ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کارم دەکرد، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا


خێزان

Sophia Jones  کارمەندێکی فرۆشتنی جلوبەرگ بووە و وەک خۆی دەڵێت ٦ ساڵ لە فرۆشگای جلوبەرگدا کاری کردووە، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێک بوو کە بۆ ڕاکێشانی کڕیار بەکارمان دەهێنا:

 

-بە لۆگۆی گەورە نووسینی (داشکاندن) هەڵدەواسن، بۆ ئەوەی واهەستبکەیت داشکاندنەکە کاتییە و پێویستە خێرا بچیت بیکڕیت.

– لەسەر دیزاینی براندە بەناوبانگەکان جلوبەرگی خۆیان دیزاین دەکەن، بۆ ئەوەی واتلێبکەن کە هەستبکەیت دیزاینی براندە بەناوبانگەکانت بە هەرزانتر دەستکەوتووە و بیکڕیت.

-جلوبەرگ و ئێکسسواراتەکان بەیەکەوە دادەنێن بۆ ئەوەی کە پارچەیەک قوماشت کڕی شتی دیکەشی لەگەڵدا بکڕیت

-دیزاینی هۆڵ و شوێنەکان وا دادەنێن کە نەتوانیت بە خێرایی پێیدا تێپەڕببیت، بۆ ئەوەی زیاتر تەماشای شتەکان بکەیت.

– موزیک و بۆنی خۆشی تایبەت لە هۆڵەکەدا دادەنێن، بۆ ئەوەی ئاسودەبیت و زیاتر بمێنیتەوە.

ریکلام

ژیاندۆستی

١١ ڕێگا بۆ ئەو کاتانەی تاقەتی هیچت نییە تاوەکوو تەواوی ڕۆژەکە چالاک بیت


خێزان
هەموو کەسێک پێویستی بە پشووی باش هەیە و زۆر جار لەوانەیە تووشی بێتاقەتی زۆر ببین ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی زۆر باشن بۆ ئەو مەبەستە.

 

-گوێ لە موزیک بگرە پڕ بەدڵی خۆت و بە دەنگی بەرز.

-پاش نیوەڕوان قاوە بخۆ و هەوڵ بدە ڕەشەکان بخۆی و خۆت بەدوور بگرە لەوانەی کە شەکری زۆریان تێدایە.

-لیمۆیەک بخە نێو پەرداخێک ئاوەوە و پاشان گوشراوەکەی بخۆوە.

-ئاوی سارد بکە بە دەمووچاوتدا بەتایبەت لەو کاتانەدا کە زۆر هیلاکیت یاخوود خەوت دێت.

-گیانت بکشێنە و هەناسەی تەواو قوڵ هەڵبمژە و لە گەدەتدا بیهێڵەوە.

-تێکەڵ ببە لەگەڵ خەڵکیدا و لەگەڵیاندا پێ بکەنە لە بری ئەوەی تەنها نیوە پشوو وەربگریت.

-پیاسەیەک بکە و هەر لە شوێنی خۆتدا مەمێنەوە ئەمە هاوکاتە لەگەڵ ٥٠ میلی گرام لە کافاین کە توانای جەستەیت بەرز دەکاتەوە.

-بۆنی نەعنا بکە ئەمەش هاوشێوەی پیاسە ڕێژەی توانای چالاکی جەستەت بەرزدەکاتەوە و یارمەتیت دەبێت تاوەکوو پشوویەکی باش وەربگریت.

-کەمێک خۆت بدە بەر ڕۆشنایی لەبەر ئەوەیە زۆربەی کەسەکان لە دەرەوەن زیاتر چالاکن و دەتوانن ئیشی زیاتر بکەن.

-سەرخەوێکی ١٠ خولەکی بشکێنە هەر لەو شوێنەی تێیدایت چوونکە پشودانی ١٠ خولەک یارمەتی جەستەت دەدات بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە چالاکی بمێنێتەوە.

-مۆبایلەکەت بکوژێنەوە تاوەکوو مێشکت کەمێک پشووی تەواو بدات و بەدوور بێت لە قەرەباڵەغی دنیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٦ ڕێنمایی هەڵە لەسەر ئامێرەکانمان پێمان وتراوە، باشترە پشتگوێی بخەیت


خێزان

ڕۆژانە چەندین زانیاری و ڕێنمایی جۆراوجۆر دەبیستین لەسەر بەکارهێنانی مۆبایلەکانمان کە هەندێکیان هەڵەیە و ڕاست نین، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەوان:

 

هەڵە:   تا میگا پێکسڵ زیاتر بێت کوالێتی وێنەکە باشترە

ڕاستی: ئەم بۆچونە هەڵەیە، چونکە میگا پێکسڵ تەنها قەبارەی وێنەکە گەورەتر دەکات، لەکاتێکدا جۆری لێنز و لێهاتووی فۆتۆگرافەر و کەرەستە و ڕوناکی  کاریگەریان هەیە.

 

هەڵە:  نابیت مۆبایلەکەت تا بەیانی بە شەحنەوە بێت چونکە پاتریەکەی دەمرێت

ڕاستی: ئەم زانیاریەش هەڵەیە، چونکە مۆبایلە نوێکان کاتێک پڕدەبن، ئۆتۆماتیکی وەرگرتنی شەحن ڕادەگرن، تاکە زیان لەمەدا ئەوەیە کە کارەباکەت سەرفدەبێت.

 

 

هەڵە:  کۆمپیتەری ماک ڤایرۆسی تێناچێت

ڕاستی: ئەمەش هەڵەیە، ڕاستە کۆمپیتەری ماک باشتر پارێزراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیاتر خەڵک ویندۆز بەکاردێنێت زۆرێک لە ڤایرۆسەکان بۆ ئەوە دروستکراون، ئەگەر نا ماکیش پارێزراو نییە لە ڤایرۆس.

 

هەڵە:  دەستنان بە دەگمەی  Refresh و  F5  کۆمپیتەرەکەم خێراتر دەکات

ڕاستی: ئەم ئاکۆنە بۆ ئەوەیە کاتێک گۆڕانکاریەکت کردووە، ئیدی کە دەستی پیدا بنێیت گۆڕانکاریەکە نیشان بدات و نوێی بکاتەوە، بۆیە کۆمپیتەرەکە خێرا ناکات  و شتەکە زیاتر دەروونیە.

 

هەڵە:  دەبێت تەنها شەحنە ئەسڵیەکەی خۆت بەکار بهێنیت

ڕاستی: شەحنی دیکە هیچ زیانی بۆ مۆبایلەکەت یان کۆمپیتەرەکەت نییە، بەمەرجێ ئەوانیش ئەسڵی بن.

 

 

هەڵە:  تا پاتریەکەت تەواو نەبیت شەحنی مەکەرەوە

ڕاستی: ئەمەش بۆ مۆبایلە نوێکان دەستنادات، باشترە لە پاش ٤٠٪ شەحنی بکەیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ کاتی دەعوەت بۆ ئەوەی میوانەکەت سەرسام بکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ کاتی دەعوەت بۆ ئەوەی میوانەکەت سەرسام بکەیت و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

– بەر لە هەموو شتێک پاک و خاوێنی و ڕێکخراوی ماڵەکەت گرنگترین خاڵە بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتاوە سەرنجێکی جوانیان لەسەر بانگێشتەکە لا درووست ببێت.

– کەمێک زەیتی لاڤاندار بکەرە ناو کلێنکسەوە بۆ ئەوەی لەکاتی بەکارهێناندا بۆنی زۆر خۆش ببێت

– لە نێو توێکڵی پڕتەقاڵدا مۆم دابگرسێنە، هەم دیمەنێکی جوانی هەیە هەم بۆنێکی زۆر خۆش بە ماڵەکەدا بڵاو دەکاتەوە

– داهێنان بکە لە شێوازی دانانی خواردنەکاندا بە شێوەی جیاواز بیان ڕازێنەرەوە

– جگە لەوەی شیرینی تایبەت و دەستکردنی خۆت درووستبکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان