ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێدانی زەوی بە دەرچووانی كشتوكاڵ دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوە

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایدەكات، پڕۆژەی تایبەتیان هەیە بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتووكاڵ و هەفتەی داهاتووش لەبارەی دەرچووانی كشتووكاڵ كۆدەبنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی پێدانی زەوی بە دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵ ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی دەرفەتی كار بڕەخسێنین بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتووكاڵ پڕۆژەی تایبەتیان هەیە و پێویستە ئەنجوومەنی ڕاوێژكاری وەزارەت ڕەزامەند بێت، لەم چوارچێوەیەش بڕیارەی ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو تایبەت بەو پرسە كۆ‌ببینەوە.

وتیشی ،”پڕۆژەكە بەمەبەستی زیاتر برەودانە بە كەرتی كشتووكاڵ، بەتایبەت كە لە چەند ساڵی ڕابردوو دامەزراندن نەبووە، بۆیە بەهیوام لە ئایندەیەكی نزیك بڕیاری وەزارەتی كشتووكاڵ ئاشكرا بكەین، چونكە پڕۆژەكە دەبێـتە هۆی ڕەخساندنی هەلی كار”.

لەبارەی برەودان بەبەرهەمی ناوخۆیی بەتایبەت سامانی ماسی، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، مایەی خۆشحاڵیە توانراوە بەرهەمی ناوخۆیی لەسامانی ماسی پەرەی پێبدرێت، سەڕەڕای قەیرانەكان، ئەمڕۆش وەكو وەزارەتی كشتووكاڵ 60 هەزار پەنجە ماسیمان كردە ناو بەنداوی سماقوڵی، لەداهاتووش ئومێد دەكەین سەرجەم بەنداوەكان بگرێتەوە، وەزارەتی كشتووكاڵیش پەرە بەسامانی ناوخۆیی دەدات .

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرهەمی ناوخۆیی ساڵانە ٨ هەزار تەن سامانی ماسی دەخرێتە بازاڕەكانەوە و ڕێژەكەی دەكاتە لە 40%، لە ٦۰٪ی بەرهەم هاوردە دەكرێت، ئێستاش هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاوو ڕوویان لەخواردنی ماسی كردووە، ئەمەش دەبێتە هاندانێك تاوەكوو خاوەن كێلگەكانی ماسی لە بەنداو و ڕووبارەكان پەرە بەو سامانە بدەن.

ڕوونیشی كردەوە ، لەهەوڵدا دەبن بۆ ئەوەی بەرهەمی سامانی ماسی لەناوخۆ بگەیەنن بەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕبكەنەوە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پلانەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزمان كردۆتەوە كە پلانی چوار ساڵی وەزارەتە لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و بەڕێوەبەرایەتیە پەیووەندیدارەكان هەماهەنگی تەواو دەكەین تاوەكو بەپێی زیاد بوونی خواستی هاووڵاتیان پەرە بەو سامانە بدەین، كەی توانیمان بەشی پێویستی ناوخۆ دابین بكەین هاوردە كردنی قەدەغە بكەین یان سنوورداری بكەین.

کوردستان

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕویدا و سەرچاوەیەكی ئەمنیش دەڵێت، ڕووداوەكە جگە لە زیانی ماددی، قوربانی لێنەكەوتۆتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند”تەقیتەوەیەك لە ناوەڕاستی شاری كەركوك و لە نزیك كۆلێژی یاساوە ڕویدا”.

بەوتەی سەرچاوەكە”تەقینەوەكە بەهۆی كەوتنەخوارەوەی گوللـەیەكی هاوەنەوە بووە لە نزیك كۆلێژی یاسا لە ناوەڕاستی كەركوك”، ڕەتیشكردەوە جگە لە زیانی ماددەی، ڕووداوەكە هیچ قوربانییەكی لێكەوتبێتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان لە شاری كەركوك، ئاماژەیان بە تەقینەوەیەك كرد لە نزیك كۆلێژی یاسا لە شارەكە، بەبێ‌ ئەوەی زانیاریی لەبارەی سروشتی تەقینەوەكەوە بخەنەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەیوەندی بە كۆرۆناوە هەیە
هەولێر، پزیشكێكی پسپۆڕ داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پزیشكێكی پسپۆڕی هەناو لە پارێزگەی هەولێر، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، ڕەچاوی دەركەوتنی نیشانەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و نكوڵی لە بوونی نەخۆشییەكە نەكەن و سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن، هۆشداریش دەدات لەوەی نەخۆش لەخۆیەوە چارەسەر بكاربهێنێت.

بەپێی نوسراوێك كە لە پەیجی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان و لەلایەن (د. زانا دزەیی) پسپۆڕی هەناو بڵاوكراوەتەوە:”وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە عیلاجی بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت”.

هەر لە نویسنەكەدا هاتووە:”بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن”.

ئەو پزیشكە لە كۆتایی نوسینەكەدا، تكای وایە هەموو لایەك ڕەچاوی ئەو خاڵانە بكەن، تا خودا هەموو لایەك بپارێزێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار؛مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار ڕایدەگەیەنێت ، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان سبەی مەزادی رۆژی هەینی دەكرێتەوە.

قایمقامیەتی شارۆچكەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە بەرواری 11ی تەمموز خاڵی (٢) تایبەت بە كردنەوەی سەرجەم شوێنكارەكان، كە بڕیارە هەندێك لە شوێنە داخراوەكان بكرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پێی ئەو دەسەڵاتانەی بە قایمقامەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دراوە، بەبڕیاری قایمقامی كەلار سبەی مەزادی ڕۆژی هەینی دەكرێتەوە، بە مەرجی پابەندبوونی كاسبكاران و هاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان