ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

یارجان: لە پاش بەشداریکردن لە کلیپە عەرەبیەکە پارەی باشم وەرگرت


خێزان

خانمە مۆدێل یارجان لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیۆنیدا ڕایدەگەیەنێت کە  لە پاش بەشداریکردن لە کلیپێکی عەرەبیدا پارەی باشی وەرگرتووە.

یارجان دەڵێت”پێشتر حەزم لە بەشداریکردندا نەبووە لە کلیپ، بەڵام کە دەرهێنەری کارەکە داوایلێکردم بەشداری لە کلیپێکی عەرەبیدا بکەم بەتایبەت کە ئەو دوو هونەرمەندە عەرەبییە بەناوبانگن و کچانی عەرەب زۆر حەزدەکەن لە کلیپەکانیاندا بەشداری بکەن، هەر بۆیە منیش داواکاریەکەم قبوڵ کرد”

یارجان ئەو بڕە پارەیەی ئاشکرا نەکردووە کە لەو ڤیدیۆ کلیپەدا وەری گرتووە بەڵام تەنها دەڵێت”بڕە پارەیەکی باشم وەرگرتووە”، بەڵام ئامادە نەبووە بڕەکەی ئاشکرا بکات.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە یارجان لە کارێکی  هەردوو گۆرانیبێژی عێراقی (مەحمود ترکی) و (محەمەد سالم) دا بەشداری کرد بەناوی “الساعة خمسة” یە کە لە دەرهێنانی “موراد تورک”  بوو.

یارجان ناوی “شنیار ئەحمەدە”، ساڵی 1996 لە سلێمانی لە دایک بوە و پێشتر وەک شاجوانی سلێمانی هەڵبژێردراوە و خانمە مۆدێلێکی بەناوبانگە.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by nettv (@netkurd.tv) on

ریکلام

هەواڵەکان

شنیار دڵ لە سینەم دەرچوو دەڵێتەوە


خێزان

کچە گۆرانیبێژ شنیار نەجیب لە نوێترین بەرهەمیدا گۆرانی”دڵ لە سینەم دەرچوو”ی بڵاوکردەوە.

بەرهەمە نوێکەی شنیاری لە هۆندراوەی هادی مورادیە و شادمان محەمەد کاری دەرهێانی بۆ ئەنجامدراوە.

دڵ لە سینەم دەرچوو گۆرانیەکی بەناوبانگە کە چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە و ئاوازە ئەحمەد کایایە.

شنیار نەجیب لەدایکبوی شاری سلێمانییە، ماوەی چەند ساڵێکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان