ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

گەلاوێژ خان یادگاریەکی خۆی و هاوسەرەکەی مەزهەری خالقی دەگێڕێتەوە، بۆچی دەستی کردووە بە گریان؟


خێزان

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 17-9-2019 ( خاتوو رێسان ) هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی له‌ له‌نده‌ن كۆچی دوایی كرد.

 

 خاتوو رێسان ده‌كاته‌ خوشكی گه‌لاوێژ خان هاوسه‌ری برایم ئه‌حمه‌د و پووری  هێرۆ برایم ئەحمەد و شاناز برایم ئەحمەدە.

گەلاوێژ خان یادگاریەکی خۆی و هاوسەرەکەی مەزهەری خالقی دەگێڕێتەوە، لەو کاتەدا کە لە لەندەن بەیکەوە بوون:

جارێك رێسانی خوشكم لەگەڵم بوو ئەچوین بۆ سۆپەرمارێكیت و كەلوپەلی خواردن كڕین بۆ ماڵەوەو بارانیش ئەباری، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەم راگرت و دابەزین، رێسان بە نیوە توڕەبوونەوە وتی: ئەرێ گەلاوێژ تۆ بۆچی لەم هەموو پاركینگ و جێی راگرتنی ئۆتۆمبێل و شوێنە چەند چینیە خۆشانە دێیتە ئەم كەلاوە رووخاوەو كە هەموو هەر ئاوی بارانەو بووە بە گۆم و ئەبێت هەر خۆمان بە دارو بەردەوە بگرین تاوەكو تێپەڕین، رۆژێك ملمان ئەشكێت!

دەستم كرد بە گریان و وتم: ئەزانی بۆ دێمە ئێرە؟ ئێرە لە هەندێك شوێنی وڵاتەكەمان ئەچێت، ناڕێك و خۆڵ و خاك و درەختی پرش و بڵاوەو ئەم ئۆتۆمبێلانەی هەموو چەقیوی ئاو و ئاوی باران و هەندێك قوڕ بەخوا دڵم روون ئەبێتەوەو وا ئەزانم لە هەندێك شوێنی وڵاتم.

سەیرم كرد رێسانیش دەستیكرد بە گریان، لە دنیادا هیچ رووداو و لێقەومانێك بەقەد غەریبی و دەربەدەری و دوورە وڵاتی ناخۆشتر نیە.

 

 

ریکلام

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان