ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

شەش بەنزینخانە لەشاری سلێمانی بەنایاسایی دروستدەکرێن


سلێمانی ـ نزار جەزا

سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  ڕاگەیاند، لەئێستادا نزیکی شەش بەنزینخانە لەسلێمانی دروستدەکرێن، کە نایاسایین.

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا كە (خەڵك) ئامادەی بوو ڕایگەیاند:” ئەو بەنزینخانانە لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە مۆڵەتی دروستکردنیان پێدراوە، لەکاتێکدا سلێمانی پێویستی بەبەنزینخانەی تر نییەو بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیش دروستکردنی بەنزینخانە ڕاگیراوە”.

هەر لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەدا، کەریم عەلی داواى لەئەنجومەنی وەزیران کرد لەسەر ئەو پرسە بێتەدەنگ.

بەنزینخانە نایاساییەکانی سلێمانی ڕوویان لەزیادبوون کردووە

Posted by Xelk Media Network on Monday, September 16, 2019

کوردستان

تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان تۆماركرا، كە دانیشتووی گەڕەكی ئازادیە لە شارۆچكەی كفری.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، تووشبووێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان سەر بە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا.

ڕاشیگەیاندووە، توشبووەكە ژنێكی تەمەن ٦٣ ساڵە، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەیە و پشكنینی پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی ئازادیە لە شارۆچكەی كفری.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ تا 15ی حوزەیران هەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای بڵاوبوونەوەی ڕێژەیەكی زۆر لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، كە لە كۆبوونەوەدایە و باشترین بژاردە بۆ بەرژەوەندی خەڵك هەڵدەبژێرن.

پەیجی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم بە نیازە تاكو 15ی حوزەیران قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ ڕابگەیەنێت.

باسی لەوەشكردووە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەمشەو لە بەیانێكی نوێدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنێت و ڕێنمایی نوێ لەو بارەیەوە بڵاوبكاتەوە.

هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی باسی لەوەكردووە، قەدەغەی هاتووچۆ ناتوانێت مەترسی كۆرۆنا سنوردار بكات لە جیاتی ئەوە لێپێچینەوەكان توندتر دەكەینەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لە سلێمانی گەنجێكی تەمەن 37 ساڵ بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: پێویستە پێكهاتە عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراوی بكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ مێجەر جەنەڕال ئیریك هیل، فەرماندەی هێزی یٔۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عيراق و سووریا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە عیراق هەنگاوی سیاسی بنرێت بۆ ئەوەی عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراوی بكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا كە شێخ جەعفەر مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵ و ڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی، هەروەها لێكەوتەكانی بەتایبەتی لە بوارەكانی تەندروستی و ئابووریدا‌ و كاریگەری لەسەر بەرنامە و جموجووڵی سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا تاوتوێ كرا.

دیالۆگی ستراتیژیی ئەمریكی ـ عیراقی، كە بڕیارە مانگی داهاتوو دەست پێبكات و تیایدا نەخشەڕێگەیەك بۆ پەیوەندییەكانی ئێستا و داهاتووی عیراق و ئەمەریكا تاوتوێ بكرێت، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی ئامادەیی و بەشداریی هەرێمی كوردستان لەو دیالۆگە و لە دانان و ئامادەكردنی نەخشەڕێگەكەدا كردەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خۆڕێكخستنەوە و مەترسییەكانی فراوانبوونی جموجووڵ و هێرشەكانی تیرۆرستانی داعش لە عیراق و سووریا كرا، كە بوونەتە هەڕەشەیەكی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری لە هەردوو وڵات.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دووپاتكردنەوەی گرنگی و پێویستیی بەردەوامیی پشتگیریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا، جەختیشی لەسەر پێویستیی هەنگاونانی سیاسی لە عیراق كردەوە بۆ ئەوەی پێكهاتە عیراقییەكان هەست بە هاوبەشی و متمانە و پارێزراویی یٔێستا و داهاتوویان لە عیراقدا بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان