ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فڕۆكەخانەی كەركوك زۆربەی كارەكانی تەواو بووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای جێبەجێكاری دروستكردنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك ڕایگەیاند، زۆربەی كارەكانی تەواوكردنی فڕۆكەخانەی كەركوك تەواوبوون و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكرێتەوە.

كۆمپانیای “قمم ازمر” لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دروستكردنی فڕۆكەخانەكە بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و ئاگاداری پارێزگاری كەركوك كاروبارەكانی بەڕێوەدەچێت و كردنەوەشی ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕۆكەخانەكە ئاسانكاری دەكات بۆ هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی و چەندین هەلی دامەزراندنیش بۆ دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی پارێزگاكە دەستبەكاردەكات و چەندین پارێزگای دیكەش دەتوانن سوودمەندبن لێی و هاووڵاتیانیان هاتووچۆی لێوەبكەن.

عێراق

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیكە دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و تاكو ئێستاش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەسەر هیچ كاندیدێك پێكنەهاتوون و داواش دەكەن پەڕلەمانی عیراق هەڵوەشێتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگای كەتائیبی حزبوڵڵایان سووتاند.

بەپێی زانیارییەكانیش، سەدان خۆپیشاندەری دیكەی نەجەف، دەروازەی سەرەكی فڕۆكەخانەی شارەكەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەكان سووتاند، بەشێكی دیكە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەكی زۆری فەرمانگە حكومییەكانیان داخست، تا ڕێگری لە دەوامی فەرمانبەران بكەن.

هاوكات لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەش خۆپیشاندانەكان بەردەوامەو خۆپیشاندەران هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیكە و فراوانتركردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دەكەن.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پنتاگۆن: هیچ پلانێكمان نییە بۆ كشانەوە لە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق دەنگیاندا بە پڕۆژە بڕیارێك كە سەرجەم هێزە بیانییەكان لە عیراق بكشێنەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، هیچ پلانێكیان بۆ كشانەوە لە وڵاتەدا نییە.

جۆناسان هۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”پێموایە ڕوونە كە ڕێككەوتنی گشتی لە عیراق ئەوەیە كە هێزەكانی ئەمریكا بە نیازێكی باش لە عیراقن”.

یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاماژەیبەوەشداوە، بوونی ئەمریكا لە عیراق “لە قازانجی عیراقە و سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ گەلانی ئە و وڵاتە دەستەبەردەكات”.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 5/1/2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جگە لە نوێنەرانی كورد و بەشێك لە سوننەكان، دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێك دا بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان. دەنگدان بە پڕۆژەبڕیارەكەش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو ڕۆژ دوای هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكا بوو كە تێیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كوژرانی موهەندیس ماڵی شیعە یەكدەخات
پەڕلەمانتارێك: شیعەكان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە لایەنە شیعەكان لەسەر كەسێك بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هێوربوونەوەی دۆخی سیاسی دەربارەی هەڵبژاردن و دیاری كردنی كەسایەتییەك بۆ سەرۆك وەزیران بەهۆی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانەوەیە بەتایبەتیش دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و پێشێل كردنی سەروەری عیراق.

ڕاشیگەیاند، كوشتنی موهەندیس بووە هۆی یەكخستنی ناوماڵی شیعە لەناو پەڕلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەیەكتری دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران بەخێرایی ئەنجام دەدرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەكرێت.

دەربارەی كاندید كردنی عەبدولمەهدی بۆ سەرۆك وەزیران، نەدا شاكر جەودەت وتی، “ئەوە كارێكی نەگونجاوە و شتی لەوجۆرە ڕوونادات، چونكە خۆپیشاندەران حكومەتی ئێستایان ڕەتكردەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان