ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆمار: كار لەسەر ئەو یاسایانە دەكەین كە گرنگن بۆ بنیادنانی دەوڵەت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆمار دووپاتیدەكاتەوە، ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەو هەوڵە زۆر و زەوەندانە سەرچاوەی گرتووە كە لە ئاستە جیاوازەكانی كۆمەڵی مەدەنی و لایەنەكانی تردا دراوە.

لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا كە ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠١٩/٩/١٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا بەڕێوەچوو لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و نوێنەرانی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی داكۆكی لە مافەكانی ژنان و نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پسپۆڕانی كاروباری ژنان و خێزان لە وتەیەكدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق بە بۆنەی تەواوكردن و ناردنی پڕۆژە یاسای توندوتیژی دژ بە خێزان ڕایگەیاند: ئامانج لە پڕۆژە یاساكە بریتییە لە پاراستنی خێزان لە توندوتیژی كە ئەو بەرپرسیاریەتییە دەكەوێتە سەرشانی هەر تاكێك لە تاكەكانی خێزان لە بەرامبەر یەكتردا، بە تایبەت تریش پاراستنی ژنان و كچان و منداڵ لە چوارچێوەی خێزاندا، چونكە هەر ئازاردانێك دژ بە پێودانگی كۆمەڵایەتی و ئاینییە.

بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوە كرد پڕۆژە یاساكە، توندوتیژی خێزانی وەك تاوانێك دەناسێنێت ھەربەو یاسایەش كەسی سەرپێچی كار سزا دەدرێت، جگە لەوەش پڕۆژە یاساكە تەواوی یاساكانی پێشوتر ھەڵدەوەشێنێتەوە، ھاوكات لیژنەیەكی باڵاش بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بە سەرۆكایەتی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێكدەھێنرێت كە كارەكانی بریتی دەبێت لە داڕشتی پەیڕەوێك بۆ كاری لیژنەكە بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە ھەر توندوتیژییەكی خێزانی.

ھەر لەكۆبونەوەكەدا سەرۆك كۆما ڕایگەیاند، لە پڕۆژە یاساكەدا هاتووە كە بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ پێكدەهێنرێت بەناونیشانی (بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان) كە ئەركەكەی بریتی دەبێت لە بەدواداچوون و لیكۆڵینەوە لەو سكاڵایانەی كە لەسەر توندوتیژی خێزانی دەكرێت، هاوكات دادگایەكی تایبەت بەخێزان لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێكدەهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكانی توندوتیژی خێزانی.

لە بەشێكی تری وتەكەیدا بەرھەم ساڵح، ئاماژەی بەوەكرد وڵات بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕی، كە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و ستەم لە پێشنینەی كارەكان بوو جگە لەوەش كارمان كرد بۆ ڕەخساندنی كەشێكی لەباری سیاسی تا لێكتێگەیشتنێكی دەستوری لەنێو لایەنەكان بێتە كایەوە.

سەرۆك كۆمار ڕاشیگەیاند، لەبەردەم قۆناغێكی نوێداین بۆ بونیادنانی دەوڵەت و فەراھەمكردنی سەرچاوە خێروبێرەكانی بۆ خزمەتی ھاووڵاتیان و دەستەبەركردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەی و فێركردن و گەشەپێدانی مافە ڕەواكانی ھاووڵاتیان جەختیشی كردەوە پارێزگاریكردن لەو مافانە بەگوێرەی دەستوور لە پێشینەی كارەكانمان دەبێت لە سەركردایەتی كردنی ئەم وڵاتەدا.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی لیژنەی باڵای ھەمیشەیی بۆ مافەكانی ژنان دكتۆرە زكری عەلوش دووپاتی كردەوە كە ئەم پڕۆژەیە تەنھا بۆ ژنان نییە بەڵكو تەواوی ئەندامانی خێزان دەگرێتەوە، ھەروەھا ڕایگەیاند كە ھیوامان زۆر بە دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێیە كە بەرەو سەرخستنی مافەكانی ژنانی عیراقی ھەنگاو بنێت، ھاوكات ھەوڵەكانی سەرۆك كۆماریشی لە پشتیوانی پڕۆژەكەدا بەرزنرخاند.

ھەروەھا ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران حەنان فەتلاوی دووپاتیكردەوە كە پڕۆژە یاساكە پێچەوانەی بنەماكانی شەریعەت نییە، ھەروەھا ڕێزی لە پێگەی ژنان لە كۆمەڵگەدا دەگرێت و ڕۆڵی سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆك كۆماریشی لە ئامادەكردنی ئەو پڕۆژەكە یاسا و پشتیوانی بەردەوامی بۆ پرسی ژنان بەرزنرخاند.

سەرۆكی كۆمەڵەی پەرلەمانتارانی ژنانی عیراقیش ئاڵا تاڵەبانی باسی لە تەواوكردنی پڕۆژە یاساكە كرد و ڕایگەیاند، كە یاسایەكە دڵخۆشكەرە جێگەی ئومێدی ھەمووانە و ھەوڵەكانی سەرۆك كۆمار و تیمی سەرۆكایەتی كۆماریشی لە ئامادەكردنی ئەم پڕۆژە یاسایەدا بەرزنرخاند.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی لیژنەی ژنان و خێزان و منداڵان لە پەرلەمان ھەیفا ئەمین ڕایگەیاند كە دیاردەی توندوتیژی خێزانی ئاستەنگێكە لە بەردەم یەكگرتوویی و سازانی خێزاندا، چونكە خێزان كۆڵەكەی سەرەكییە لەكۆمەڵگەدا، ھاوكات ڕۆڵی سەرۆك كۆماری بەرزنرخاند بۆ ئەو مەبەستە.

لە كۆتایدا سەرۆك كۆمار دووپاتیكردەوە كە دیالۆگ و گفتوگۆیەكی زۆر لە بارەی دامەزراندنی وەزارەت یان ئەنجومەنێكی باڵای ژنانەوە كرا، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەزموونی وەزارەتی ژنان سەركەوتوو نەبوو، بۆ داكۆكی كردن لە مافی ژنان، چونكە ئەم پرسە پێویستی بە ھەوڵێكی گشگیری كۆمەڵگە و حكومەت ھەیە، ڕاشیگەیاند كە لە دەرئەنجامی ڕاوێژكردندا گەیشتینە بیرۆكەیەك ئەویش داڕشتنی یاسایەكە بۆ وەزارەتی ژنان و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی كە پێویستی بە پێكھێنانی ئەنجومەنێكی نیشتمانییە بۆ ژنان لە سەر ئاستی دەوڵەت.

عێراق

لە عیراقەوە بۆ دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا هەڕەشە لە هەرێم دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت هەڕەشەی ئەوە دەكات، كە حكومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بە بڕیاری دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان و دەشڵێت: “ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت دەبێت ئەنجامە نەرێنیەكانی بگرێتە ئەستۆ”.

ئەحمەد كنانی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی (المسلە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق و پابەندە بە بڕیارەكانی حكومەت و پەڕلەمانی عیراقەوە بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان و كۆتایی پێ‌ هێنانیان لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، كە حكومەت ڕێگا بە مانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان نادات لە هیچ بەشێكی وڵات، تەنانەت ئەگەر واشنتن-یش داوا بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیاری حكومەتی فیدڕاڵی بۆ دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان، ئەنجامی نەرێنی دەبێت و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر دەكات.

وتوشیەتی، “دەنگدانی پەڕلەمانی عیراق لەسەر دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان بەسەر تەواوی هێزە سایسسەكان و هاوبەشەكان جێبەجێ‌ دەكرێت و دەبێت پابەندبن پێوەی.

ڕۆژی شەممە ڕۆژنامەی (سعودیە) ئاشكرای كردبوو، كە گفتوگۆ لەنێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە بۆ دروست كردنی بنكەی سەربازی لە هەرێم و زیادكردنی ژمارەی سەربازەكانیان بۆ 2 هەزار سەرباز.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ڕایگەیاند، كە بڕیارەكەی پەڕلەمانی عیراق بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان تاكلایەنە بووە و تەنها لایەنی شیعە بڕیارەكەی داوە و كورد و سوننە، كە دوو پێكهاتەی گرنگی عیراقن بەشدار نەبوون.

وتیشی، “مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق گرنگە و پێویستە بۆ ئەوەش گفتوگۆ بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا مانبگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە “ئازادیخوازان و لایەنگران”ی دەكات لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست بە كۆبوونەوە و مانگرتن بكەن لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەهۆی ئەوەی سوكایەتی بە موقتەدا سەدر كراوە.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای لە “ئازادیخوازان و لایەنگران”ی كردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020وە دەست بە كۆبوونەوە و مانگرتن بكەن لە دژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەرئەوەی سوكایەتی بە موقتەدا سەدر كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرجەم ئەوانەی بە دەم بانگەشەكەیانەوە دێن لە بەردەم ئەو شوێنانە كۆببنەوە، كە نوێژی هەینیان تێدا ئەنجام دەدرێت و لە شاری نەجەفیش نزیك لە پردی (شۆڕشی بیست) گردبوونەوە و مانگرتن بەڕێوەدەچێت.

لەدوای كۆكردنەوەی چادرەكانی لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی كرد، تا سێ ڕۆژی دیكە بەشداری هیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێك نەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانی عیراق دوایین كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانان ئەنجام دەدات و دەچێتە پشووی زستانە.

ساڵانە پەڕلەمانی عیراق دوو پشووی هەیە، كە هەر یەكەیان دوو مانگە، پشووی زستانە لە 1-1 دەستپێدەكات بۆ 1-3، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی دۆخی عیراقەوە مانگێك پشووەكە كەمكرایەوە.

سەرچاوەیەك لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ دوو شەممە پەڕلەمانی عیراق كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات، لەكاتێكدا لە هەفتەی ڕابردوودا دوو جار كاتی كۆبوونەوە دیاری كرا، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی نیسابەوە كۆبوونەوەكان بوون بە كۆبوونەوەی گفتوگۆ و وتوێژ.

ڕاشیگەیاند، كە بڕیارە كۆبوونەوەی سبەینێ‌ دواین كۆبوونەوەی ئەم وەرزەی یاسادانان بێت و پەڕلەمان بچێتە پشووەوە و وتیشی، “هیچ بڕیارێك نییە ماوەی وەرزی یاسادانان جارێكی دیكە درێژبكرێتەوە”.

لای خۆشیەوە، د. میران محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، پشووی پەڕلەمان مانگێكی بۆ درێژكرایەوە، بەڵام ناوی كاندید بۆ سەرۆك وەزیران و پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمان نەكراوە.

ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمان دەچێتە پشووەوە و یەكلا كردنەوەی ئەو دوو پرسە ڕەنگە بكەوێتە دوای پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان