ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“دەستوورێكی سەردەمیانەلەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی زەروورەتی قۆناغەكەیە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە و جەختیان لە نووسینەوەی دەستورێكی سەردەمیانە كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15/9/2019 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كردو لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، ئامادەكاری نووسینەوەی دەستوورێكی سەردەمیانەو گەلپەسەند لەسەر بنەمای هەبوونی كۆدەنگی نیشتیمانی و ڕێزگرتن لە مافی سەرجەم پێكهاتەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسییەت، زەروورەتی قۆناغەكەیە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پەڕلەمانی كوردستان، هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی هاوئاهەنگی لەنێوان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی دیالۆگێكی بنیادنەرانە لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقی بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەنێوان هەردوولا بەجۆرێك، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت و لەچوارچێوەی ئەو ماف و شایستانە بێت، كە دەستووری ساڵی 2005 بەهەرێمی كوردستانی داوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەی نێوان پەڕلەمان و سەرۆكایەتی هەرێمدا، بە پێویستیان زانی كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكاییەتییەكان بۆ دروستكردنی هاوئاهەنگی زیاتر ئەنجام بدرێت و لەبارەی پرسی چاكسازیش هەردوولا هاوڕابوون لەسەرخستنی ڕێككارەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی ڕەنگە بێنەسەر ڕێگای.

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ 21 ی ئۆكتۆبەری 2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ژەنەڕاڵ ئەیۆت، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عیراق كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عیراق و هەرێم تاووتوێكرا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەكڕیزیی و هاوبەشی هێزەكان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆرستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستییەكی حەتمییەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە.

فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری، جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردەوە و ڕاشیگەیاند: خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە.

هاوكات، پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و ڕاهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عیراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبوونەوەكە بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان