ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم دەهێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، پێشبینی دەكات لە وەرزی كشتوكاڵی ئەمساڵ، 600 هەزار تەن برنج بەرهەم بهێنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقەوە بڵاویكردەوە”ئەو ڕووبەرەی بە برنج چێنراوە 645 هەزار دۆنم دەبێت، ئەمەش لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بە فراوانترین ڕووبەر دادەنرێت كە هۆكارەكەی بۆ زۆری بارانبارین دەگەڕێتەوە”.

بە وتەی نایف”ئەو ژمارەیە 70%ی یەدەگی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە”.

عیراق كە بە هاودەكەرێكی گەورەی دانەوێڵە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنرێت، لە مانگی حوزەیرانی 2018 بەهۆی كەمی ئاوەوە، چاندنی برنجی قەدەغەكرد، بەڵام  بەهۆی زۆرى بارانبارین لە وەرزی 2019، لە بڕیارەكە پاشگەزبووەوە.

ئابوری

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕوداوێكی پێكدادان لەچوارڕیانی زانكۆی جیھان، لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەجۆری لێگززو ئۆتۆمبێلێكی كرێ تەكسی كرۆلادا ڕوویدا.

هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕونیكردووەتەوە، زیانی گیانی لە ڕووداوەكە كەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

ڕووداوەكەی ئەمڕۆ لەكاتێكدایە دوێنێ‌ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە نێوان سلێمانی و دەربەندیخاندا كەسێك گیانی لەدەستدا و 11 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان