ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە: هێرشەكەی سەر ئارامكۆ دەستی ئێرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بە بەكارهێنانی چەكی ئێرانی دەكەن لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی خۆرهەڵاتی شانشینی عەرەبی سعودیە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعودیەوە بڵاوكرایەوە”لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئاماژە بە بەكارهێنانی چەكی ئێرانی دەكەن لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودیە، و هێرشەكەش بە پلەی یەك بۆ لەمپەردروستكردنە لەبەردەم گەیشتنی وزە بە جیهان”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا هاتووە”لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ ئاشكراكردنی سەرچاوەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەكان”، جەختیشی لەسەر ئەو ڕێوشوێنە گونجاوانەش كردەوە كە “ڕیاز دەیانگرێتەبەر لەژێر ڕۆشنایی بەرەنجامی لێكۆڵینەوەكان كە دەبنە مایەی زامنكردنی ئاسایش و سەرقامگیری وڵات”.

شەممەى ڕابردوو، وتەبێژی ئەمنی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاندبوو”كاتژمێر چواری سەرلەبەیانی تیمەكانی ئاسایشی پیشەسازی لە كۆمپانیای ئارامكۆ، دەستیان كرد بە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی ئەو دوو ئاگرەی كە لە دوو كارگەی سەر بە كۆمپانیاكە كەوتنبوونەوە لە پارێزگەكانی بەقیق و هیجرە خریس، ئەمەش بەهۆی بەئامانجگرتنیان لەلایەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان”.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لەو دەمەدا ئاماژەی بە كۆنترۆڵكرنى ئاگرەكان و دەستكردن بە لێكۆڵینەوە كردبوو لە ڕووداوەكەدا.

جیهان

توركیا دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ ئێران داخست

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران داخست.

فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند شوێنێكی ئێران، بڕیاریان داوە سەرجەم دەروازە سنوورییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دابخەن.

ڕاشیگەیاند، كە داخستنی دەروازە سنوورییەكان بەشێوەی كاتی دەبێت و دوای ئاسایی بوونەوەی ڕەوشەكە دەروازەكان دەكەنەوە.

لەئێستادا بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی ژینگە و تەندروستی ئێران، نزیكەی 48 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەهۆیەوە 8 كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران لە زیادبووندان

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای دەكات، تاكو ئێستا 43 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 8 هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

میدیاكانی ئێران پاڵپشت بە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكە بڵاویانكردەوە، تاكو ئێستا لە سەرتاسەری وڵات 43 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە سەتاسەری ئێران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 8 كەس گیانیان لە دەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یەكەمجار لە وڵاتی چین-ەوە سەریهەڵدا و لە ئێستاشدا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بڵاوبۆتەوە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزیری ناوخۆی توركیا: 12 كەس بەهۆی بومەلەرزەكەوە بونە قوربانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند لە بومەلەرزەكەی ئەمڕۆدا حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیكەش برینداربوون.

سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی توركیا وتی: لە بوومەلەرزەكەی ئەمڕۆ 12 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون و ژمارەیەك هاووڵاتی كەوتوونە ژێر خانووە ڕووخاوەكانەوە.

وتیشی: تیمەكانی فریاگوزاری گەیشتوونە شوێنی بومەلەرزەكە بۆ بە هاناوەچوونی هاووڵاتیان.

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەك ناوچە سنوورییەكانی نێوان باكور و رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند كە گوڕەكەی 5.7 پلەی ڕێختەر بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان