ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گرنگترین سوودەكانی ساوەر چین؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

ساوەر یەكێكە لە خۆراكە بەتامەكان لە گەنمی هاراو دروست دەكرێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خواردنێكی باوە.

د. عەبدولواحید محەمەد ساڵح، پسپۆڕی پزیشكی لە فەیسبوكی خۆی سوودەكانی ساوەری بەم شێوەیە پۆلێن كردووە:

1_دەوڵەمەندە بە (كالۆری ،پرۆتین ،ڕیشاڵ ،ڤیتامین B6 ،مەگنیسیۆم ،مەنگەنیز ،ئاسن).
2_بەسودە بۆ تەندروستی دڵ.
3_پاڵپشتی كۆنترۆڵ كردنی شەكری خوێن دەكات.
4_بەسودە بۆ كرداری هەرس و یارمەتی گەشەی بەكتریا سود بەخشەكانی هەناو دەدات.
5_یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات.

تەندروستی

چین بەلێکۆڵینەوەی زانستی دەیسەلمێنێت کە پەتاکەی مانگی ١١ی کوردستان کۆرۆنا بووە

خێزان

حکومەتی چین لەڕێگەی دامەزراوە میدیاییە فەرمیەکانیەوە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو پەتایەی لە مانگی ١١ و ١٢ی ساڵی پار بڵاوبویەوە کۆرۆنا بوو.

 

لە لێکۆڵینەوەکاندا کە لە ڕێگای پشکنینی ئاوەڕۆی مانگەکانی ١١ و ١٢ی وڵاتانەوە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە کە لە فەڕەنسا و بەڕازیل و ئەمریکا و ئیتاڵیاش ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە.

 

هاوکات توێژینەوەکان ئاماژەشیان بەوەداوە کە  لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ پەتاکە زۆر بەخێرایی بە جیهاندا بڵاوبۆتەوە و لە زۆربەی وڵاتان خەڵک توشی پەتای قورس بوون و هەر وایان زانیوە کە پەتایەکی ئاساییان گرتووە.

 

هەر بۆیە هەتا ئێستاش سەرچاوەی سەرەکی ڤایرۆسەکە نادیارە و بەپێی وتەی پسپۆڕانی چینی، ئەوان توانیویانە لە چینەوە ڤایرۆسەکە دیاری بکەن، ئەگەر نا زۆر پێش ئەوە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا هابووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەو کاتەشدا ئەو پەتا بەهێزە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبوویەوە و خەڵکێکی زۆر ئاماژەیان بەوەدا کە پەتاکەیان گرتووە و تێیان پەڕاندووە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەکی نەخۆشی کە یەکسەر لە ڕووخسارتدا ڕەنگ دەداتەوە

خێزان

هەر کێشەیەکی تەندرووستی لە جەستەدا هەبیت، دڵنیابە زۆر زوو لە ڕوخسارتدا درکی پێدەکەیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک لەو کێشانەیە کە لە ڕوخساردا ڕەنگ دەداتەوە:

 

– زیادبونی نائاسایی و بونی مووی زۆر لەسەر ڕووخسار بەهۆی کێشەیەکی تەندرووستیەوە کە پێی دەوترێت hirsutism، کە تێیدا هۆڕمۆنی پیاوانە دەردەدەیت و پێویستە چارەسەر وەربگریت.

– زەردهەڵگەڕانی ڕووخسار بوهۆی کەمخوێنی و کەمی ئۆکسجین لە جەستە و کەمبونەوەی خڕۆکە سورەکان و کاریگەریە ژینگەییەکانە و پێویستە پشکنین بکەیت.

– قڵشانی لێو بە بەردەوامی،  ڕەنگە بەهۆی زیاد لە پێویست بەرکەوتنی خۆرەوە بێت، کە ئەوەش مەترسیدارە و دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

– بونی خاڵ لەسەر ڕوخسار زیانی نییە بە مەرجێک مووی لێنەیەت و ڕەنگی نائاسایی نەبێت و لە ٦ میلیمەتر زیاتر نەبێت، گەر ئەم شتانی تێدابوو پێویستە پشکنین بکەیت.

– وشکبونەیەوەی پێستی ڕوخسار بەهۆی کەمئاوی و شەکرە و خراپی سستمی خواردنتەوە ڕوو دەدات.

– زۆربوونی ژمارەی چرچەکانی ناوچەوانت کە وادەکات پیر دەربکەویت هۆکارەکەی دەروونیە و بەهۆی قەلەقی و خەفەتی زۆرەوەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەوەی پێشتر بیستوتە هەڵەیە، هێلکەدان سپێرم هەڵدەبژێرێت نەک پێچەوانەکەی

خێزان

سپێرم دەگات بە هێلکە و دەپیتێت، دواتر منداڵ درووست دەبێت! کارەکە زۆر ئاسانە وانیە ؟ بەڵام لە ڕاستیدا هێندەش ئاسان نییە و پرۆسەی گەشتنی سپێرم بە هێلکە کارێکی زۆر قورسە، بەتایبەتیش بە پێی دەرئەنجامی توێژینەوە تازەکان.

 

بۆچونی باو:

 

ئەوەی ئیستا لە نیو خەڵکدا باوە ئەوەیە کە  ملیۆنەها  سپێرم   پێشبڕکێ دەکەن بۆ گەیشتن بە هێلکەدان، کامیان توانیان خێراتر بگەن ئەوە سەرکەوتوو دەبیت و لەگەڵ هێلکەدان پرۆسەی پیتاندن دروستدەکەن، گەر X گەیشت بە X ئەوە دەبیت بە کچ و گەر X گەیشت بە Y ئەوە دەبێت بە کوڕ.

 

بەڵام توێژینەوەیەکی زانستی نوێ هەموو ئەم بۆچونانە ڕەت دەکاتەوە، چونکە بە پێی ئەو توێژینەوەیە کە لەلایەن Dr. Joseph H. Nadeau ئەنجام دراوە دەری دەخات کە هێلکەدان بڕیاردەری سەرەکیە لە پرۆسەکە نەک سپێرمە ئازاکە، چونکە هێلکەدان پێشتر بڕیاریداوە حەزی بە کام جۆر لە سپێرمە و هەر ڕێگە بە ئەویش دەدات بێتە ژورەوە.

 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە مەرج نییە هەموو کات هێلکەدان بە سپێرمەکان ڕازی بێت و کاتێک سپێرمەکان دەگەن، ڕەنگە دڵی هیچکامیان نەخوازێت و کەس قبوڵ نەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان