ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

ڕاهێنانێکی بەسوود کە ٣ هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی ورگت پێوە نەهێڵێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕاهێنانێکی بەسوودە کە ٣ هەفتەی بەسە بۆ ئەوەی ورگت پێوە نەهێڵێت:

 

-وەک هەموو وەرزشێکی دیکە سەرەتا بە خۆگەرمکردن دەستپێبکە

 

– پاشان کەمێک قاچەکانت بکەرەوە بە مەرجێک ڕێک بێت

– دەستەکانت بکەرە سەر ئەژنۆت و بنوشتێرەوە

– پاشان شانی ڕاستت ببە بۆ لای چەپ، پێویستە هەست بە کشانی شان و کەمەر و پشتت بکەیت، ٣ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە و دواتر بچۆرەوە سەر دۆخی پێشوو.

– دواتر بگەڕێرەوە سەر دۆخی پێشوو هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە.

– دواتر  شانی چەپت ببە بۆ لای ڕاست، پێویستە هەست بە کشانی شان و کەمەر و پشتت بکەیت، ٣ چرکە بەو جۆرە بمێنەرەوە و دواتر بچۆرەوە سەر دۆخی پێشوو.

 

ڕۆژانە ٢ سێت لەم وەرزشە بکە، بۆ هەر لایەک ١٠ جار

 

ریکلام

تەندروستی

هەموان دەڵێن فینگر خراپە، بەڵام ڕاست نییە و سوودەکانی بخوێنەرەوە


خێزان

بۆچونێکی باوە هەیە لە ناو خەڵکدا کە پێیان وایە خواردنی فنگر لە ڕووی تەندرووستیەوە خراپە و هیچ سوودی نییە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاست نییە و تەنها بۆچونی باویی خەڵکە نەک زانست.

توێژینەوەیەکی نوێ لەو بارەیەوە کراوە و ئەو کاریگەریانەی خستۆتە ڕوو کە بە درێژای کات خواردنی فنگر دروستی دەکات، بەڵام توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە فنگریش خواردنێکی ئاساییە و گەر زۆر و بەردەوام نەخورێت هیچ زیانێکی نییە و بگرە بەسوودیشە.

 

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە سوودەکانی:

 

-فنگر دەوڵەمەندە بە یۆد کە پێویستە بۆ جەستە

-بڕێکی زۆر ڤیتامین B بە جەستە دەبەخشێت.

 

-ماددەکانی وەک فۆسفۆڕ و کەمێک لە ڤیتامین C  بۆ جەستە دابین دەکات.

-بەسوودە بۆ چالاککردنی گەدە.

 

-توانای بەگری جەستە بەهێز دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تاکتیکێکی کۆن بۆ چارەسەری کۆڵۆن کە تائێستاش کاریگەرە!


خێزان

لە چینی کۆندا شێوازی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری پزیشکی بەکار هاتووە، لە نێو ئەوانەدا ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێت (دەریای وزە) کە دەکەوێتە خوار ناوکەوە (خاڵە سورەکە).

چینیەکان لە کاتی نەخۆشی کۆڵۆن بە هەردوو پەنجەی (زەرنەقوتە و دۆشاومژە) پەستانیان خستۆتە سەر ئەو ناوچەیە، کە زانستی نوێش کاریگەری ئەم تاکتیکەی بۆ چارەسەر سەلماندووە.

هەر بۆیە بەهێواشی پاڵ بەو ناوچەیەوە بنێ تا دەگەیت بە ناوچەیەک کە چیدیکە پاڵناندرێت و جێگیرە، دواتریش بە قولی هەناسە بدە، ئەم کارە دەبیتە هۆی بەتاڵکردنەوەی غازەکانی ناو کۆڵۆن.

چارەسەرە چینیەکە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی و وەرگرتنی چێژی زیاتریش لەو پرۆسەیەدا بەسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایانە بگرە بە!


خێزان

لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەو ڕیگایانەتان نیشان دەدەین کە خانمان دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ   ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانیان:

 

-خۆت لە  بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاریەکانی تایبەت بە قژ یاخود موجەفیفە بەدور بگرە چونکە قژ دوچاری وشک بونەوە دەبێت و شێداری لە دەست دەدات وە دەبێتە هۆی شکانی تاڵە قژەکان .

-دوربکەوەرەوە لە زۆر شانە کردنی قژ ، یاخود شانەی تەختە بەکار بهێنە و تەنها لەکاتی پێویستیدا بەکاری بهێنە.

-دوربکەوەرەوە لە شتنی قژت بەشێوەی ڕۆژانە ، هەوڵبدە ٢ جار لە هەفتەیەکدا قژت بشۆیت بەڵام ئەگەر قژێکی چەورت پێوەیە و ناچاریت ڕۆژانە بیشۆیت ، هەوڵبدە شامپۆیەک هەڵبژێریت کە زیانبەخش نەبێت.

-هەوڵ بدە لە ژەمە خۆراکەکانتدا ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و مادە خۆراکیەکان بەتایبەت ڤیتامین B وەک ماسی سەلەمون ، چەرەسات ، هێلکە ، بازیلا و زۆریکە.

-مانگانە ١ سم لە قژت ببڕە تاوەکە لە مخۆرکە ڕزگارت بێت  و  بەهێزی بۆ قژت بگەرێتەوە.

-شێلانی قژت بە زەیت دەیپارێزیت لە هەڵوەرین و توشبون بە مخۆرکە ، بەتایبەت زەیتی زەیتون ،بادەم ، گوێزی هندی ، جەرجیر، یاخود تێکەڵەیەک لە هەمویان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان