ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

(چامپیۆنز لیگ) لەم وەرزەدا کریستیانۆ و مێسی دەتوانن ڕیکۆردە مێژوییەکانی یەکتر هاوتا بکەنەوە؟

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ململانێکانی وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەست پێدەکەن و چەندین ڕووبەڕوبونەوەی ئاگرین ئەنجام دەدرێن، لیۆ مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینیش بە درێسی بەرشلۆنەوە رووبەڕوی دۆرتمۆند دەبێتەوە.

ئەمشەو خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەفەرمی دەستپێدەکاتەوە و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لەیاریگای خۆیدا “کامپ نو” میوانداری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەکات، لەم ڕووبەڕوبونەوەیەشدا لیۆ مێسی ئەفسانە هەوڵ بۆ تۆماری زۆرترین ڕێژەی گۆڵ دەدات بۆ هاوتا کردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

لەبەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەیاریگای “واندا میترۆ پۆلیتانۆ” دەبێتە میوانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەم یاریزانەش بەهەمان شێوە هەوڵی هاوتاکردنەوەی ڕیکۆردێکی مێژوویی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە دەدات.

مێسی چی پێویستە؟

لە وەرزی ٢٠١٥/٢٠١٦ دۆنی پورتوگال بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنز لیگ توانی (١١) گۆڵ تۆمار بکات، بەو ڕێژەیەشەوە بووە تاکە یاریزان کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات، لەم وەرزەدا لیۆ بەهەموو توانایەوە هەوڵدەدات بگاتە ئەو ڕێژەیە تا سەرجەم ڕیکۆردەکانی خولەکە بکات بەناوی خۆیەوە.

کریستیانۆ چی پێویستە؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەدرێژایی ماوەی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا توانیویەتی (٦١) گۆڵ تۆمار بکات، لەبەرامبەردا لیۆ مێسی لەهەمان قۆناغدا خاوەنی (٦٦) گۆڵە، پێویستە ئەستێرە پورتوگالیەکە بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە پێنج گۆڵ تۆمار بکات بۆ هاوتاکردنەوەی ڕێژەی گۆڵەکانی لیۆ (ئەگەر مێسی گۆڵ تۆمار نەکات).

پلەی سێیەمی گۆڵکارانی خولەکەش بۆ کەریم بنزیمەی فەرەنسییە بە (٤٣) گۆڵەوە و لەم وەرزەدا تۆماری گۆڵی لە ساڵانی ڕابردوو بەرزتر بووە، بۆیە بە تاکە یاریزان وەسف دەکرێت کە لەتوانایدا هەیە ڕیکۆردەکەی لیۆ و کریس هاوتا بکاتەوە.

ڕاپۆرت و شیکاری

(٥) هۆکار چانسی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە یانەکانی تر بەهێزتر دەکات

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە دەست پێدەکات و چوار یانەی زەبەلاحی ئیسپانیا بەشداری تێدا دەکەن.

لەم وەرزەدا جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودیە ئەنجام دەدرێت و شێوازێکی نوێ لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیەکە پەیڕەو دەکرێت، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڤالێنسیا بەشداری تێدا دەکەن.

یانەی بەرشلۆنە وەک پاڵەوانی لالیگا و ڤالێنسیا وەک پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک دووەم و سێیەمی خولی ئیسپانیا بەشدارییان تێدا کردووە و ڕووبەڕوبونەوەکان بەشێوازی یەک بردنەوە ئەنجام دەدرێن.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاماژە بە پێنج هۆکاری گرنگ دەدات، بەهۆیەوە یانەی شاهانەی مەدرید چانسی لە یانە ڕکابەرەکانی بەرزتر دەبێت، هۆکارەکانیش بریتین لە:

  • گەنجانی ڕیاڵ و ئاستی چاوەڕوان نەکراو: بڕیارە زینەدین زێدان لەم پاڵەوانێتیەدا پشت بە گەنجانی وەک ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆز و ڤاڵڤێردی و لوکا یوڤیچ ببەستێت، یانە ڕکابەرەکان توانای ئاشکراکردنی پلانەکانی شاهانەیان نابێت و ئەگەر هەیە لەهەر یارییەکدا هەنگاوی چاوەڕوان نەکراو بنێن.
  • ڕیاڵ مەدرید و هۆکارە تاکتیکیەکان: لەم وەرزەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خراپەوە بۆ باش هەنگاوی ناوە و حاڵی حازر خاوەنی ڕێکخراوترین پێکهاتەیە لەنێو چوار یانە بەشدارەکەدا، ئەوەش چانسیان پێدەدات ئاستێکی بەرز و هاوسەنگ پێشکەش بکەن.
  • ئەنجامی ڕووبەروبونەوە بەهێزەکان: ڕاستە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەرامبەر بەرشلۆنە و ڤالێنسیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید جەمسەری براوە نەبووە، بەڵام سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانی لە یاریگای ڕکابەرانیدا ئەنجامداوە و لەجامی سوپەری ئیسپانیا لەیاریگای بێلایەندا بەرامبەریان دەوەستێتەوە، هەروەها لە یارییەکانی پێشووشدا لەڕووی تاکتیکی و هونەرییەوە باڵادەستی نیشانداوە.

  • ناوەندی ڕیاڵ مەدرید باشترینە: لەم وەرزەدا تۆنی کرۆس و کاسیمێرۆ و لوکا مۆدریچ ئاستی پێشوویان گەڕاندۆتەوە، لەگەڵیاندا فیدی ڤاڵڤێردی باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەراورد بە هێڵی ناوەندی یانەکانی بەرشلۆنە و ئەتلەتی و ڤالێنسیا باشترن، شارەزایانیش هەمیشە جەخت لەوە دەکەنەوە، هەر پێکهاتەیەک لەناوەندی یاریگا بەهێز بێت لەڕووی هونەری و ئەنجامەوە باشتر دەردەکەوێت لەڕکابەرانی.
  • ئەزمونی زێدان و جەنگاوەرە کۆنەکان: زێدانی ڕاهێنەر و چەندین یاریزانی وەک مۆدریچ و ڕامۆس و کرۆس و کاسیمێرۆ و ڤاران و مارسێلۆ و کارڤاخال ئەزمونیان لە چنینەوەی نازناوەکاندا هەیە، خاوەنی سێ جامی خولی یانە پاڵەوانەکان بوون و دەزانن لەم بارودۆخانەدا چۆن مامەڵە لەگەڵ یانە ڕکابەرەکانیان دەکەن.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

کریستیانۆ دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٢٠دا پێنج ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار بکات

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا لەنێو یاریگاکانی بواری تۆپی پێ بەردەوامە و لەم وەرزەدا هەوڵی شکاندنی ڕیکۆردەکان دەدات.

دۆنی پورتوگال بەدرێسی یانەکانی مان یونایتد و ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگالەوە توانیویەتی چەندین نازناوی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی بەدەست بهێنێت، هەگبەی نازناو و ڕیکۆردەکانی پڕبوون و لەم وەرزەدا و لەتەمەنی ٣٤ ساڵیدا بە گڕوتینینی ساڵانی ڕابردووەوە دەتوانێت کۆتا ڕیکۆردەکان لەژیانی وەرزشییدا بە ئاڵتون بنوسێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ سپۆرت”، ئەفسانەی پورتوگال لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە دەتوانێت پێنج ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار بکات، ڕیکۆردەکانیش بریتین لە:

  • بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدرێسی یانەی یوڤانتۆسەوە: یاریزانەکە پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە، چوار لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید و یەکێک لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەگەر لەگەڵ یوڤانتۆس نازناوەکە بچنێتەوە دەبێتە تاکە یاریزان لەگەڵ سێ یانەی جیاواز سێ جار جامە گوێچکەدارەکە بەرز دەکاتەوە، هەروەها لەگەڵ خینتۆی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید هاوتا دەبێتەوە (خینتۆ شەش نازناوی بەدەستهێناوە).

  • باشترین گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا: کریستیانۆ شان بەشانی میشێل پلاتینی ئەفسانەی فەرەنسی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نۆ گۆڵیان تۆمار کردووە، ئەگەر لە یورۆی ٢٠٢٠ تەنها گۆڵێک تۆمار بکات، دەبێتە باشترین گۆڵکار لەمێژووی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکە.
  • بەتەمەنترین تۆمارکەری هاتریک: کریستیانۆ لەگەڵ مێسی هەشت هاتریکیان لە خولی یانە پاڵەوانەکان تۆمار کردووە، ئەگەر لەم وەرزەدا لەگەڵ یوڤانتۆس هاتریک تۆمار بکات هاوبەشی لەگەڵ ڕکابەرەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و دەبێتە بەتەمەنترین تۆمارکەری هاتریک لە خولەکەدا.

  • باشترین گۆڵکاری نێودەوڵەتی لەمێژوودا: ٩٩ گۆڵی نێودەوڵەتی بەدرێسی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە تۆمار کردووە، عەلی دایی ئێرانی بە تۆمارکردنی ١٠٩ گۆڵ لە لوتکەی گۆڵکارە نێودەڵەتیەکاندایە و کریستیانۆ بە (١٠) گۆڵی تر ئەو ڕیکۆردە دەگرێتەوە.
  • تاکە ئەفسانەی سێ خولە گەورەکە: لەئێستادا کریستیانۆ چوارەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆی ئیتاڵیایە بە ١٠ گۆڵەوە، ئەگەر نازناوی گۆڵکار بەدەست بهێنیت دەبێتە یەکەمین یاریزان لە مێژوودا نازناوی گۆڵکاری خولەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەچنێتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠

خەڵک سپۆرت

کاتی دیاریکراو بۆ گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ دەست پێدەکات و یانەکان خۆیان بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی گەورە و هەژێنەر ئامادەکردووە.

شێوازی بەڕێوەچوونی گواستنەوەکانی زستانە هاوشێوەی وەرزەکانی ڕابردوو نابێت، بەڵکو ئەو یاریزانی دەیەوێت لە یانەیەکەوە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، لە خول و پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان گەرچی بەدرێسی یانەی یەکەمیەوە یاریی کردبێت دەشتوانێت لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەشداری بکات، ئەوەش دەرگا بۆ گواستنەوەی چەندین بۆندی گەورە و هەژێنەر دەکاتەوە، هەروەها هێزی گواستنەوەکانی زستانە لەگەڵ هاوینە هاوتا دەکاتەوە.

ڕۆژنامەی “مارکا” ئاشکرای کردووە، لە میرکاتۆی زەستانەدا (١١) یاریزان دەبنە سەنتەری گواستنەوەکان و ئەگەر هەیە لە یانەیەکی گەورەوە پەیوەندی بە گەورەیەکی ترەوە بکەن:

  • کریستیان ئیریکسن: ئەگەر هەیە لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • ئێرلینگ هالاند: ئەگەر هەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی، لایپزیگ، دۆرتمۆند، یوڤانتۆس، مان یونایتدەوە بکات.
  • ئیدینسۆن کاڤانی: ئەگەر زۆرە لە پاریس سانت جێرمانەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.
  • ماریانۆ دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە ڕیاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
  • ئیبراهیم دیاز: یانەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵام ئەگەر زۆرە یانەی شاهانە بەجێبهێڵێت.
  • ئارتورۆ ڤیدال: ئەگەر هەیە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات.

  • کارلیس ئالینا: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی بیتیس یان خیتافێ وە بکات.
  • جان کلێر تۆدیبۆ: ئەگەر زۆرە لە بەرشلۆنەوە پەیوەندی بە ئەی سی میلانەوە بکات.
  • تۆماس لیمار: ئەگەر زۆرە لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە بکات.
  • ڕائول دی تۆماس: ئەگەر هەیە لە بەنفیکاوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان