ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

لە فڕۆکەخانەی هەولێر کارمەندێک شاجوانی کوردستان توڕە دەکات، چی پێ وتووە؟

خێزان

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە لە نێو فڕۆکەخانەی هەولێر و لەکاتی پشکنیندا کارمەندێک سوکایەتی پێکردوووە:

سانا بەم جۆرەی خوارەوە گفتوگۆی نێوان خۆی و کارمەندەکە دەگێڕێتەوە:

 

لە كاتی تەفتیش كردن لە فرۆكەخانەی هەولێر:

كارمەند: ئەم سەیارەیە هی تۆیە؟
من: بەڵێ
كارمەند: هیچ دەمانچە و چەكی تیایە؟
من: نەخێر
كارمەند: هیچ سوراو و بۆدرە؟ (بە پێكەنینەوە)
من: تەبعەن لە جانتەكەی خۆم (بە پێكەنینەوە)
كارمەند: ئێ یەعنی پێتە، ئەی ئەوە دەمانچەی ئێوە نیە؟

 

سانا لەو بارەیەوە دەڵێت”ئەوەیە سوكایەتی بە ئافرەت! ئەو كارمەندە سەلماندی كە من وەك ئافرەتێك لە سوراو و بۆدرە هیچی زیاتر نیم. ئەوە ئەو كەسانەیە كە پێویست ئەكات فێر بن كە سوكایەتی لە بەرامبەرەكەت بەشێك نیە لەو كارە. كارمەند هەیە كە كارەكەیان زۆر بە باشی و بە جوانی دەیكەن، بەڵام لەبەر ئەم جۆرە كەسانە باشەكانیش شاردراونەتەوە. ئەمە سێیەم جارمە لە هەمان فرۆكەخانە ئاوام بەسەربێت”

ریکلام

هەواڵەکان

خانمە ڕاگەیاندکار  ژیلە: ئەوەی لێی ترساوە ڕوویدا

خێزان

خانمە ڕاگەیاندکار  ژیلە  ڕایدەگەیەنێت ئەوەی لێی ترساوە ڕوویداوە و بەوەش زۆر دڵگیران بووە.

ژیلە دەڵێت”بەداخەوە دایک و باوکم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”

ژیلە وتوشیەتی””هەتا  ئەوان چاک نەبنەوە، من دڵم ئیستراحەتناکەت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاجوانی کوردستان: موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلم لێ وەرگیراوەتەوە

خێزان

سانا مەحمود شاجوانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە ئێستا ئەو بە فەرمی شاجوانی کوردستان نەماوە و موچەی و شوقە و ئۆتۆمبێلی لێ وەرگیراوەتەوە.

سانا مەحمود دەڵێت”موچەی شاجوانیەکەم بۆ یەک ساڵ بوو، شوقە و ئۆتۆمبێلەکەش تەنها بە کاتی پێم درابوو، هەر بۆیە لەپاش ساڵێک هەموویم ڕادەستکردەوە”

سانا وتیشی”زۆر کەس دەڵێت لەم ساڵەدا تۆ چیت کردووە، بەڵام خەڵک بە هەڵە لە شاجوان تێگەیشتووە، چونکە شاجوان تەنها ئایکۆنێکە و دەسەڵاتی جێبەجێکردنی نییە تا وڵات بگۆڕێت”

شاجوانی پێشووی کوردستان وتیشی”تا ڕادەیەک گەیشتومەتە ئەو بڕوایەی بڵێم پەشیمانم لەوەی کە بومەتە شاجوان”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەزان ئاتەش: هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکەم و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرم

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان هەزان ئاتەش کە زۆێک لە ئاهەنگەکانی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات ڕایدەگەیەنیت کە ئەو هەفتانە تەنها سێ شەو کاردەکات و مانگی ١ دەفتەر دۆلار وەردەگرێت.

هەزان ئاتەش ڕایگەیاندووە کە ئەو ناچێتە هەموو جۆرە ئاهەنگێکەوە و تەنها لە شوێنە خێزانیەکان و گرانبەهاکاندا ئاهەنگ دەکات و بەهۆی ئەوەشەوە مانگانە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت.

هەزان ئاتەش بەوتەی خۆی داهاتەکەی مانگانە گۆڕانکاری بەسەردادێت، بەڵام بەگشتی هەموو مانگێک ١٠ هەزار دۆلاری دەستدەکەوێت کە دەکاتە یەک دەفتەر دۆلار.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان