ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر: هاوكار و هەماهەنگی هەرێم دەبین

خەڵك – بەشی هەواڵ

كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی كرد و لەدیدارێكیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، جەخت لەسەر پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان و هەماهەنگییە هاوبەشەكان كرایەوە‌.

بەمەبەستی پیرۆزبایی و پەرەدان بەهەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوانیان، ئەمڕۆ 15ی ئەیلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە نەسڕوڵا زارع ڕەشنودی، كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر و شاندی هاوڕێی كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری پێشمەرگە خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەسەردانی كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، هیواشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر و بەردەوامی پێبدرێت.

لای خۆیەوە، كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەختی لەسەر پاڵپشتی و پشتگیری وڵاتەكەی كردەوە لەبواری پەرەپێدان و هەماهەنگی زیاتر لەسەر ئاستەكانی ئابووری و كلتووری و فەرهەنگیی.

لەتەوەرێكی تری دیدارەكەدا ڕەشنوودی ڕایگەیاند: هەروەك لە رابردوو كۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ بووە و لە ڕۆژە ناخۆشەكاندا پشت و پەنای خەڵكی هەرێمی كوردستان بووە، لەئێستا و داهاتووشدا هەمیشە هاوكار و هەماهەنگ دەبن، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەبوارە جیاوازەكاندا.

ژینگە

عەبدولڕەحمان سدیق پۆستێكی باڵای لە كابینەی نۆ وەرگرت

خەڵك – بەشی هەواڵ
نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەداری كوردو ئەندامێكی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پۆستی سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان وەرگرت و ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێم واژۆی لەسەر كرد .

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 10/8/2020، فەرمانی هەرێمی بۆ عەبدولڕەحمان سدیق، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كورد واژۆ كرد تا وەك سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان دەست بەكار بێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دوای واژۆكردنی دەستبەكاربوونەكەی ستایشی شارەزایی و خزمەت و هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ژینگە و بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگەپارێزی عەبدولڕەحمان سدیق كرد، كە هەر لەدوای ڕاپەرینی ئازاری 1991ـەوەبەردەوام بووە و هیوای سەركەوتن بۆ خواست .

بیۆگرافیا :
عەبدولڕەحمان سدیق لە دایكبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٢ شاری كەركوك، نووسەر و ئەندازیار سیاسەتمەدار ی كوردە، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە و بڕوانامەی ئەندازیاری هەیە و چالاكوانێكی بواری ژینگەیە، لەماوەی ٢٠٠٣ تاكوو ٢٠٠٤ وەزیری ژینگەی عێراق بوو هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (پەڕلەمان)ی عیراق بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 32 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 22 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 32 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 3 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە، بەهۆی ڕووخانی خانوویەك لە كەركوك كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی تر بریندار بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوك، گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی كەسێكی تر بەهۆی ڕووخانی خانوویەك ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری مەدەنی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لە ناوچەی تازەی لە گەڕەكی زەیتون لە پارێزگەی كەركوك، تیمەكانی بەرگری مەدەنی، توانیان دوو هاووڵاتی لە ژێر داروپەردوودا دەربهێنن، دوای ئەوەی بنمیچی خانووەكەیان بەسەریاندا ڕووخابوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”تیمەكان داروپەردووەكانیان لابردووە و شیشەكانیان لەڕێی ئامێر و كەرەستەی بڕین و لێكترازانی هایدرۆلیكی تایبەتەوە پچڕاندبوو كە لەلایەن تیمەكانی بەرگری مەدەنییەوە بۆ ڕزگاركردنی قورسی ژێر داروپەردوو بەكاردەهێنرێن”.

بەرگری مەدەنی كەركوك دەڵێت”ئەوان فریاكەوتنی سەرەتاییان بۆ بريندارەكان ئەنجامدا و پشان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی نزیك لەپێناو وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، لەئێستاشدا لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاریی داڕوخانی بنمیچی ئەو خانووە دەستیپێكردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان