بڕیاری نوێی لە سودانییەوە



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کەمی ئاو قەیرانێکی جیهانییە و تەنها لە عێراقدا سنوردار نییە و چارەسەرکردنیشی نابێت تەنها لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا سنوردار بکرێت.

ئەمڕۆ پینجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرپەرشتی یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای نیشتمانیی ئاوی کرد و رایگەیاند، کەمی ئاو قەیرانێکی جیهانییە، تەنها لە عێراقدا سنوردار نییە، هەروەها چارەسەرکردنیشی نابێت تەنها لە وەزارەتی سامانەکانی ئاودا سنوردار بکرێت، هەروەها پێویستی بەوەیە بڕیارەکان بەخێرایی جێبەجێ بکرێن”.

وتیشی:”چارەسەری یاسایی و جێبەجێکار هەیە کە پشت بە گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە، بە بەرژەوەندی هاوبەش و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەم بوارەدا دەبەستێت”.

سەرۆکوەزیران پێویستی کارکردن لەسەر بەڕێوەبردنی ئاو بەشێوەیەکی پیشەیی و بیرکردنەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کارکردن لەسەر کۆمەڵێک چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کاریگەرییەکانی لەسەر واقیعی کشتوکاڵی دووپاتکردەوە لە وانەش پاککردنەوەی ئاوی پیس و دووبارە بەکارهێنانەوەی لە ئاودێریدا، و لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ئاوی ڕووبارەکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکرکرا لەسەر پلانی کشتوکاڵی و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها بڕیاردرا قەرز بدرێت بەو جووتیارانەی کە میکانیزمی ئاودێری هاوچەرخ بەکاردەهێنن، بە پشتبەستن بە ئاودێری بە سپرینکلەر و دڵۆپ دڵۆپ.

کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
پێشت کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت
سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دانانی نوری مالیكی بە جێگر ڕوونكردنەوە دەدات
دواتر سەرۆكایەتی كۆمار لەبارەی دانانی نوری مالیكی بە جێگر ڕوونكردنەوە دەدات
ەیوەندیدار