ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بانكی ناوەندی 161 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی كەمتر لە دراوی ئەمریكایی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 161.225 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی لە ڕۆژی پێشوودا فرۆشرا، كە 244.834 ملیۆن دۆلار بوو، دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە، گەیشتۆتە 144.825 ملیۆن دۆلار، بڕی 16.430 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 21 بانك بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە لەگەڵ زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت و بەپێچەوانەشەوە بەهاكەی بەرزدەبێتەوە، ئەمڕۆش لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئابوری

ڕەفتارەكانی ئەردۆغان توركیای ڕووبەڕووی كورتهێنانی بودجە كردووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی توركیا هەوڵدەدات 17 ملیار دۆلار لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە بەكاربهێنێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەنقەرە ماوەی چەند مانگێكە كار لەسەر دانانی پلانێك دەكات بۆ ئەوەی 100 ملیار لیرە كە دەكاتە 17 ملیار ‌و 100 ملیۆن دۆلار، لە هەژماری بانكی ناوەندییەوە بگوازێتەوە بۆسەر هەژمارێكی تایبەتی وەزارەتی گەنجینە ‌و دارایی توركیا.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە نەدراوە‌ و وەزارەتی گەنجینە‌ و بانكی ناوەندیش هیچ زانیارییەكیان نەدركاندووە، بەڵام حكومەتی توركیا سورە لەسەر گواستنەوەی ئەو پارەیە بۆ ئەوەی لە پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی ئەمساڵدا بەكاری بهێنێت.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پەرلەمانی توركیا لە مانگی تەمووزدا یاسایەكی پەسەندكرد، كە ڕێگە بە حكومەت دەدات بەشێك لە یەدەگی دراوی بیانی بانكی ناوەندی وڵاتەكەی بۆ وەزارەتی گەنجینە‌و دارایی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی داتاكان، لەماوەی 9 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا كورتهێنانی بودجەی توركیا گەیشتووەتە 85 ملیار ‌و 500 ملیۆن لیرە ‌و پێشبینی دەكرێت تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 125 ملیار لیرە.

بە بۆچوونی چاودێرانی بواری ئابووری و دارایی، كورتهێنانی بودجەی گشتی توركیا بەشێكی زۆری پەیوەندی هەیە بەو ڕەفتارانەی كە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دەیكات، بە كڕینی چەك و لەشكركێشییەكانی بۆ وڵاتانی دراوسێی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی مۆبایل و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە فەرمانبەران قەدەغەكرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی قەدەغەكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی‌ چوار شەممە 23-10-2019 بە ئامادەبوونی‌ عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ ‌‌و بەرپرسی‌ ماڵەكانی‌ ساوایان و منداڵان و نەوجەوانان ‌و بەساڵاچووان و هۆبەی‌ خێزانی‌ جێگرەوە و هێڵی‌ گەرمی‌ فریاكەوتنی‌ منداڵان ‌و بەرپرسی‌ هۆبەكانی‌ ژمێریاری‌‌ و وردبینی‌ ‌و یەكەكانی‌ پلان‌ و یاسا، كۆبوونەوەی‌ ئاسایی‌ مانگانەی‌ خۆی‌ بەڕێوەبرد.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەو كۆبوونەوەكەدا بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ سێ بنەمای‌ گرنگی‌ بەڕێوەبردنی ڕوونكردەوە، هەروەها جەختی‌ كردەوە لەسەر جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ئەو یاساو ڕێنمایی ‌‌و سیستمانەی‌ دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكدەخەن، بەتایبەت جەختی‌ كردەوە لەسەر پاراستنی‌ مافی‌ منداڵان ‌و بەساڵاچووان‌ و باشترین بەكارهێنانی‌ توانا ماددی ‌‌و مرۆییەكان بۆ خزمەتكردنیان، لەلایەكی ترەوە ستراتیجی‌ كاركردن بۆ ماڵەكانی‌ منداڵان‌ خستەڕوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ژمارەیەك بڕیار گەڵاڵە كرا، كە یەكێك لە بڕیارەكانی‌ كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە ڕێگە نەدان بە بەكارهێنانی‌ مۆبایل ‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەكاتی‌ دەوام‌ و لەكاتی‌ كاركردن و ڕاپەڕاندنی‌ ئەركەكاندا، لەو ڕوانگەیەوە كارمەندان پابەندكران بە تەرخانكردنی‌ هەموو توانا و كاتیان بۆ كار و ئەركەكانیان لە خزمەتكردنی‌ منداڵان و بەساڵاچووان و ژنانی‌ هەڕەشەلێكراو و منداڵانی‌ دایەنگە و سەنتەر و پەیمانگاكان و كارە كارگێڕی‌ و ژمێریارییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە بەڵگە؛ كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان كەمكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبتەكان.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ژمارە (1675) كە لە ( 17/ 10/2019) دەرچووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “پاڵپشت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و كۆنووسی ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیار دراوە بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا تایبەتەكان”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، “كرێی خوێندن بە ڕێژەی 25% كەمدەكرێتەوە بۆ گشت قۆناغەكان لە خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان