ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانیەكەی عامری دژی چەند بڕیارێكی عەبدولمەهدی دەوەستێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی بەڕێوەبردنی پۆستەكان لەلایەن بەرپرسانی پێشووەوە جێگەی قبوڵ نییە و لێی بێدەنگ نابن.

ئینساڕ موسەوی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكەی ئەننجوومەنی وەزیران، كە سەرۆك وەزیرانی ڕاسپاردووە بە درێژكردنەوەی ماوەی بەڕێوەبردنی پۆستەكان لەلایەن چەند كەسایەتییەكی كۆن و گەندەڵەوە چاوەڕوان نەكراو بوو.

ڕاشیگەیاندووە، “ماوەی بەڕێوەبردنی پۆستە تایبەتیەكانی دەوڵەت كۆتایی هاتووە و دەبێت حكومەت ڕێگابكاتەوە لەبەردەم كادری گەنج لە دەرچوووان و خاوەن بەهرەكان، كە تا ئێستا بێ‌ بەش بوون لە مافەكانیان بەهۆی پشك پشكێنەی حزبی و گەندەڵی بەرپرسانی دەوڵەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بڕیارانە زۆر ستەمكارانە و بەهیچ شێوەیەك لێی بێدەنگ نابین و لەناو پەڕلەمان بەرەوڕووی دەوەستینەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ڕۆژی دوو شەممەی هەفتەی ڕابردوودا بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیران، كە دەسەڵاتی درێكردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو كەسانەی هەبێت، كە پۆستە تایبەتەكان بەڕێوە دەبەن و تەمەنی یاساییان گەیشتۆتە خانەنشین بوون.

عێراق

بەندەری ئومقەسر داخرا و لە چەند شارێكیش پشوو ڕاگەیەندرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكان لە بەغدا و نەجەف و بەسرە و چەند شارێكی دیكە دەستیپێكردەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی عیراق، لە بەغدا خۆپیشاندەران جارێكی دیكە چوونەوە گۆڕەپانی خەلانی و پردی سنك و كۆنترۆڵیانكردنەوە.

هاوكات لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندەران دەروازەی ئومقەسریان داخستەوە و ڕێیان نەدا بارهەڵگرەكان بچنە نێو بەندەرەكەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە چەند پارێزگایەكی باشووری عیراق پشووی فەڕمی ڕاگەیەندرا بۆ ڕێگریكردن لە ڕاگەیاندنی مانگرتنی سەرتاسەری لەلایەن فەرمانبەرانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەندیكای نەوت و غاز مانگرتنی ڕاگەیاند

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەندیكای نەوت و غازی عیراق مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیاند.

جەعفەر جەواد سەرۆكی سەندیكای نەوت و غازی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، فەرمانبەر و كارمەندەكانیان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكان ناچنە سەر كارەكانیان.

ڕاشیگەیاندووە ئەوانیش داوای جێبەجێكردنی داواكاری هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران و چاكسازی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گەندەڵی لە لوتكەدایە و سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە.

عزەت شابەندەر ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە و گەندەڵی لە لوتكەدایە و ئەوە ڕاستییە پێویستی بە سەلماندن نییە.

شابەندەر ئاماژەی بەوەشداوە،”پێویستە چیتر كات نەكوژین و خۆپیشاندەران خۆیان ڕێكبخەنەوە لە یەكخستنی داواكارییەكانیان و ئەو لایەنە دیاری بكەن كە داواكارییەكانیان وەك خۆی دەگەیەنێت”.

عزەت شابەندەر ئەوەشیخستووەتەڕوو،”گرنگە خۆپیشاندەران ڕێگە لە دەستتێوەردان لە خۆپیشاندانەكان بگرن، هەروەها خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە درێژە پێبدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان