ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەبو بەكر بەغدادی تۆمارێكی دەنگی نوێ‌ بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕێكخراوی داعش، تۆمارێكی دەنگی نوێی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوەكە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دان بە شكستەكانی داعشدا دەنێت لە ژمارەیەك لەو شەڕانەی ئەنجامیداوە.

تۆمارە دەنگییە نوێیەكەی بەغدادی كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن تۆڕی (الفرقان)ی سەر بە داعشەوە بڵاوكرایەوە”ئامۆژگاریی ئاینی و كۆمەڵایەتی وئاكاریی بەپێیی شەریعەت و نەریتی ئیسلامی لەخۆدەگرێت”، داواش لە شوێنكەوتوانی دەكات “دانبەخۆداگر و خۆڕاگربن”.

هەروەها سەركردەكەی داعش، باس لە ژمارەیەك هێرش و پەلاماری ڕێكخراوەكەش دەكات لە شارە جیاجیاكان و دەڵێت”وێڕای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی داعش، تائێستاش كەسانێك هەن بەیعەت بە خەلافەتەكەی دەدەن”.

بەغدادی وەك لە تۆمارە دەنگییەكەیدا، بەوشێوەیە وەسفيان دەكات دەكات، ڕەخنە لە “شیرك و بیدعە و خورافەت” دەگرێت لە وڵاتانی ئیسلامی.

ئەم پەیامەی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش، بە دووەم پەیامی لەو جۆرە دادەنرێت لە دوای شكستی تەواوەتی ڕێكخراوەكە لە عیراق و سوریا، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردوودا تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەڵمانیا: پێویستە ناوچەی ئارامی باكووری سوریا لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سوریا بە چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبكرێت.

ئانگرێت كڕەمپ كارنپاوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێویستە ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكووری سوریا دروست بكرێت، لە ژێر چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت.

وتیشی، ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و وەك پێنشیازێك خراوەتە بەردەم هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان