ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارێكی عیراقی هەڵگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەسەر كەیسی جنێودان بە حەنان فەتلاوی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی عیراق ڕەزامەندی لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر فایەق شێخ عەلی دەربڕی.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەندامانی پەرلەمانی عیراق دەنگییاندا بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر فایەق شێخ عەلی ئەندامی پەرلەمان، ئەمەش بەهۆی داواكارییەك كە لەلایەن داواكاریی گشتییەوە سەبارەت بە كەیسی جنێودان بە حەنان فەتلاوی ڕاوێژكاریی سەرۆك وەزیران، پێشكەشكرابوو.

پێشتر حەنان فەتلاوی ڕایگەیاندبوو، سێ‌ داواكاریی گەیاندووەتە پەرلەمان لەپێناو هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر شێخ عەلی، ئەو پەرلەمانتارەش لە بەرانبەردا ڕایگەیاندبوو “یاریی بە ئاگر دەكەن و ڕۆڵی ئێوەش دێتەپێش”.

فایەق شێخ عەلی لە تویتێكیدا كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردبووەوە، ڕایگەیاندبوو”ئێوە یاریی بە ئاگر دەكەن، گریمان هەندێكتان سەركەوتوودەبن لە داگرتنی بڕگەی هەڵگرتنی پارێزبەندی، بەڵام پەرلەمانتارە بەشەرەفەكان لە هۆڵەكە دێنەدەرەوە و ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت تا دەنگی لەسەر بدرێت، یان با بڵێین ئێوە سەركەوتوودەبن بە دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندییەكە، بەڵام ئەوەتان لەیادبێت كە ڕۆڵی ئێوەش دێت پێش و بەو كارەتان نەریتێكی خراپ دادەهێنن”.

عێراق

لە عیراقەوە بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا هەڕەشە لە هەرێم دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە حكومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بە بڕیاری دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان و دەشڵێت: “ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت دەبێت ئەنجامە نەرێنیەكانی بگرێتە ئەستۆ”.

ئەحمەد كنانی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی (المسلە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و پابەندە بە بڕیارەكانی حكومەت و پەڕلەمانی عیراقەوە بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان و كۆتایی پێ‌ هێنانیان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، كە حكومەت ڕێگا بە مانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان نادات لە هیچ بەشێكی وڵات، تەنانەت ئەگەر واشنتن-یش داوا بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیاری حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان، ئەنجامی نەرێنی دەبێت و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر دەكات.

وتوشیەتی، “دەنگدانی پەڕلەمانی عیراق لەسەر دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان بەسەر تەواوی هێزە سایسسەكان و هاوبەشەكان جێبەجێ‌ دەكرێت و دەبێت پابەندبن پێوەی.

ڕۆژی شەممە ڕۆژنامەی (سعودیە) ئاشكرای كردبوو، كە گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە بۆ دروست كردنی بنكەی سەربازی لە هەرێم و زیادكردنی ژمارەی سەربازەكانیان بۆ 2 هەزار سەرباز.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ڕایگەیاند، كە بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان تاكلایەنە بووە و تەنها لایەنی شیعە بڕیارەكەی داوە و كورد و سوننە، كە دوو پێكهاتەی گرنگی عیراقن بەشدار نەبوون.

وتیشی، “مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق گرنگە و پێویستە بۆ ئەوەش گفتوگۆ بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا مانبگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە “ئازادیخوازان و لایەنگران”ی دەكات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست بە كۆبوونەوە و مانگرتن بكەن لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەهۆی ئەوەی سوكایەتی بە موقتەدا سەدر كراوە.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای لە “ئازادیخوازان و لایەنگران”ی كردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020وە دەست بە كۆبوونەوە و مانگرتن بكەن لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەرئەوەی سوكایەتی بە موقتەدا سەدر كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ئەوانەی بە دەم بانگەشەكەیانەوە دێن لە بەردەم ئەو شوێنانە كۆببنەوە، كە نوێژی هەینیان تێدا ئەنجام دەدرێت و لە شاری نەجەفیش نزیك لە پردی (شۆڕشی بیست) گردبوونەوە و مانگرتن بەڕێوەدەچێت.

لەدوای كۆكردنەوەی چادرەكانی لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد، تا سێ ڕۆژی دیكە بەشداری هیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێك نەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانان ئەنجام دەدات و دەچێتە پشووی زستانە.

ساڵانە پەڕلەمانی عیراق دوو پشووی هەیە، كە هەر یەكەیان دوو مانگە، پشووی زستانە لە 1-1 دەستپێدەكات بۆ 1-3، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی دۆخی عیراقەوە مانگێك پشووەكە كەمكرایەوە.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە پەڕلەمانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات، لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا دوو جار كاتی كۆبوونەوە دیاری كرا، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە كۆبوونەوەكان بوون بە كۆبوونەوەی گفتوگۆ و وتوێژ.

ڕاشیگەیاند، كە بڕیارە كۆبوونەوەی سبەینێ‌ دواین كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانان بێت و پەڕلەمان بچێتە پشووەوە و وتیشی، “هیچ بڕیارێك نییە ماوەی وەرزی یاسادانان جارێكی دیكە درێژبكرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، د. میران محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، پشووی پەڕلەمان مانگێكی بۆ درێژكرایەوە، بەڵام ناوی كاندید بۆ سەرۆك وەزیران و پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمان نەكراوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمان دەچێتە پشووەوە و یەكلا كردنەوەی ئەو دوو پرسە ڕەنگە بكەوێتە دوای پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان