ئەمریكا نهێنییەكانی هۆگەربێتسی ئاشكرا كرد



ئەمریكا نهێنییەكانی ئەو زانا هۆڵەندییەی ئاشكراكرد كە بەپێشبینییەكانی بوومەلەرزە خەڵك دەترسێنێت

فرانك هۆگەربێتس كە پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە دەكات، خەڵكێكی زۆری ترساندووە و مشتومڕێكی زۆری دروستكردووە، ئەوەش دوای ڕوودانی چەند بوومەلەرزەیەك لەوانە بوومەلەرزەكانی شەشی شووبات كە پێشتر پێشبینیكردبوون.

هۆگەربێتس بەپێی جوڵەی مانگ و هەسارەكان پێشبینی بوومەلەرزە دەكات، بەڵام ناوەندە ئەكادێمی و زانستییەكان تا ئێستا پێشبینیكردنی بوومەلەرزە ڕەتدەكەنەوە.

فرانك هۆگەربێتس لەنوێترین پێشبینییەكانیدا دەڵێت ڕەنگە ڕۆژانی سێ بۆ چوار یان پێنج بۆ شەشی ئادار بوومەلەرزەی مەترسیدار ڕوو بدەن، هەفتەی یەكەمی ئادار كارەساتبارە، ئاماژەیەكیشی بە وڵاتی لوبنان كردووە.

بەشێكی زۆری پەیج و ئەكاونت لە سۆشیال مێدیا بەناوی بێتسەوە كراونەتەوە و پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە دەكەن، بەڵام خۆی ئەوانە بە ساختە ناودەبات، دەڵێت ئەو تەنها لە هەژمارە فەڕمییەكەیەوە لە تویتەر زانیاری بڵاودەكاتەوە و هەندێك زانیاری لانییە لەبارەی ڕوودانی بوومەلەرزە بە وردی كە پرسیاری لێ دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، هۆگەربێتس هیچ “توێژینەوەیەكی تایبەتمەند”ی لە بوومەلەرزەزانیدا بەدەستنەهێناوە، هەروەها “تاكە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی نییە كە ناوی ئەوی هەبێت” و تایبەت بێت بە بوومەلەرزە.

تەنانەت ئەو پیاوە خۆی وەك بوومەلەرزەزانیش پێناسە ناكات و لە هەژمارەكەیدا خۆی وەك “توێژەر و پرۆگرامەر” ناساندووە.

هۆگەربێتس بەوە بەناوبانگ بوو كاتێك پێشبینی بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەكانی شەشی شووباتی باكووری كوردستان كردبوو.

لە پێشبینییەكی دیكەدا هۆگەربێتس ڕایگەیاند”ڕەنگە چالاكیی بوومەلەرزەیی بەهێزتر لە ماوەی نزیكەی ٢٠ بۆ ٢٢ی شوباتدا ڕووبدات، و پێدەچێت لە ٢٢ی مانگدا بگاتە لوتكە”.

لە تویتێكی دیكەدا ڕایگەیاند “چاوەڕێی ئەوە مەكەن پێشبینییەكان بۆ وڵاتێك یان شارێك یان شوێنێكی دیاریكراو بێت”.

ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە دەڵێن”ئەو كارەی هۆگەربێتس چاوەڕوانین نەك پێشبینی، ئەو هیچ پێشبینییەكی بۆ ڕووداوەكان پێنییە”.

لەوبارەیەوە دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆژی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی بانگەشەی پێشبینی بوومەلەرزە دەكەن، دەبێت لە پێشبینییەكانیاندا سێ ڕەگەز هەبن، ئەوانیش كاتی دیاریكراو، پاشان شوێن و قەبارە هەبن”.

دەشڵێت “ئەگەری هەیە كەسێك بڵێت بوومەلەرزەیەكی چوار پلەیی لە شوێنێكی ئەمریكادا لە سی ڕۆژی داهاتوودا ڕوودەدات، ئەگەر بوومەلەرزەیەك ڕووبدات‌و كەسەكە پاشان بانگەشەی سەركەوتن بكات، لەكاتێكدا پێشتر لە پێشبینییەكانیدا هیچ بەڵگەیەكی نەخستووەتەڕوو، ئەوە ناچێتە چوارچێوەی پێشبینییەوە”.

لەلایەكی دیكەوە دەوڵەتی سووریا هۆشداری داوە بە ئەو زانا هۆڵەندییە، دەڵێت، بەهۆی پێشبینییەكانەوە زیان بەر هاووڵاتیانی سووریایی گەیشتووە و لە حاڵی ڕاستنەبوونی پێشبینییەكانیدا سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن.

 

گۆتیرێس گەیشتە ھەولێر
پێشت گۆتیرێس گەیشتە ھەولێر
سەرۆكی هەرێم: پڕۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە سەردەخەین
دواتر سەرۆكی هەرێم: پڕۆسەی یەكخستنەوەی پێشمەرگە سەردەخەین
ەیوەندیدار