکات

 

-گوڵەبەڕۆژە

وادەکات دڵ باشتر کاربکات و سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزتر دەهێڵێتەوە

 

-کێوی

بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی وەک  C و K و  E ، سستمی بەرگری جەستە بە بەهێزی دەهێڵێتەوە

 

-سپێناغ

ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆمی تێدایە و دەمارەخانەکان بە بەهێزی دەهێڵێتەوە و وادەکات کە سستمی بەرگری جەستەش بەهێز ببێت.

 

-ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C

ڤیتامین C هۆکارە بۆ ئەوەی خڕۆکە سپیەکانی جەستە تەندرووستبن و سستمێکی بەرگری زۆر باشت هەبێت.

 

شوتی

سستمی هەرسکردن چالاک دەکات و وادەکات باشتر سوود لە خۆراک وەربگریت و سستمی بەرگری جەستەت بەهێز بێت

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕاهێنان و ڕێنماییەکی گرنگ بۆ تەندرووستی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕاهێنان و ڕێنماییەکی گرنگە کە بۆ تەندرووستی دڵت پێویستە ئەنجامی بدەیت:

 

-دڵنیابە لەوەی کاتێک لە دەرەوە وەرزش دەکەیت لە قەراغ شەقامی قەرەباڵغ بە ئۆتۆمبێل و تۆز و خۆڵدا نەبێت

-کاتێک دەێتە ماڵەوە راستەوخۆ لەدەرەوە پێڵاوەکانت دابکەنە، چونکە بەوە ئەگەری پیسبوونی هەوای ناو ماڵەکەت کەمدەکەیتەوە

-گرنگە لە ماڵەوە گوڵ و ئینجانەت هەبێت بۆ ئەوەی هەوای ناو ماڵەکەت پاک بێت

-ناوە ناوە وەرزشی هەناسەدان ئەنجام بدە، بە قوڵی لە لوت هەناسە بدە و ماوەیەک ڕایبگرە دواتر بە دەم هەناسەکە بدەرەوە

 

-سیر بخۆ، هۆکارە بۆ پاڵاوتنی ئۆکسجینی ناو جەستەت

-کە هاتیتەوە ماڵەوە چایەکی زەنجەفیل بخۆ، بەو پێیەی دژە بەکتریایە

-بەهەمان شێوە زەردەچەوەش کاریگەری زۆری هەیە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر گورچیلەی خۆتت خۆشدەوێت، ئەم کارانەی بەرامبەر مەکە

خێزان

كۆمه‌ڵێك كاری ناته‌ندروست هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن ده‌بێته‌ هۆی تێكچون و له‌كارخستنی گورچیله‌كانیان كه‌ ئه‌وانیش:

–  خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خوێ و خواردنه‌ سوێره‌كان.

– نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویستی ئاو بۆ جه‌سته‌ له‌ رۆژێكدا كه‌ جه‌سته‌ رۆژانه‌ پێویستی به‌ 10 بۆ 12 په‌رداخ ئاو هه‌یه‌.

– زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ خواردنی گۆشتی سور كه‌ پرۆتینی زۆر تێدایه‌.

– زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌ خواردنی داو ده‌رمانه‌ كیمیاییه‌كان.

– توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ كاریگه‌ری جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر گورچیله‌كان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات دروستده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان