ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٩ یاسای دڵڕەقانەی خۆشەویستی کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت

خێزان

کات هەموو شتێک دەگۆڕێت تەنانەت پەیوەندیەکانیش، هەرچەندە پەیوەندیەکەتان بەهێزبێت بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری بەسەردادێت، ئەمەی خوارەوە ٩ یاسای دڵڕەقانەیە لە خۆشەویستیدا کە بەسەر هەمواندا جێبەجێ دەبێت:

 

-هەرچەندە متمانە لە نێوانتاندا بەهێزبێت، بەڵام دەکرێت لەسەر شتێکی سادە متمانەکە نەمێنێت و زۆر ئەستەمیش چاکدەبێتەوە.

 

-هەندێکجار پێکەوەبوونی بەردەوامتان دەبێتە هۆی ئەوەی لەیەکدی بێزاربن و حەزبکەن ماوەیەک لەیەک دوربکەونەوە.

 

-هەموو کات لەسەر دیوە باشەکەت نابیت و پێکەوەی بەردەوامتان وادەکات کە زۆرجار دیوە خراپەکەت نیشان بدەیت.

 

-خستنەوەی منداڵ لە هاوسەرگیریدا بڕیارێکی سادە نییە و ئاڵنگاریەکی گەورەیە کە ڕوبەڕوتان دەبێتەوە، کە هەندێک لە خێزانەکان شکستی تێدا دەخۆن.

 

-بەتێپەڕبونی کات ئەو خۆشەویستیەیی بۆ یەکدیتان هەبووە کەمدەبێتەوە و هەندێکجار دەگاتە ئەوەی کە چیدیکە بەلای یەکەوە سەرنج ڕاکێش نەبن.

 

-هەرچەندە هاوسەرگیری بکەیت بەڵام لە هەندێک کاتدا هەر هەست بە بێکەسی و تەنهایی دەکەیت.

 

-ناوە ناوە بیرۆکەی شێتانە بە مێشکتدا دێت، بۆنمونە (ئایا دەبیت تەڵاق وەرگرم؟) گەر لەگەڵ کەسێکی دیکەدابومایە بەختەوەر تر نەدەبووم؟

 

-کاتێک بەیەکەوەن دڵی یەکدی دەشکێنن و ئازاری یەکدی دەدەن، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە لە دواجاردا زاڵبن بەسەر کێشەکان.

 

-خۆشەویستی بەیەک جۆر نامێنێت، چونکە خۆشەویستی دەبێتە کردار و گرنگیپیدان نەک تەنها هەست.

خۆشەویستی

بۆ کوڕان: ئەمە چەند جۆرێکی کچە کە دەبێت خۆت ئامادە بکەیت توشی یەکێکیان ببیت

خێزان

توێژەری دەروونی  Samantha Rodman کچانی دابەشکردووە بۆسەر چەند بەشێک کە پێویستەکات کوڕان خۆیان ئامادەبکەن توشی یەکێکیان ببن، ئەمەی خوارەوە بەشێک لە گرنگترینیانە:

 

– کچی باوکی

ئەم جۆرە کچانە پشت بەکوڕان نابەستن و تەنها باوکی خۆیان لا پیاوە و هەرچیەک بێت بەو دەڵێن

 

کچی سەر بەدەرەوە

ئەو کچانەن کە بۆیە شوو دەکەن تا ئازادبن و بتوانن بۆخۆیان بێن و بچن

 

کچی مەکتەب

ئەم کچانەن کە بەردەوام بەخوێندنەوە سەرقاڵن و پاش زانکۆ دەیانەوێت ماستەر و دکتۆراش بخوێنن و زۆر کاتیان بۆ ماڵەوە نییە

 

کچی دڵپیس

ئەو جۆرە کچانەن کە بە سادەترین شت گومان دەیانگرێت و دڵیان پیسە

 

کچی شیکپۆش

ئەو کچانەن کە ستایکل و جلوبەرگ و خۆگۆڕین هەموو دنیایی ئەوانە

 

کچی لەخۆڕازیی

ئەم کچانە کە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ١٠٠ وێنەی سێڵفی دەگرن و زۆر خۆیان لا جوانە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٢ کاریکاتێر کە نیشانی دەدات ژن و مێردە بەختەوەرەکان چۆن دەژین!

خێزان

هەموو ژن و مێردێک یادگاری تایبەت بەخۆیان هەیە و زۆرجار بەیەکەوە باسی دەکەن، ئەم وێنانەی خوارەوە کۆمەڵێک لەو یادگاریانەن کە هەموو ژن و مێردێکی بەختەوەر پێیدا تێپەڕ دەبن:

– ئەو کاتەی هەموو کات ئامادەیت بۆئەوەی دڵنیابیت کە ئەو بەبێ ترس دەخەوێت

– هەمووکات دەتوانیت پشتی پێببەستیت

– بەبێ ئەوەی ئەو بە خۆی بزانێت گرنگی پێدەدەیت

– حەزدەکەیت لە باوەشیدا بمێنیتەوە، هەرچەندە گەر زۆر ئاسودەش نەبیت

– کاتێک دەبێت سەرە بگرن

– هەڵدەدەن ئەم ڕۆژە قورسانە بەیەکەوە تێپەڕێنن

– لە کاتە ناخۆشەکانیشدا گرنگترین شتەکان لەبیر ناکەیت

– ئەو کاتەی هەردوکتان هەمان کێشەتان هەیە

– بۆ یەکدی دەژین و گوێ بە قسەی خەڵک نادەن

– لە یەکدی تێدەگەن

– هەرچەند زۆر بەیەکەوە بن، بەڵام هەر وا هەستدەکەن کە گەنجن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

کۆمەڵێک دیمەن لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک دیمەنی سۆزداری و ڕۆمانسییە کە لە ژیانی هەر ژن و مێردێکدا هەبوو مانای وایە خۆشەویستیەکەیان لە لوتکەدایە:

#1

#2

#3

#4

#5

#6

#7

#8

#9

#10

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان