ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران بە داخستنی گەروی هورمز وەڵامی ئەمریكا و عەرەبستان دەداتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بریكاری فەرماندەی فەرماندەیی “سارالله”ی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ئەوە دەدات، لە ئەگەری پێشگیری لە هەناردەكردنی نەوتی ئێران، ئەوانیش لەبەرانبەردا رێگری لە هاتووچۆی سەرجەم ئەو كەشتییە نەوتیانە دەكەن كە لە گەرووی هورموزدا تێپەڕ دەبن.

تۆڕی یۆرونیوز بڵاویكردەوە، ئیسماعیل كەوسەری بریكاری فەرماندەی فەرماندەیی “سارالله”ی سوپای پاسدارانی ئێران بە (خبرنگاران جوان)ی راگەیاندووە، ئەگەر رێگری لە هەناردەكردنی نەوتی ئێران بكرێت، ئێمەش هەناردەكردنی نەوتی جیهان لەرێگای كەنداوی “فارس” بۆ جیهان بنەبڕ دەكەین.

ئاشكراشیكرد، 20%ی نەوتی جیهان لە رێگەی گەرووی هورموزەوە هەناردە دەكرێت و جیهانیش پێویستی بەم نەوتە هەیە، هەر هەنگاوێكی خراپ لەلایەن ئەمریكاوە بۆ سەر ئێمە بگیرێتەبەر، ئێمەش رێگای توند دەگرینەبەر، ئەمەش تێچوونەكان بۆ ئەمریكا زیاتر دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە كشاوەتەوەو داواش لە وڵاتان دەكات نەوتی ئێران نەكڕن‌و بە فەرمیش داوای لە سعودیە كرد بەرهەمی نەوتی بۆ 2 ملیۆن زیاد بكات، دوینێ چوارشەممەش بەرپرسانی سعودیە تەئكیدیان لەسەر بڕیارەكەی ترەمپ كردەوەو ئاشكرایانكرد رۆژانە 2 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكەن.

لای خۆشییەوە حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمریكاییەكان درك بەوەناكەن كە دەیانەوێ رێگە لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بگرن، ئەوە بۆ ئێرانییەكان زۆر بێ واتایە كە نەوتی ناوچەكە هەناردە بكرێت‌و نەوتی ئێران نەكڕدرێت.

جیهان

ئیسرائیل: ئامادەی ھێرشکردنە سەر ئێرانین لە نێو خاکی خۆی

خەڵک-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مانەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلی بە ھێڵی سور ناوبرد و لەبارەی ئێرانیشەوە وتی، ئامادەی ھێرش کردنە سەر ئێرانین لە نێو خاکی خۆی.

بنیامین نەتەنیاھۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەوەی لە توانادا بێت بۆ پاراستنی ئیسرائیل دەیکەین، مانەوەی ئیسرائیل ھێڵی سورە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیشسرائیلیش ئەوەی پێویست لە ھەر کات و شوێنێک ئەنجامی دەدەین.

ئەوەشی ڕاگەیاند: ئیسرائیل تاکە وڵاتی دنیایە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەشەڕدایە، لە سوریا لە ھێزەکانی ئێران دەدەین و ئامادەی ھێرشین بۆ سەر ئەو وڵاتە لە نێو خاکی خۆی، ئەگەر ئاسایشیمان بخاتە مەترسییەوە.

لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل دەیان ھێرشی توندی بۆ سەر ھێزەکانی ئێران و میلیشیا لایەنگرەکانی لە سوریا ئەنجامداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بنیامین نەتانياهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئێران دەكات، گەر وڵاتەكە توخنی ئیسرائیل بكەوێت.

نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەكیدا كە لەلایەن میدیاكانی ئیسرائیلەوە بڵاوكراوەتەوە دەڵێت”هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرنە بەر گەر دەوڵەتی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە پەلامار بدرێت، چونكە بەرپرسانی وڵاتەكە بە ئاشكرا داوای خاپوركردنی دەوڵەتی جولەكە دەكەن”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل”هیچ ئۆپەراسیۆنێك بەدوورنازانرێت بۆ بەرگریكردن لە خۆمان، سوپاكەمان تاكە سوپایە لە جیهاندا كە لەئێستادا بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە دژی هێزەكانی ئێران كاردەكات لە سوریا”.

نەتانیاهۆ رایگەیاندووە”ئێرانییەكان دەیانەوێت سوپای ئێران بهێننە نزیك سنورەكانمان، و ئەو موشەكانە نزیك بكەنەوە كە مەوداكانیان 400 بۆ 700 كیلۆمەترە و تەواوی رووبەری ئیسرائیل دەگرنەوە”.

وەك نەتانیاهۆ باسی دەكات”ئەوان دەیانەوێت 80 هەزار چەكداری میلیشیا شیعەكان بهێننە سوریا، ئامانجی راگەیەندراویشیان خاپوركردنی ئێمەیە، بەڵام ئێمە هەموو رێكارێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە خۆمان دەگرینەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ.. پۆشاك سپییەكانی ئێران هاوشێوەی ئێلەگ زەردەكانی فەرەنسا دەستیان بەخۆپیشاندان كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندانی كرێكارەكانی گروپی نەتەوەیی فولاد لە ئەهواز لە ناوەڕاستی شاری ئەهواز دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.
ماڵپەڕی (العربیە) بڵاویكردەوە، زیاتر لە مانگێكە ناڕەزایەتییەكان لەنێو كرێكارانی گروپی نەتەوەیی فولاد لە ئەهواز بەردەوامی هەیە و لای خۆشیانەوە خۆپیشاندەران بەرپرسانی ئەو شارە بە بێ توانا لە قەڵەم دەدەن.
كرێكارەكانی ئەو گروپە بەهۆی پێنەدانی كرێ و نەبوونی پێداویستییەكان بۆ كارخانەكەیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
پێشتر لە پارێزگای خوزستانیش كرێكاران دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی كرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەڵێنەكانی حكومەت سەبارەت بە پێدانی موچە و خواستەكانیان راست نین.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابورییەی خراوەتە سەر ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان بەردەوامییان هەیە و بارودۆخی بژێوی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەش بەرەو خراپتربوون دەڕوات، ئەمەش وایكردووە فشارەكان بۆ سەر حكومەتی ئێرانی زیاتر ببێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەم پۆشاك سپیانە دەیانەوێ هاوشێوەی پۆشاك زەردەكانی فەڕەنسا داوای مافەكانی خۆیان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین