ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری نەوتی عیراق: چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمین


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر پرسی نەوت كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت و تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنیی حكومەتی هەرێمن.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حكومەتی عیراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی كوردستانین”.

وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكرد: “ڕێككەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كاریگەری لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق دەبێت”.

سامر غەزبان ئەوەشی خستەڕوو، لە بودجەی ساڵی 2020ی عیراق نرخی بەرمیلێك نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێنراوە.

ئابوری

جارێكی دیكە، نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆمار كردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە، 3ی‌ حوزەیرانی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 40 دۆلار و 40 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 37 دۆلارو 49 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران كەی دەستپێدەكات؟


خەڵك- بەشی هەواڵ
سبەینێ‌ مانگێك تێدەپەڕێ‌ بەسەر دەستپێكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی فەرمانبەران و تا ئێستا هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات، سەرەڕای هاتنی پارەی مووچە لە بەغداوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حكومەتی عیراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی (4)ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە كردج، بەڵام تا ئێستا تەنها مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ خەرج كراوە و مووچەی 4 مانگ لای حكومەتی هەرێمە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە هەندێك لە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە ڕۆژی یەك شەممە بە وەزارەتی تەندروسستی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام وەزارەتی دارایی بە فەرمی پشتڕاستی نەكردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فرۆشتنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان، 90% كەمی كردووە


خەڵك-ئارام سەردار

 

سەڕەڕای كردنەوەی بازاڕی عەلوەكان، بەڵام سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بەرهەمە كشتوكاڵیەكان نافرۆشن.

ڕەجەب عەزیز سەرۆكی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، داخستنی بازاڕەكان كاریگەری زۆری لەسەر كردووین و هیچ كڕیارمان نیە و لە ۹۰٪ی كڕیار و فرۆشتنی بەرهەمەكانمان كەمی كردووە.

دەشڵێت”داوا لە پارێزگای هەولێر دەكەین ئاسانكاری بۆ كردنەوەی دوكانەكانی سەوزە و میوە بكەن، چونكە پێشتر تەنها بازاڕی شێخەڵا داخرابوو بازاڕمان تێكدەچوو ئێستاش هەموو بازاڕەكان داخراون تەنها ڕێگا بەدەستگێڕەكان دەدرێت سەوزە و میوەبفرۆشن ئەوانیش ژمارەیان زۆر نیە بتوانن ئەو هەموو بەرووبوومە ساغ بكەنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشتر ڕۆژانە تەنها ئەو بەرهەمانەی باردەكران بۆ شاروشارۆچكەكان نزیكەی ٤۰۰ تۆن دەبوو، ئێستا هیچی بارناكرێت هەمووی ماوەتەوە لەسەر جوتیاران و نافرۆشرێت لەكاتێكدا پێشتر بەناو شاریشەوە نزیكەی ٥۰۰ تۆن بەرهەمە كشتووكاڵیەكان باردەكران، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێژەی لە ۱۰٪ ڕۆژان بارنەكراوە و نەفرۆشراوە، سەڕەڕای دابەزینی نرخەكەش جووتیاران بەرهەمەكانیان نافرۆشرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان