ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی بۆ بەرهەم ساڵح؛چاومان لە گفتوگۆیەكی بنیادنەرانەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆككۆماری عیراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە شاری هەولێر، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چاومان لە گفتوگۆیەكی بنیادنەرانەیە لەگەڵ سەرۆككۆماری عیراق و شاندی یاوەری.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی :”خۆشحاڵ بووم بە پێشوازی لە جەنابی سەرۆككۆماری عیراق بەرهەم ساڵح، چاومان لە گفتوگۆیەكی بنیادنەرانەیە لەگەڵ جەنابیان و شاندی یاوەری”.

بە پێی زانیارییەكان ،بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق گەشتەكەی ماوەی سێ ڕۆژ لەهەرێم بمێنێتەوە و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبێتەوە.

کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی: خۆت بپارێزە و لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە


خەڵک – بەشی هەواڵ

د. خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی ڕێنمونی هاوڵاتییان دەکات، کە چۆن خۆیان لەڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن.

 

ناوبراو وتی: ئەگەر دەتەوێت توشی نەخۆشیەکە نەبیت ئەگەر دەتەوێت ڤایرۆسەکە زوو کۆنتڕۆڵبکرێتەوە و کەسی تر پێی نەمرێت ، ئەگەر کاسبکار نیت ، یان کڕیار نیت ، یان پێویستییەکی گرنگت نییە ، مەچۆ دەرەوە لەماڵ بمێننەوە قەڕەباڵغی دروست مەکە جگە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لە خۆ دوورگرتن لەیەکتری و قەڕەباڵغی نەکردن، لەئێستادا هیچ ڕێگایەکی تر نییە بۆ کۆتڕۆڵکردنەوەی ڤایرۆسەکە ، بۆیە هاوکاربن، پابەندبن، با زیانەکان کەمترین بێت، خۆت بپارێزە، لەشوێنی کارکردن و قەڕەباڵغ دەمامک بکە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەت لەسەدا ١٥ی قەرزی کارەبا لەهاوڵاتییان خۆشدەبێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، کە لەسەرەتای هەفتەى داهاتووەوە تاکو بەرواری ١٥ی ئەم مانگە ئەگەر پارەى کارەباکانیان بدەن، حکومەت لەسەدا ١٥ لێیان خۆشدەبێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاویکردەوە،  بەپشتبەستن بەكۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵى) ئاگادار ده‌كاتەوە كه‌ تا ڕۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێخۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له‌ وه‌ربگرن و له‌ به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رامانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکی ٣ هەزارو ٦٠٠ پشکنینی کۆرۆنا لەهەرێم ئەنجامدراوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتى تەندروستى ئاماری پشکنینەکانى کۆرۆنای بۆ ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو خستەڕوو، کە لەو ماوەیەدا نزیکی سێ هەزار و ٦٠٠ پشکنین ئەنجامدراوە، کە لەناویاندا ٦١ تووشبووی نوێ تۆمارکرا.

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیە و (٤٤١) نەخۆش چاکبووەتەوە، تاکو ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتى تەندروستی:

 

ڕاگەیاندراوی ژمارە (١٠٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین:
تاوەکو ئەوڕۆ (١٢٤٢٢) هاووڵاتی “ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان” کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٨١٤) لە دهۆك. وە (١١٣٦٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی (١٢٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشکنین:
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (٣٥٥٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (١٤١٩) هەولێر، (١٤٧٨) سلێمانی، (٦٠١) دهۆك، (٤) گەرمیان،(٤٨) ڕاپەڕین.

3. دەرەنجامی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو: (٦١) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ:
(٢) پیاو تەمەنیان (٧٥)، (٢٧) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٢) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەکیان بەرکەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەکە دانیشتووی گەرەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن، دوو ئافرەتەکە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

• پارێزگای سلێمانی (٥٧) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (٤٨) پۆزەتیڤ:
(٢٣) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٢) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان تووشبوو. (٨) لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (٤٠) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری کەرکوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ : (٢) ئافرەت تەمەن (٣٦)، (٢٦) ساڵ، تووشبووی یەکەم بەرکەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی کردووە، دانیشتووی گەرەکەکانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای کەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (٧) پۆزەتیڤ :
(٢) پیاو تەمەنیان )٤٣(، (٣٧) ساڵ و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٤٧)، )٣٢( ساڵ، (٢) منداڵ (١١)، (٤) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکەکانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی چۆمان لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٨٢٩٢٦) پشکنین بووە)

4. ئاماری گشتی:
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیە و (٤٤١) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان