ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

پسپۆڕێكی خۆراك؛چی پێویستە بۆ ئەوەی نەخۆشی شەكرە كۆنتڕۆڵ بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی خۆراك لە سلێمانی چەند رێنماییەكی گرنگ بۆ ئەوەی نەخۆشی شەكرە كۆنتڕۆڵ بكرێت، بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت بە كەمترین دەرمان یان بەبێ دەرمانی شەكرە دەتوانی خۆت لە شەكرە بپارێزیت .

د. بینایی كامەران، پسپۆڕی خۆراك لە سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ كۆنتڕۆڵی شەكرە بكات باشترین چارەسەر رۆشتن بە پێی ڕۆژانە كاتژمێرێك، زۆر گرنگە بۆ كۆنترۆڵی شەكرە، ئەگەر نەتوانرا دوو نیو كاتژمێر بەیانیان و عەسران یان هەر كاتێك بە دڵی خۆت ( پێش نان خواردن باشترە، رۆشتنێك بە بێ وەستان).

دەشڵێت،” ئەگەر كەسەكە توانای ڕاكردنی هەبێت باشترین وەرزش بۆ شەكرە رۆژانە ۲٥ دەقیقەیە، بەشێوازێك ۱ دەقیقە ڕاكردنێكی خێرا و ٤ دەقیقە ڕۆشتن، ٥ جار ئەم دەورەیە دوبارە بكرێتەوە لەسەر جهاز یان هەر شوێنێك بكرێت”.

ڕێنماییەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە :
1. ڕۆژانە ۱۲ بۆ ۱٥ پەرداخ ئاو بخورێتەوە، پێش نان خواردن ۲ بۆ ۳ پەرداخ بخورێتەوە.

2. خواردن بەیانیان:
هێلكە(كولاو یان هێلكەورۆن، هێلكەو پیاز و تەماتەی سورەوەكراو) ، ماست، گوێز،راشی، نۆكاو، میوە. لەگەڵ تەماتەو خەیارو زەیتون و نانی تیریی یان هەورامی جۆ.

نانی نیوەڕۆ:
قاپێك زەلاتە پاشان ۲ قاپ شلە بە برنج و گۆشت یان مریشكەوە بخورێت.(برنج بە گێزەر یان شوییت باشترە) هەرگیز نان وصەمون نەخورێت نە جۆ نە گەنم هیج، یاپراخ و كوببەو شفتەش بە بێ نان بخورێت.
عەسر: جای سەوز و دارجینی، خەیار ،ترۆزی،گێلاس، هەنار دەتوانرێت بخورێت.
نانی ئێوارە:
زەلاتەو شلەو شۆربا لەگەل گۆشت یان مریشك یان ماسی (هەرگیز نان نەخورێت تەنانەت نانی جۆش خراپە.)

شەو:

هیچ نەخورێت تەنها ئاو چای دارچینی یان مۆرینگا.

3. پێویستە ئەم خواردنانە تەرك بكرێت بە یەكجاری (نان و صەمون و كولێرە و ناوساجی و ناوشكێنە)(شەكر و شەربەت و بیبسی و خواردنەوە گازیەكان، شیر،ئایسكریم و پەنیر و هەنگوین و مرەببا) (میوە لە عەسر وشەودا، خورما،مێووژو كشمیشو قەیسی)(ساوەر،ئیشی هەویر وشیرینی كێكو كولیچە وجۆرەكانی،)(لەفە و فاست فوود و خواردنی مەگعەم) خواردنەوە كحولیەكان بەتایبەتی بیرە و عەرەق)

زۆر خواردنی:

دارچینی، سلق، سپێناغ،سیر و لیمۆ زەنجەفیل و خەیارو كولەكەو بامێ…

تەندروستی

ڕێجیمی مرۆڤی کۆن کە وادەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشێکی زۆر داببەزێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕێجیمێکی تاقیکراوەیە کە لە لایەن پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی Loren Cordain داندراوە و پشتی بەستووە بە خواردنی مرۆڤی کۆن کە وایکردووە جەستەیەکی جوان و ڕەشیقیان هەبێت.

بەپێی ڕێجیمەکە پێویستە بۆ خواردنی ڕۆژانەت زیاتر پشت بە (میوە و سەوزە و هەنگوین و قارچک و بادەم و ماسی ببەستیت) و بە هەموو جۆرێک لە خواردنەکانی وەک (شیرەمەنیەکان، شەکر، خوێ و باقلەمەنیەکان) دوور بکەویتەوە.

ڕێجیمەکە ڕێگەی ئەوەی پێدەدات کە ناوە ناوە کەمێک گۆشت بخۆیت، بەڵام پێویستە گۆشتی بەستوو بخۆیت بەوپێیەی کالۆری کەمترە و کاریگەری کەمتر دەبێت لەسەر جەستەت.

ئەم ڕێجیمە هەرچەندە تاقیکراوەتەوە و بەسوود بووە، بەڵام مەترسی ئەوەشی هەیە کە ڕێژەی کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم لە جەستەدا دببەزێنێت، بۆیە دەتوانیت بۆ ماوەی کورت بەکاری بهێنیت و نابێت زۆر لەسەری بەردەوام بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هه‌شت هه‌ڵه‌ی باو كه‌ خانمان له‌ كاتی لادانی مووی ڕوخسار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن

خێزان

خانمان بۆ لادانی موی زیاده‌ی روخساریان چه‌ند رێگایه‌كی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته‌ لێیان دور بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان:

-به‌ر له‌وه‌ی مووی روخسارت لابده‌یت پێویسته‌ جۆری پێسته‌كه‌ت بزانیت، چونكه‌ بۆنمونه‌ نابێت له‌ رێگه‌ی مه‌عجونی موو لابردنه‌وه‌، مووی روخسار بۆ پێستی هه‌ستیار لابدرێت.

-گه‌ر چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێنیت ئه‌وا له‌و كاته‌دا مووی روخسارت لامه‌ده‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی هه‌وكردن.

-ئه‌گه‌ر مووی سه‌ر روخسارت زۆر نییه‌ ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك لێزه‌ر به‌كارمه‌هێنه‌و لێی دوربكه‌وه‌.

-به‌هیچ جۆرێك گوێزان و كه‌ره‌سته‌ی ریشتاشین بۆ لێكردنه‌وه‌ی مووی روخسار به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌هێزتری ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بێته‌وه‌.

-ماسكی روخسارت بیر نه‌چێت : هه‌فته‌ی جارێك ماسكی سروشتی بۆ روخسارت به‌كاربهێنه‌ به‌ پێی جۆری پێسته‌كه‌ت.

-ئه‌و كاته‌ی مووی ده‌موچاوت ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر خۆر له‌ ده‌موچاوت نه‌دات، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ستیاره‌.

-به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی مووی روخسارت لێ مه‌كه‌ره‌وه‌، بۆنمونه‌ گه‌ر مۆم یاخود كرێمی تایبه‌ت به‌كارهێنا، ئه‌وا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی موه‌كه‌ لێی بكه‌ره‌وه‌ و دواتر هه‌مووی به‌و ئاراسته‌یه‌ بكه‌.

-زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ له‌ لابردنی مووی روخسار، لانیكه‌م هه‌وڵبده‌ مانگی جارێك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

به‌م گیراوه‌یه‌، به‌ یه‌كجاری چاره‌سه‌ری غازاتی گه‌ده‌ بكه‌!

خێزان

گیراوه‌ سروشتیه‌كان گه‌ر به‌شێوازێكی باش دروستبكرێن سودی ته‌ندروستی زۆریان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ گیراوه‌یه‌كی زۆر به‌سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی غازاتیان هه‌یه‌ و ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن.

پێکهاتەکان:

-دوو لیتر ئاو

-لیمۆیه‌ك

-خه‌یارێك

– 12 گه‌ڵای نه‌عناع

-كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاو

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

بۆ دروستكردنی گیراوه‌كه‌ دوو لیتر ئاوەکە بهێنه‌و لیمۆکەی  به‌ قاشكراوی بكه‌ره‌ ناو، پاشان خه‌یارێكەش قاش قاش بكه‌و بیكه‌ره‌ ناوی، دواتر 12 گه‌ڵای نه‌عناع و كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاوی تێبكه‌ و بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌، بۆ ڕۆژی دواتر ئاوه‌كه‌ بپالێوه‌و رۆژانه‌ په‌رداخێكی لێبخۆره‌وه‌، به‌و كاره‌ش به‌ ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بونی كێشه‌ی غازات له‌ گه‌ده‌تدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان