ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكی پەڕلەمان و فراكسیۆنەكان چەند بڕیارێكیان دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی پەڕلەمانی عیراق دەستی پێ كردەوە و سەرۆكی پەڕلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووەوە و چەند بڕیارێك بۆ وەرزی نوێی یاسادانان دەركرا.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبووینەوە بۆ تاوتوێكردنی گرنگترین ئەو دۆسێیانەی، كە پەیوەندییان بە كاری پەڕلەمانی عیراقەوە هەیە هەیە لەبوارەكانی چاودێری و یاسادانان لەمیانی وەرزی یاسادانانی یەكەم/ لەساڵی یاسادانانی دووەم/ لە خولی چوارەمی پەڕلەماندا.

ئاشكراشی كردووە، لە میانی كۆبونەوەكەدا بڕیاردا:
یەكەم:
1- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت لەپێناو گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری عیراق، كە پێكدێن لەسەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەڕلەمان و نوێنەری لیژنەكانی (ئاسایش و بەرگری – پەیوەندییەكانی دەرەوە – یاسایی)
2- پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ تاوتوێی دۆسیەی بێسەوشوێنكراوان و گەڕانەوەی ئاوارەكان و لیژنەكەش پێكدێت لەسەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەڕلەمان و نوێنەری لیژنەكانی (یاسایی – كۆچ و كۆچبەران / ئاسایش و بەرگری – مافی مرۆڤ).

دووەم: هەنگاونان بۆ دەركردنی ئەم یاسایانە لەمیانی دانیشتنەكانی داهاتوودا و پێدانی ئەولەویەت پێیان:
1- هەڵوەشاندنەوەی نوسینگەكانی پشكنەری گشتی.
2- هەمواری یەكەمی یاسای دەستپاكی
3- یاسای خزمەتی مەدەنی.
4- یاسای گرەنتی تەندروستی.
5- یاسای هاوبەشی لەگەڵ كەرتی تایبەت.
6- یاسای دادگای فیدڕاڵی.
7- یاسای پەیوەندی و زانیاری.
8- یاسای وەبەرهێنانی مەعدەنی
9- یاسای دروستكردنی كەرەستەی سەربازی

سێیەم: موفاتەحەی حكومەت بۆ ناردنی ئەم یاسایانە:
1- یاسای خانەنشینی و گرەنتی كۆمەڵایەتی.
3- یاسای چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون.
3- یاسای نەوت و غاز
4- یاسای ئەنجوومەنی ئاوەدانكردنەوە
5- یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020

عێراق

پەڕلەمانتارێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەستی لە پەڕلەمان و حزبەكەی كشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا لەپەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دەستی لەكاری حزبی و فراكسیۆنی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كێشایەوە، دەشڵێَت: “من كاندید نیم لە سەر هیچ لایەنێكی سیاسی عیراق”.

محەمەد شیاع سودانی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یایا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ هەینی 13-12-2019 دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە هەردوو حزبی دەعوەی ئیسلامی و فراكسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاوكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەندە لەسەر هیچ حزبێكی سیاسی عیراق كاندید نیم و ئینتیمای من تەنها بۆ عیراقە.

چاودێرانی سیاسیش باس لەوەدەكەن، دەستلەكاركێشانەوەكەی محەمەد شەیاع سودانی وەك ئامادەكارییەكە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران و بەدەسهێنانی ڕەزامەندی خۆپیشاندەران، كە ڕۆڵی یەكلایكەرەوە دەبینن لە دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەپێی دەستوور دواین وادەیە بۆ سەرۆك كۆماری عیراە بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و پێشكەشكردنی كاندیدەكانی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سیستانی بۆ خۆپیشاندەران: شەڕێكی چارەنووسساز لە بەردەمتاندایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق پەیامێك ئاڕاستەی خۆپیشاندەران دەكات و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وانه‌ی داعشیان تێكشكاند ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شەڕی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د سافی، لە وتاری هەینی ئەمڕۆ پەیامێكی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی خوێندەوە و ڕایگه‌یاند، نابێت هیچ هێزێكی چەكدار لە دەرەوەی شەرعیەتی دەوڵەت بێت و سەقامگیریش تەنها بەوە بەدی دێت، كە چەك بە دەستی دەوڵەتەوە بێت.

نوێنەرەكەی سیستانی داوای لە خۆپیشاندەران كرد، كە “به‌ ئاشتیانه‌ شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن” و ڕاشیگەیاند، ئه‌وانه‌ی داعشیان تێكشكاند ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی شەڕی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن.

وتیشی، “عیراقییەكان شەڕێكی چارەنووسساز لەبەردەمیاندایە، ئەویش شەڕی چاكسازيیە” و داواشی لێ‌ كردن، لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ئیداری هەوڵەكانيان یەكبخەن.

سیستانی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە خۆپیشاندانەكان بە ئاشتیانە بەڕێوەبچن.

وتیشی، “هەموو ئەوانەی ئەو تاوانە دڕندانەی دوێنێیان ئەنجامدا لە گۆڕەپانی وەسبەی ناوەڕاستی بەغداد، دەبێت دەستگیر بكرێن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی و دادگا بكرێنەوە، چونكە ئەوە بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی عیراقییەكانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. دوو تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ڕژهەڵاتی بەغدای پایتەخت دوو بۆمبی چێنراو تەقینەوە و بە هۆیەوە 2 كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەقینەوەكان لە ناوچەی بەلەدیاتی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ڕوویانداوە و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

دوبەدوای ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان بە مەبەستی ئەننجامدانی لێكۆڵینەوە چووەنەتە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان