ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا ڕەتیاندەكاتەوە
هەرێم ئەم داواكارییانەی لە حكوومەتی فیدراڵ هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی بەرپرسی عیراقی دەڵێت، هەرێمی كوردستان دەیەوێت داهاتەكانی نەوت لای خۆی بهێڵێتەوە و ڕادەستی بەغدایان نەكات، ئەمەش بە وتەی ئەو بەرپرسە، لەلایەن بەغداوە مایەی قبوڵكردن نییە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرس بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”وتوێژەكانی پێشوو لەنێوان هەردوو حكومەتی بەغدا و هەولێر، لەبارەی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكان بوو، لایەنی كوردی دەیەوێت داهاتەكانی نەوت لای خۆی بهێڵێتەوە و ڕادەستی بەغدایان نەكات، ئەمەش وەك گرەنتییەك، تا ئەو كاتەی بەغدا ڕێكەوتنەكان جێبەجێ‌ دەكات”.

سەرچاوەكە دەڵێت”حكومەتی هەرێم نایەوێت هیچ گرێبەست و ڕێكەوتنێك واژۆ بكات، تا ئەو كاتەی گرەنتی جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان دەستەبەردەكات و تەواوی پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو وەردەگرێت، ئەم مەرجەش لەلایەن حكومەتی بەغداوە مایەی قبوڵ نییە و بنەمای مەرجدانان بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكان ڕەتدەكاتەوە”.

وابڕیارە سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵ تاوتوێ‌ بكات.

هەر لەو بارەیەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، مەسنور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە”هاتنی شاندەكەی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا كات بەفیڕۆدانی کاتە و هاتنەكە هیچ سودێكی نییە”.

عێراق

فەتح بۆ (خەڵك): پێشێلكردنی سەروەری عیراقە
كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ عیراق ناڕەزایەتی لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵً
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكریت، دژایەتی خۆی بۆ هاتنەناوەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ نێو خاكی عیراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “هاتنی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریاوە بۆ عیراق، بەبێ‌ ئاگاداركردنەوەی پەڕلەمان و حكومەتی عیراق بووە”.

سوهام موسەوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “هاتنەناوەوەی هێزەكانی ئەمریكا بەبێ‌ ئاگاری پەڕلەمان و حكومەت، پێشێلكارییە بۆ سەروەری و سەقامگیری عیراق، ئێمە دەزانین، كە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی ناوچەكە بۆتە مایەی دروستكردنی زۆرێك لە كێشەكان و دەستوەردانی لە وڵاتاندا تەنگژە و ئاشووبی زۆری دروستكردووە”.

بە وتەی موسەوی، “دەستوەردانی ئەمریكا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە وڵاتانی وەك عیراق و لیبیا و سوریا و زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە، بۆتە مایەی ئەوەی ئەو وڵاتانە ناسەقامگیربن و بۆتە مایەی بڵاوكردنەوەی كلتوری كوشتن و لەبەریەكهەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵایەتی، ئەمەش تەنیا لەپێناو گەڕان بەشوێن بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و ئیسڕائیل و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەلئەبیب”.

ئەو پەڕلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح، ڕەتیكردەوە زانیاری لەبارەی ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا و ئەو شوێنانە هەبێت، كە تێیدا جێگیر بوون، بەڵام ڕایگەیاند، “لەگەڵ ئەو هێزە ئەمریكاییانەی لەئێستادا لە سوریا پاشەكشەیان كردووە و هاتوونەتە عیراق، هێزی سەربازی تری ئەمریكا هەیە لەسەر خاكی عیراق، بە تایبەتی لە بنكەی (عەین ئەسەد) لە ئەنبار و بنكەی گەیارە لە نەینەوا و چەند شوێنێكی تر، ئەمەش بەبێ‌ وەرگرتنی ڕەزامەندی پەڕلەمان و حكومەتە”.

لەم ماوەیەی دواییدا مارك ئەسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، ئەو هێزە ئەمریكایانەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا پاشەكشە دەكەن، كە ژمارەیان هەزار سەربازە، لە عیراقدا جێگیر دەكرێن و پڕۆسەكەش چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، ئەمڕۆ ئەو هێزانە لە قامیشلۆوە بەرەو هەرێمی كوردستان كشانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەخرێنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەك خۆ ئامادەكردن بۆ هەر ڕووداویكی نەخوازراو و فەراهەمكردنی ئاسایش لەكاتی خۆپیشاندانەكاندا، كە بڕیارە لە هەینی داهاتوودا سازبكرێت، هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەخرێنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە، “لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووەوە، هێزە ئەمنییەكان دەخرێنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەمەش وەك خۆئامادەكردن بە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لەكاتی خۆپیشاندانەكان، كە وابڕیارە لە هەینی داهاتوودا لە بەغدا و شارەكانی تری عیراق سازبكرێن”.

بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەكە، “ئامادەكاری ئەمنی چڕ و پلانی بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان هەیە، وەك خۆئامادەكردن بۆ هەینی، كە وابڕیارە خۆپیشاندانی گەورە لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق سازبكرێن و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی حكومی ڕاستەقینە و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و فەراهەمكردنی خزمەتگوزاری دەكەن”.

وابڕیارە لە هەینی داهاتوودا 25ی تشرینی یەكەمی 2019، لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق، خۆپیشاندانی فراوان سازبكرێت، ئەمەش وەك تەواوكاری ئەو خۆپیشاندانانەی، كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا سازكران و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكانیان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوپەیمانی فەتح لە (خەڵك)ەوە هەڵوێستی بەرانبەر خۆپیشاندانەكان ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر خۆپیشاندانەكەی هەینی داهاتوو، كە چاوەڕوان دەكرێت لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق سازبكرێت ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “خۆپیشاندان مافێكی زامنكراوە بۆ هاووڵاتیان تا لێوەی داوای باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خۆیان بكەن”.

سوهام موسەوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “خۆپیشاندان مافی هاووڵاتیانە و لە دەستوردا زامنكراوە، ئەوان پشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەران دەكەن، چونكە لاوان پێویستییان بە هەلی كار و سەرچاوەی ژیانە، زۆرێك لە خێزانە هەژارەكان هەن، كە دەوڵەت هیچ بایەخێكی پێنەداون و ئاوڕی لێنەداونەتەوە”.

بە وتەی موسەوی، “ئەوان پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەن، بەبێ‌ ئەوەی زیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگات و دەستدرێژی بكرێتە سەر هێزە ئەمنییەكان، چونكە هێزە ئەمنییەكان هاووڵاتیان برایانن و ئاسایش و سەلامەتییان بۆ دابین دەكەن، بۆیە ئێمە پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە دەكەین و پشتیوانی لەو خۆپیشاندانانە دەكەین، كە داوای مافەكان دەكەن، ئەمەش حاڵەتێكی دیموكراتییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان بوونی هەیە، لە هەمان كاتدا هۆشداری دەدەین لەو لایەنانەی، كە خۆیان دەخزێننە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران و دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا ببەن، وەك چۆن لە خۆپیشاندانەكانی پشوودا ڕوویاندا و بوونە مایەی ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان”.

ئەو پەڕلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح پێیوایە، “ئەوانەی خۆیان خزاندبووە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران، ئاژاوەیەكی گەورەیان نایەوە و وێڕای كەوتنەوەی قوربانییەكان، چەندان دامەزراوەی دەوڵەت سووتێنران لەكاتێكدا ئەو دامەزراوانە دامەزراوەی خودی خۆپیشاندەرانە، حكومەتی ئێستاش حكومەتی عیراقییەكانە و ئەركی سەرشانییەتی خزمەت بە هاووڵاتیان بكات”.

سوهام موسەوی ڕەتیكردەوە هاوپەیمانی فەتح هاوشێوەی سائیرون لە 25ی ئەم مانگەدا خۆپیشاندان بكات، بەڵام بە وتەی ئەو”پشتیوانی لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەكەن و دژ بە دەستدرێژكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و پەلاماردانی دامەزراوەكانی دەوڵەتن”.

لەم ماوەیەی دواییدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و هەزاران كەسی تر برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان