ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

تائێستا حكومەتی هەرێم پڕۆژەیاسای چاكسازی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە


خەڵك- بەشی هەواڵ

پڕۆژەیاسای چاكسازی موچە و دەرماڵەكان لەلایەن لیژنەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دیراسە دەكرێت و كاری داڕشتنەوەی بۆ دەكرێت و لە ئایندەدا ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پرۆژەكە لای حكومەتی هەرێم كاری لەسەر دەكرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

وتیشی”پاشان لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ دەكرێت و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت و پەسەند دەكرێت”.

پڕۆژەیاسای چاكسازی موچە و دەرماڵەكان لە مانگی شوباتی 2018 دا پەسەند كرا، بەڵام بەهۆی تەرخانكردنی بڕی چوار ملیۆن و 500 هەزار دینارەوە بۆ خانەنشینی پەرلەمانتاران و وەزیرەكان ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە و ڕەتكرایەوە.

ئابوری

نرخی نەوتی سپی و بەنزین لەبازاڕەكانی هەرێم هەرزان دەبێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو لە بازاڕی جیهانی، نرخی بەنزین و نەوتی سپی-ش دادەبەزێت و ڕۆژانە لە بازاڕەكانی هەرێم نرخەكەی بەرەو هەرزانبوون دەڕوات.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بەبڕێكی دیاریكراو نرخی بەنزین هەرزان بووە و هەوڵەكانیشمان بەردەوامە بۆ دابین كردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان و هەرزان بوونی نرخەكەی.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سپی لە عیراق و وڵاتانی دەورووبەر بەپێی خواستی هاووڵاتیانە، بۆیە بە بەراورد بە بەنزین نرخەكەی كەمتر دابەزیوە.

ئاشكراشی كرد، كە لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی عیراقی بۆ دابین كردنی نەوت بۆ هاووڵاتیان بە نرخی پاڵپشتی كراو و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین.

جەختیشی كردەوە، كە پاڵێوگەكانی هەرێم بەهۆی ئەوەی نەوتیان لەناوخۆ بۆ دابین ناكرێت بۆ پاڵاوتن، بۆیە نەوت لە عیراق وەردەگرن بۆ پاڵاوتن و دەیدەنەوە بە عیراق، بۆیە ئێمەش لەڕێگەی عیراقەوە هەوڵی دابین كردنی نەوت دەدەین تاوەكو نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا نرخی بەنزین لە هەرێم بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە و نرخی لیترێك نۆرماڵ بووە بە 350 بۆ 400 دینار و موحەسەن 500 بۆ 525 دینار و سوپەر 600 دینارە و نرخی بەرمیلێك نەوتیش بۆ 100 هەزار دینار دابەزیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پارەكەی بەغدا نادرێت بە مووچەی فەرمانبەران”


خەڵك- بەشی هەواڵ
هەرچەندە حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (نیسان)ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەكرد، بەڵام ئەو پارەیە نادرێت بە مووچە و میدیایەكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، دەدرێتەوە بە قەرز.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە (كوردستان24)ی ڕاگەیاندووە، لەو 400 ملیار دینارەی بڕیاربوو لە لایەن وەزارەتی دارایی عیراق بگاتە حكومەتی هەرێم تەنیا 388 ملیاری گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، چونكە هەموو جارێك لەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچە دەینێرێت، بانكی ناوەندی عیراق بڕی 12 ملیار دیناری لەو پارەیەی هەرێم داوە بە بانكە ئەهلییەكانی هەرێم لە بری قەرزەكانی كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، كە لە بانكە ئەهلییەكان وەری گرتبوو.

سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە، كە بۆ مووچەی پێش جەژن، حكومەتی هەرێم بڕی 138 ملیۆن دۆلاری لە كۆمەڵێك وەبەرهێنەری ناوخۆ بە قەرز وەرگرتووە، كە حكومەت پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بۆیان بگەڕێنێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، حكومەتی هەرێم 150 ملیۆن دۆلاریشی وەكو پارەی فرۆشتنی پێشوەختە، لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتبوو، لەگەڵ ئەو داهاتەی لە بەردەستدابووە، مووچەی پێش جەژنی پێدراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حكومەتی عیراق لەساڵی 2020دا تا ئێستا چوار مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە و تاوەكو ئێستا تەنها مووچەی مانگی 1 دراوە بە فەرمانبەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران بڕیارێكی نوێی بۆ پاراستنی بەرهەمە نەوتییەكانی جێبەجێ كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێران بە ئامانجی پاراستنی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەكان و پاراستنی بازاڕی دارایی ئێران، ڕێگەدان بە گواستنەوەی بەرهەمەنەوتییەكانی وڵاتان و گواستنەوەیان بۆ ژمارەیەك وڵاتی دیكە بەناو خاكی ئێراندا كەم دەكاتەوە.

ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، حەمید حوسەینی وتەبێژی یەكێتی هەناردەكارانی نەوتی ئێران ڕاگەیاند، بڕیارەكەی حكومەت بەهۆكاری دابەزینی بەهای نەوت و كەمبوونەوەی خواست لەسەر بەرهەمەنەوتییەكان بەهۆی كۆرۆنا دەركراوە.
وتیشی”بڕیارەكە گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەكان بەناوخاكی ئێران بۆ عیراق، ئەفغانستان و ئەرمینیا سنووردار دەكات و دوای بڕیارەكەش خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەكانی ئێران زیادیكردووە و ئەوەش نیشانەی دروستی بڕیارەكە بووە.

ئاشكراشیكرد، پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو ئاڵوگۆڕەكان لەو ڕووەوە زیاتر ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان