ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لە عیراقەوە سعودییە بۆردومان دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەفسەرێكی هەواڵگری عیراق ئاشكرای كردووە، لە یەكێكە لە بنكەكانی حەشدی شەعبییەوە بارەگای كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییە بۆردومانكراوە.

ڕۆژنامەی”میدڵیست ئۆنلاین” لە ئەفسەرێكی هەواڵگری عیراقەوە كە ئاماژەی بە ناوەكەی نەكردووە بڵاوی كردووەتەوە، هاوكاری عیراق بۆ هێرشكردنەسەر سعودییە، پەرچەكرداری ئەو هێرشانەبوون لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل كردنیەسەر بنكەكانی حەشدی شەعبی لە عیراق.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، هێرشەكە لەلایەن شارەزا سەربازییەكانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە و بێجگە لە كۆمپانیاكە چەند شوێنێكی دیكەش لە ڕۆژهەڵاتی سعودییە كراونەتە ئامانج.

ئابوری

بە وێنە؛ پێگەیشتنی هەنار لە دەڤەری باڵەكایەتی

خەڵك-
لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز بەروبوومی هەنار پێدەگات، كە میوەیەكە چەندین سوودی پزیشكی و بەهای خۆراكی هەیە و هاووڵاتیانیش بە تامەزرۆییەوە دەیكڕن.

بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریداوە هاوردەكردنی ئەو میوەیە لە دەرەوە ڕابگرێت تاوەكو بەرهەمی جوتیاران بفرۆشرێت و ڕەنجیان بەفیڕۆ نەچێت و داهاتێكی باشیان دەست بكەوێت.

بەپێی بەدواداچوونی (خەڵك) لە ئێستادا لە بازاڕەكانی هەرێم كیلۆیەك هەنار بەپێی جوانی و خۆشی تامەكەی لەنێوان 500 دینار تا 1500 دیناردایە.

وێنەكان: شارەدێی قەسرێ لە شارۆچكەی چۆمان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان و خانەنشینانی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك) لەم هەفتەیەدا سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان مووچە وەردەگرن و بەوەش كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی ئەمساڵی فەرمانبەران و 11ی ساڵی ڕابردووی خانەنشینان.

بەپێی خشتەكە، ڕۆژی یەك شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 6 دامەزراوە دابەش دەكرێت و ڕۆژی دوو شەممە مووچەی 5 وەزارەت و 7 دامەزراوە و دەستە و ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی 3 وەزارەت و هەر 3 سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و پێنج شەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەرلەمانتارێكی پارتی: گفتووگۆكانی ڕێككەوتن بۆ مووچە و بودجەی هەرێم بەردەوامن

خەڵك- بەشی هەواڵ

گفتووگۆكانی چارەسەركردنی كێشەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە نێوان بەغدا و هەرێمی بەردەوامیان هەیە و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت”ئەگەری ڕێككەوتن زۆرە و شاندەكانی هەرێم و بەغدا بەردەوام گفتووگۆ دەكەن”.

هەدار بارزانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵی داهاتوو پێشبینی ئەوەی لێدەكرا لە ڕووی داراییەوە قورس بێت، بەڵام بەو جۆرە نییە و بەپێی دەرئەنجامی گفتووگۆكانی هەرێم و بەغدا بێت، ڕێككەوتن دەكرێت.

وتیشی”ئەوەیشی دەربارەی خۆپیشاندانەكان و كاریگەریان لەسەر هەرێم دەوتران ڕاست دەرنەچوون، چونكە ئەوكاتە خۆپیشاندەران دەیانوت ئێمە پێمانباشە بەغداش وەكو هەرێمی كوردستانی لێبكرێت”.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە و گفتووگۆكان بەردەوامن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان