ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

داوا دەكرێت بڕیارەكانی حكومەت لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان دەربچوێنرێن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئومێد دەكەین حكومەت لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان بەرنامەی كاری دابڕێژێت.

سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كارنامەی دەستبەكاربوونیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، دەیانەوێ لە چوار ساڵی داهاتوودا زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتیان بكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە كابینەكە دوای هەر كۆبوونەوەیەكیان ژمارەیەك بڕیار لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان دەردەكەن، بەڵام شێوازی جێبەجێكردنی كارنامەكە و بڕیارەكان دیار نییە و چاودێرانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەگەر بڕیارەكان جێبەجێ بكرێن ئەم كابینەیە سەركەوتوو دەبێت و هاوكات خزمەتگوزاری زیاتریش پێشكەشی هاووڵاتیان دەكات.

شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئومێد دەكەین ئەم كابینەیە ئەو گۆڕانكارییانەی لەبەردەمیدایە یان لە بەرنامەی كاری حكومەتدا هەبووە جێبەجێی بكات.

وتیشی، “بەرنامەی كاری حكومەت بەرنامەی ئەو حزبانەیە، كە بەشداری حكومەتیان كردووە و پێویستە ئەو بەرنامەیەش لە كاریاندا ڕەنگ بداتەوە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی كوردستانیش بڕیارەكان بدرێن”.

کوردستان

حزبی سۆسیالیست: بەڵێنی نەسرەوتن تا بەدیهێنانی ئامانجی سەدان ساڵەمان دووپات دەكەینەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ٤٤ ساڵە سەركردە و پێشمەرگە و هەڤاڵانی حزبی سۆسیالیست، بێوچان، بێترس و بێباك لە مردن، بەو ڕێ و ڕێبازی گیانبازییەدا لە كاروانی شكۆمەندیدان، لەو ڕۆژە ڕەشانەی مێژووەوە تا ئەمڕۆ بە گیانی خۆیان كوانووی خەبات جۆش دەدەنەوە و زامی جەستەی خاك تیمار دەكەن و ئاسۆی ئایندەی نیشتمان ڕووناك دەكەنەوە.

ئەمڕۆ شەممە ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانە و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بە ڕۆڵی خەبات و جموجوڵەكانی ئەو حزبە دەدات لە هەرێمی كوردستان لە ساتەوەختی دامەزراندنییەوە تاكو ئێستا.

حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ڕاپەڕینی باشووری كوردستان لە ساڵی 1991 بەشدار بووە و لە ئێستاشدا بە وەزیرێك بەشداری حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە.

دەقی ڕاگەیەنراوی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

راگەیەنراوی مەكتەبی سیاسی‏‎‏ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنیدا
‏‎جــــەمـــاوەری تـێـــكــۆشــەری كــــوردســـتـــان
‏‎‏‎كــەسـوكـــاری ســـەربـــەرزی شـــــەهــــــیـــدان
‏‎‏‎هەڤاڵانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
‏‎‏‎رۆژی ٨ی ئابی ئەمساڵ، ٤٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تێپەڕ دەبێت، كە وەرچەرخانێكی گەورە بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا، رۆژی بانگی بەرگری بوو بەرامبەر هەڵمەتی لەناوبردنی خەڵك و وێرانكردنی خاك و سڕینەوەی ناو و ناسنامەی گەلەكەمان و كاروانی خەباتی سەختی سەنگەر و ورەی پۆڵایینی ژێر ئەشكەنجەی زیندان و فیداكاریی پای پەتی سێدارەی شەرەف بەرەو نزیكبوونەوە لە نیو سەدە دەچێت.
ئەوە ٤٤ ساڵە سەركردە و پێشمەرگە و هەڤاڵانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بێوچان، بێترس و بێباك لە مردن، بەو رێ و رێبازی گیانبازییەدا لە كاروانی شكۆمەندیدان، لەو رۆژە رەشانەی مێژووەوە تا ئەمڕۆ بە گیانی خۆیان كوانووی خەبات جۆشدەدەنەوە و زامی جەستەی خاك تیمار دەكەن و ئاسۆی ئایندەی نیشتمان رووناك دەكەنەوە.
جــــەمـــاوەری كوردســـتان
‏‎حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان وەك پێویستییەكی مێژوویی لە ۸ / ۸ / ۱۹۷٦ و دوای پیلانی نێودەوڵەتی و پەیماننامەی شومی جەزائیر هاتە مەیدانی خەبات و ئەمڕۆ لەدوای ٤٤ ساڵ بە سەربەرزییەوە لاپەڕەكانی مێژووی هەڵدەداتەوەو لە هەر وێستگەیەكیدا هەزاران شەهید و نەبەردی و داستانی مقاوەمەی جەسوورانە یاد دەكاتەوە، ئیستاش بە هەمان گوڕو تین، بە هەمان گیان و گەرمیی جاران، بەڵێنی نەسرەوتن تا بەدیهێنانی ئامانجی سەدان ساڵەمان دووپات دەكەینەوە و بەڵێن بە جەماوەری كوردستان دەدەین وەك هەمیشە خەباتكاری سەرسەختی بەدیهێنانی سەروەری و ئارامی و خۆشگوزەرانی بین تا ئەم گەلە مەینەت چەشتووە بە ژیانێكی شایستە دەگات.
‏‎


‏‎هەڤاڵانی تێكۆشەر
‏‎ئەم ساڵ لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكەینەوە، دۆخی سیاسی كورد و هەرێمە بە خوێن و خەبات بیناكراوەكەی هێشتا لەبەردەم ئاستەنگی سیاسی و ئابووری گەورەدان، كەركوك و ئەو ناوچە كوردستانییانەی تری بەخوێنی كوڕ و براو خوشك و هەڤاڵەكانی ئێوە ئاودراو جارێكی ترو بەشێوازی تر تەعریب دەكرێنەوە و خەڵكە رەسەنەكەی لەسەر خاك و ئاوی خۆیان دەردەكرێن. جەماوەری كوردستان بەبیانووی جۆراوجۆر لەلایەن حكومەتی بەغداوە بێمووچە و برسی دەكرێن، هێشتا هەڕەشە لەسەر ئەو سەروەری و دەستكەوتانە ماون كە ساڵەها خوێن و فرمێسكیان بۆ ڕژاوەو وەك شاخ ریشەی هەزاران ساڵەمانیان لەسەر داكوتراوە. ئەمەش داوای خەباتی بەردەواممان لێدەكات كە تەنها بە یەك گیان و گوتاری نیشتمانی دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە تێكۆشەری ئەو رێگەیەین و دۆست و هاوسەنگەری هەر كەس و لایەنێكین كە بەو گیان و ئامانجە خەبات بكات لەپێناو یەكڕیزی و ڕێكخستنی نێوماڵی كوردی و بانگی هەموو دڵسۆزانی بزووتنەوەی كوردایەتی دەكەین كە كاتی ئەوەیە دەست لەناو دەست تێبكۆشین لە پێناو ئامانجە باڵاكانی گەلەكەمان.


هەر وەك لە ئێستادا تەواوی جیهان و ناوچەكە ڕوو لە گۆڕانكاریی ڕیشەیی و قۆناغی نوێن، بەتایبەت دوای ئەوەی جیهان ڕووبەڕووی پەتایەكی سەرتاپاگیری كوشندە بووەوەو قوربانیی گەورەی لێكەوتووەتەوە. بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19ی نوێ (كۆرۆناڤایرۆس)و كاریگەرییە سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و مرۆییەكانی ئەو پەتایە، جارێكی تر ئەو راستییەی دووپاتكردەوە كە كۆمەڵگای مرۆڤایەتی یەك خێزانی گەورە و یەك جەستەیە و سەرەڕای جیاوازییە رەگەزی و چینایەتی و باوەڕ و ئایدۆلۆژییەكان، پێكەوە چارەنووسی ئەم هەسارەیە و شارستانییەتەكەی درێژە پێدەدەن و هەر پێكەوەش بەرەو ڕووی بەڵا و مەترسییە جیهانییەكان و چارەسەرەكانیان دەبنەوە. جارێكی تر ئەو راستییە بەرجەستەبوو كە ژینگەی زەوی یەك ژینگەیە و دانیشتووانی سەر زەوی یەك چارەنووسیان هەیە، بۆیە دەبێت لەدوای ئەم كارەساتە مرۆڤایەتی دوور لە هەر خۆپەرستی و بەرچاوتەنگییەك بۆ بنەماكانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانی شایستە و خزمەتگوزاریی تەندروستی هاوسەنگ بۆ هەمووان بگەڕێتەوە.
لەسەر ئاستی كوردستانیش هاوسەنگ لەگەڵ هەوڵی بێوچان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و مسۆگەر كردنی ژیان و گوزەرانی شایستە و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێویست بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، پێویستە قەیرانەكان خۆڕاگریی زیاتر و ئیرادەی لەسەرپێ وەستان و پشت بەخۆبەستنمان بەهێزتر بكات، ئەو نیشتمانەی كە لە رۆژانی سەختدا چیاكانی تاكە پشتیوانمان بوون، بۆ هەمیشە خاك و ئاو و سروشتیشی كانگای ژیان و خێر و بێرو پێگەی سەنگ و سەنگینیمانە.


دووبارە لەگەڵ پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا وەك هەمیشە بە هیواو ئامانجی كوردستانێكی ئازاد و ئاوەدان و جیهانێكی ئارام و دادپەروەر و ئەم كاروانە شكۆدارە پێكەوە بەرەو ئاییندە دەبەین.
پیرۆزبێت ۸ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
‏‎سەركەوێت پەیامی دیموكراسی و دادپەروەری و مافی چارەنووس
‏‎‏‎ سڵاو بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای ڕزگاریی كورد و كوردستان
مەكتەبی سیاسی
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر: 156 شوێنی سەرپێچیكار داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەبەرامبەر سەرپێچیكردن و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر ژمارەیەكی زۆر شوێنكاری داخست.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قائیمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشكنینی شوێنەكان و چاودێریكردنییان، هەر شوێنك پابەند نەبێت بە رێكارەكانی خۆپارێزی رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوكان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی كە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان كراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی كۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەكان بن و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەكەمان (دەمامك) ببەستن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

7/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“‎بێ‌ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبێ‌ ڕێككەوتن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

سالار مەحود ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە نووسینێكیدا ڕایگەیاندووە:”بێ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ “لەهەڵبژاردنی داهاتوو لایەنەكان كورسیان كەم دەكات” بەبێ ڕێكەوتن لەگەڵ هەرێم كازمی ڕێژەیەك پارە بۆ كوردستان دەنێرێت بەناوی پێدانی مووچەوە. چونكە بۆ هەڵبژارنی داهاتوو نیازی دروستكردنی لیستی سەرتاسەری هەیە لە عیراق و كوردستان”.

سالار مەحمود دەشڵێت:” كازمی دەیەوێت بە ڕای گشتی كوردستان و مووچە خۆران بڵێ بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی هەرێم هاوكاریتان دەكەم. كوردستان تەنیا بۆ پارە چاوی لەبەغدایە و دۆسیە ستراتیژییەكان فەرامۆش كراون”.

ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكراشیكردووە:”سەرەتا بە هاندانی ئەمریكا هەر زوو لەكوردستانەوە پشتیوانی بێ مەرج بۆ كازمی ڕاگەیەنرا. ئەگەر كازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاكسازی بكات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری كوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بكرێت. بەڵام نابێ پەلە بكرێت لە بڕیاردان لە ئەجنداو نیازی داهاتووی مستەفا”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو:” كازمی لە كارنامەكەیدا هەڵبژاردنی پێشوەخت هەبوو، پەرلەمانیش دەنگی بەو كارنامەیە داوە و داخوازییەكی گشتی بووە، بۆیە دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن حكومەتەوە ئاسایی و یاساییە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەكانی تر”.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشداوە:”لەهەڵبژاردنی داهاتوو هەموو لایەنەكانی ئێستا كورسی كەم دەكەن و دابەشبوونی زۆرتر دروست دەبێت بەپێی یاسا نوێكە. نەوەیەكی نوێی سیاسی و چینێكی سیاسی نوێ لە عیراق سەرهەڵدەدەن. نەوە كۆنەكەش پاشەكشە دەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان