ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مۆسكۆ نێوەندگیری ئێران و سعودییەی ڕەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی كۆشكی كرملین ڕایگەیاند، هیچ لایەنێكی ئێرانی یان سعودییە داوای نێوەندگیری لێنەكردوون بۆ خاوكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

دیمتری بیسكوف، بە ڕۆژنامەنوسانی وتووە”دوای هێرشەكان بۆ سەر كۆمپانیای ئارامكۆ، جۆرێك لە گرژی دروستبووە لە پەیوەندییەكانی ئێران و سعودییەدا و باس لە نێوەندگیری ڕوسیا كراوە، بەڵام بە فەڕمی هیچ لایەنێكیان ئێمەیان ئاگادارنەكردووە”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ڕوسیا دەخوازێت ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت و پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودییەش نەگاتە ئاستی توندبوونەوەی زیاتر.

هەفتەی پێشوو هێرشێكی چەكداری كرایەسەر ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی سعودییە و دواتر وابڵاوكرایەوە هێرشەكە ئێران كردوویەتی و لە عیراقەوە كراوە.

جیهان

بەرپرسێكی كۆشكی سپی: زۆر لە سوریا نامێنینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، كە یاوەری وەزیری دەرەوە بوو لە سەردانەكەی بۆ توركیا ئاشكرای دەكات، كە چەند جارێك توركیامان دڵنیاكردەوە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا نامێنینەوە.

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لەكاتی بەڕێكەوتنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە لە ئەنقەرەوە بۆ تەل ئەبیب ڕایگەیاند، كە توركیا بەڵێنی بە ئەمریكا داوە، كە ئەو ناوچە ئارامەی دروستی دەكات و لەسەری ڕێككەوتووین كاتی بێت و نەبێتە هۆی ئاوارەبوونی خەڵكی زیاتر.

ڕاشیگەیاند، كە توركەكانمان دڵنیا كردوە چەند جارێك بەتایبەتیش ئەردۆغان، كە هیچ نیازێكیان نییە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سوریا بمێننەوە.

شەوی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا و دروست كردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر و كشانەوەی شەڕڤانە كوردەكان، بەڵام لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و تەنها دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاگربەستەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كۆبانێ‌ و سەرێ‌ كانی-یان بۆردومان كرد و ئاگربەستەكەیان شكاند.

لەو سەردانەی پێنس بۆ توركیا، هەریەكە لە مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و جەیمس جێفری، نوێنەری ئەمریكا تایبەت بە سوریا یاوەریان دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“شەڕڤانان تیرۆرست نین”
ماكرۆن: من و مێركڵ و جۆنسن لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ فشاری زیاتر لەسەر توركیا دروست دەكەن سەبارەت بە لەشكركێشیەكان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بڕۆكسل ڕایگەیاند، كە من و ئەنجێلا مێركڵ و بۆریس جۆنسن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی دۆخی سوریا كۆدەبینەوە.

ڕاشیگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ، كە لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت فشاری زیاتر دەخەینە سەر توركیا سەبارەت بە دۆخی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا و وەستاندنی لەشكركێشیەكانی.

وتیشی، “چەندین ساڵە پێداگری دەكەین لەسەر چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا، بەڵام توركیا و ڕوسیا دژی ئەو ئاڕاستەیە بوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات هەڵەی ڕۆژئاوایە و ئەو شەڕڤانانەی لە باكوری سوریان تیرۆرست نیین و چەندین ساڵ شەڕیان بۆ كردوین دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە لەمەبەدوا ئاستەمە هاوپەیمانێك بدۆزینەوە شەڕمان بۆ بكات لە دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە دەكرێت لە عیراق دیلەكانی داعش دادگایی بكرێن، چونكە بەشێكیان لە عیراق تاوانیان ئەنجام داوە.

هەر لە سەرتای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا فەڕەنسا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكان ڕاگەیاند و دوو جار داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی كردووە بۆ دەركردنی بڕیار لە دژی توركیا، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریكا و ڕوسیا شكستی هێناوە، هاوكات بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا: ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەبارەت بە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بۆ ڕاگرتنی ئاگربەست لە سوریا، یەكێتی ئەوروپا دەڵێت: “ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە”.

دۆناڵد تاسك، سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، كە ئەو ڕێككەوتنەی ئەمریكا و توركیا كردویان بۆ ئاگربەست بەگوێرەی خواستەكانی ئەوان نییە.

ڕاشیگەیاند، هەرچی زووە پێویستە لەسەر توركیا هێرشەكانی بۆ سەر خاكی باكوری سوریا ڕابگرێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەو ڕێككەوتنەی توركیا و ئەمریكا ئاگربەستی ڕاستەقینە نییە.

دەشڵێت: “ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بەدەستەوەدانی كوردە”.

شەوی ڕابردوو مایك پێنس، جێگری ترەمپ و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا كۆبوونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ڕاوەستاندنی شەڕ لە سوریا و دروست كردنی ناوچەی ئارام بە قوڵایی 30 كیلۆمەتر و كشانەوەی شەڕڤانە كوردەكان، بەڵام لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ و تەنها دوای چەند كاتژمێرێك لە ئاگربەستەكە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەكانی كۆبانێ‌ و سەرێ‌ كانی-یان بۆردومان كرد و ئاگربەستەكەیان شكاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان