ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حزبەكەی مالكی بە سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەسول ئەبوحسنە، سەركردەی حزبی دەعوەی ئیسلامی كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایگەیاند، دەوڵەتی یاسا تەنها فڕاكسیۆنی حزبەكە دەبێت لە ئەنجومەنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا.

ناوبراو بە میدیاكانی عیراقی وتووە”دەنگۆی یەكگرتنی نەسر و دەوڵەتی یاسا ڕاست نییە و فڕاكسیۆنی نەسر پەیوەندی بە حزبی دەعوەوە نییە”.

لە ماوەی ڕابردوودا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لە حزبی دەعوە جیابوەوە و لیستی خۆی هەبوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئاماری تووشووانی کۆرۆنا لەعیراق لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بڵاوکردەوە، کە تێیدا سێ هەزار و ٤٦١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەعیراق تۆمارکران و دوو هەزار و ١٧٢ تووشبووش چاکبوونەوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا ٧٥ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان