ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوت دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان ئامادەكاری تەواویان بۆ دابەشكردنی نەوت كردووە.

كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ دابەشكردنی نەوت لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، زۆر جێگەی دڵخۆشكەرە، كە حكومەتی هەرێمیش ئەمساڵ نەوت دابیندەكات.

باسی لەئەوەشكرد، ئەگەر ئەو ڕێژە نەوتەی حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات و حكومەتی عێراقیش نەوت بنێرێت، ئەوا هەموو ماڵێكی هەرێم بەرمیلێك نەوتی بەردەكەوێت، بەڵام ئەگەر بەجیابێت، ئەوا بەشی هەموو هەرێم ناكات.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتاوە لەناوچە ساردەكانەوە دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكات، و وردە وردە هەموو ماڵێكی هەرێم بەرمیلێك نەوتی بەردەكەوێت.

ریکلام

کوردستان

هونەرمەندێک پاش تووشبوونی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ھونەرمەند و ڕاگەیاندنکار (سەڵاح پەرچەم بڵباس) دوای تووشبوونی بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

هونەرمەندی ناوبراو ماوەى زیاتر لە ١٠ ڕۆژ بوو تووشی کۆرۆنا ببوو  و لەژێر چارەسەردابوو، کە ئەمڕۆ گیانی سپارد.

 

سەڵاح پەرچەم بڵباس وێڕای پێشکەشکردنی بەرنامەی تەلەفزیۆنی، بەشداری لەچەندین فیلم و دراما کردوە، دوایین داراماش کەتێیدا بەشداربوو، درامای (مقۆمقۆ) بوو، کە لەکەناڵی سپێدە پێشکەش دەکرا.

 

کۆتا پۆستی ناوبراو لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک:

 

یەکەم جار سوپاس لۆتوخوایە گیان،،

ئەوشەوکۆتافەحسم نێگەتیڤ بوو شوکر،

دوای ۱۷ ڕۆژ ململانێ لەگەر بەئازارترین نەخۆشی کەهەرچی شانازیم پێوەی دەکرد لەخیلالی ۷ ڕۆژی لێی ساندمەوە زوبان وقسەکردن هەنگاو ڕۆیشتن ،نان و خواردن ،هەستان و دانیشن ،
پێکەنین ودرخۆشی ،بینینی کەس و کارو مارو مندارم ،هەناسەدانی ئاسای،،،

سوپاس لۆخوای ئەوشەو شەونەخۆشخانەی کۆڕۆنام بەجێهێشت قۆناغی دووەم لەمارێ لەگەر بڵتە ئۆکسجینە گچکۆکەکەی بەدەولەناودەوی یەکتر شەوڕۆژی بەڕێدەکەین هەتائەوقۆناغەبەڕێدەکەم،

سوپاس نامەکی لەکانگای درم لۆ هەموو خوشک و برایانم و هەموو ئەو پەیج و ئەکاونت و ئەوانەی بەلایک و کۆمێنت هاوخەمیان لۆمن دەربڕی و دوعای خێریان لۆ کردم،،

بەڕێزانم ئەمن سەد هەندە موشتاق و شەیدای دووبارە دیتن و دانیشتی مەجریستان و باوشتان بووم ئاوتی ڕۆژەی نوێ بوێ بووم ،ئەوچاککبونەوەو دەرد پەڕاندنەش واللەی دووعای و نزاکانی ینگۆبوو و فەزڵی خوای گەورەبوو،
ئەمن لێرە گەلەک سوپاس دەکەم دەست و چاوێ یەکە بەیەکەتان ماچ دەکەم زۆرسوپاسی هەمووئەوکەسانەدەکەم هەواڵیان پرسیمە چوینە سەردانی ماڵ و منداڵی منیان کردیەو دڵ نەوایی خێزان و منداڵی منیان داوە،،

بەڕێزان ،
لەیەکەم ڕۆژی زمانم لەکارکەوت تەلەفۆنەکانم داخست چاوم پڕگریان دەبوو تەلەفۆنم لۆدەهات نەمدەتانی جوابتان بدەمەوەو تێتان بگەیەنم لۆیێ ناچاربووم ژمارەکانم داخست،،

دووەم،
لەبەرئەوی بڵاومان نەکردەوە بەڕاستی پێم عەیب بوو لەمارێ خۆم کەرەنتینە کرد گۆتم وەک ئەرکەکی مرۆڤ دۆستی ناچمە ناو خەڵک نەوەک خوانەخواستە یەکێک توشی نەخۆشیەکی تربی برێن لەومان گرتەوە ،
هەرلەبەرئەوەش بوو ئیعلانمان نەکرد ،،،،

بەڕێزان سوپاسی خوای گەورە دەکەم کەمنی بەو بەڵایە تاقی کردەوە واللە چەند ژیانم پێ خۆش بوو واللە شەوی واهەبوو دووسەد بەقەدژیان مردنم پێ خۆشتر بوو ،
چونکە ئەمن لەمێژە مردن و ژیانی خۆم لۆخوای یەکلای کردیتەوە ،
بەژیانم وەلائم لۆهیچ کەس و حزب و پارەو شەخس و پۆست پلە و سەرم نزم نەکردیە ،
لۆیێ مردن و ژیان لۆمن یەک تامی هەیە لۆخوای ،

دووبارە سوپاسی هەموولایەکی دەکەم ،سوپاسی خوای گەورە دەکەم دووبارە ژیانی لەگەرەنگۆ پێ بەخشیمەوە ،،

سەڵاح پەرچەم
14/72020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ئێران زۆرترین چاپی دراوی خۆی کردووە و زۆرێکی لەسلێمانى و هەرێمی کوردستان ساغکردۆتەوە”

خەڵک – نزار جەزا

 

بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی، بەشێک لەهاوڵاتییان  لەهەرێمی کوردستان ڕوویان لەکڕینی دراوی ئێرانی کردووە، پسپۆڕێکی دارایی و ژمێریاریش پێی وایە،ئێران زۆرترین چاپی دراوی خۆی کردووە و زۆرێکی لە هەرێمی کوردستان  و بەتایبەت لەسلێمانى ساغکردۆتەوە. پێداگیری لەئەوەشکرد، کە ئەم ئاڵوگۆڕە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان کارێکی باش نییە و زیانی زۆری لێ دەکەن، چونکە ئێران وڵاتێکی سەقامگیر نییە.

 

نەبەرد کەریم، پسپۆڕی دارایی و ژمێریاری بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئاڵوگۆڕی دراو لەجیهاندا کارێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکەیە، کە ئایا تا چەندێک دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى بەهای دراوی ناوخۆی وڵاتەکە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، دراوی ئێران بەراورد دراوی وڵاتانی دیکە تاکە دراوە، کە لەم چەند ساڵەى ڕابردوودا بەو شێوە زۆرە بەهاکەی لەدەستبدات و توووشی داڕمان بێت، تەنانەت لەمێژووی ئێرانیشدا نەبووە، کە لەماوەى مانگێکدا لەسەدا ٢٠ی بەهای دراوەکەی لەدەستبدات.

 

ناوبراو کە مامۆستای زانکۆشە، لەگەڵئەوەدا نییە، کە هاوڵاتییان بەم شێوە زۆرەی ئێستا ڕووبکەنە ئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی، چونکە ئێران وڵاتێکی ناسەقامیگرە و بەردەوام لەبەردەم گۆڕانکاریدایە، بەڵام ئەگەر هاوڵاتییەک لەهەرێمی کوردستان یۆرۆ یان دۆلار یان زێڕ بکڕێت کەمترین کات زیانی بەردەکەوێت، لەبەرئەوەی ئەو وڵاتانە سەقامگیری تیایە.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە،  ئەگەر لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەمریکادا دووبارە ترامپ سەرکەوێت، ئەوا ئێران تووشی داڕمانێکی دیکە دەبێت، ئەوکاتەش هاوڵاتی توشی زیانێکی زۆر دەبێت.

 

وتیشی:” ئێران لەئێستادا زۆرترین چاپی دراوی خۆی دەکات و زۆرترین دراوی خۆی لەهەرێمی کوردستان و بەتایبەت لەسلێمانى ساغکردۆتەوە و لەبەرامبەردا دۆلار یان دراوی دیکەی وەرگرتووە”.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییان بەدوو شێواز تمەن دەکڕن و هەڵیدەگرن، یەکەم، چاوەڕێدەکەن کە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێران باشتر ببێتەوە و بەهای تمەن بەرزببێتەوە، دواتر تمەنەکە بفرۆشێتەوە. دووەم بەمەبەستی بازرگانى و پیشەسازی دەیکڕن، هەتا دراوی ئەو وڵاتانەى هەرێمی کوردستان بازرگانییان لەگەڵ دەکات بەهاکەی دابەزێت، هێندەش هەرێمی کوردستان قازانج دەکات، بۆ نمونە بازرگانانی کورد دەتوانن بەکەمترین پارە زۆرترین کاڵا بکڕن.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئێستا لەئێران باس لەوە دەکرێت کە سفرەکانی سەر دراوی ئێرانی لابەرن، ئەمەش ئەو هاوڵاتییانەى هەرێم کە دراوی ئێرانییان بۆ قازانج کڕیوە شۆک دەکات و تووشی کێشەى گۆڕینەوەی ئەو تمەنە دەبنەوە و گرەنتی نییە کە ئێران دووبارە ئەم دراوی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان وەربگرێتەوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، تاکو ئیستا ئاماژەکان بۆئەوەن کە ئەگەر هاوڵاتییان زیاتر دراوی ئێرانی بکڕن، ئەگەری زیانیان زۆرە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراو بێتە پێشەوە ڕەنگە قازانج بکەن.

 

دەشڵێت: بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بازاڕێکی ئازادە، بۆیە پێویستە هاوڵاتی هۆشیاربێت و بزانێت چۆن مامەڵەبکات.

 

لەئێستادا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەکاش یەکسانە بە دوو ملیۆن و ٢٣٥ هەزار تومەن، بەڵام بە حەواڵە بەهاکەی دوو ملیۆن و ٤٣٠ هەزار تومەنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

باندێکی بازرگانیکردن بەجەستەى مرۆڤ لەسلێمانی دەستگیرکران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بە گوچیلەی مرۆڤەوە.

ئاشكراشیكرد، پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لە بارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە .

پۆلیس ناوی تۆمەتبارەكانی بەم شێوەیە بڵاوكردەوە..
(أ ، ی ، ع) لەدایكبووی 1996 ، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986 ، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی
(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی
(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا .
(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی .

بەفەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون و تۆمەتبارانیش لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان