ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

عەرەبستان بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری وزەی سعوودیە، ڕایگەیاند كە بە هۆی ئەو هێرشەی دوێنێ لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایە سەر دوو كارگەی نەوتی سەربە كۆمپانیای نەوتی سعوودیە (ئارامكۆ) بە شێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو پاڵاوگەیە رادەگرن.

شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان بە ئاژانسی فەرمی هەواڵیی سعوودیەی راگەیاندووە كە بە هۆی ئەو هێرشەی لە رێگای فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كرایە سەر كارگەكانی بقێق و هەجرەت خرێس سەر بە كۆمپانیای نەوتی سعوودیە (ئارامكۆ) بە شێوەیەكی كاتی بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو كارگەیە رادەگرن. ئەو بۆشایی بەرهەمهێنانەش لە رێگای نەوتی عەمباركراوەوە پڕدەكەنەوە.

وەزیری وزەی سعوودیە ئاماژەی بەوە داوە كە بەپێی زانیارییە بەراییەكان ئەو تەقینەوانەی لە ئاكامی هێرشەكەوە روویانداوە بووەتە هۆی وەستاندنی دەرهێنانی پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو (نزیكەی لەسەدا ٥٠ی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانەی كۆمپانیاكە).
سەرچاوە/AA

جیهان

پۆمپیۆ: ترەمپ ئامادەیە هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە لەكاتی پێویستدا هێزی سەربازی دژی توركیا بەكاربهێنێت.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ ئامادەیە ڕێگەچارەی سەربازیی دژی توركیا بگرێتەبەر ئەگەر پێویست بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەمریكا بڕیاریدا سەرجەم هێزە سەربازییەكانی لە ناوچەكە بكێشێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نوام چۆمسكی: بایكۆت ئابووری توركیا دادەڕمێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەیلەسوفێكی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتكردنی كاڵای توركیایی ئابووری ئەو وڵاتە دادەڕمێنێت.

نوام چۆمسكی نووسەری بەناوبانگ و فەیلەسوفی ئەمریكایی لە پەیامێكدا سەبارەت بە بایكۆتی كاڵای توركیایی بەهۆی هێرشەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ڕایگەیاند، پێویستە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی جیهان ، بایكۆتی كاڵای توركيايی بكەن و مامەڵەی پێوەنەكەن.

نوام چۆمسكی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بایكۆتی كاڵای توركی بكرێت و بازاڕەكان بەبێ بەرهەمی توركیایی بمێنێتەوە، توركیا تووشی داڕمانی ئابووریی دەبێت، هەروەها بۆ ڕاوەستانی هێرشەكان داوا دەكات توركیا بخرێتە ژێر گوشاری نێودەوڵەتییەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەڵمانیا: پێویستە ناوچەی ئارامی باكووری سوریا لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سوریا بە چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبكرێت.

ئانگرێت كڕەمپ كارنپاوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێویستە ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكووری سوریا دروست بكرێت، لە ژێر چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت.

وتیشی، ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و وەك پێنشیازێك خراوەتە بەردەم هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان