ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

“مایسترۆی تۆتنهام” لە خەونی سپیدا دەژی و پۆچتینۆ هۆشداری پێدەدات !


خەڵک سپۆرت

کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام، هێشتا خەون دەبینێت لە گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠دا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ڕۆژنامەی “مارکا “ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کریستیان ئیریکسنی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەی تۆتنهام تا ئەم ساتە بۆندەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە نوێ نەکردۆتەوە، چەندین ئۆفەری پێشکەشکراوی ئیدارەی یانەکەیی ڕەت کردۆتەوە و تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی داواکارییەکی دانێل لیڤی سەرۆکی یانەی بە موچەی ساڵانەی ١٢.٤ ملیۆن یورۆ قبوڵ نەکردووە، ئەوەش دەریدەخات کە نایەوێت لە خولی ئینگلتەرا بەردەوام بێت.

بەپێی سەرچاوەکان، ئیریکسن خەون دەبینێت درێسی سپی یانەی شاهانەی مەدرید بپۆشێت، هەر لەبەرئەوەشە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر لەسەر ئەو بارودۆخەش بەردەوام بێت ئەوا لە هاوینی ٢٠٢٠ بێبەرامبەر پەیوەندی بە پێکهاتەکەی زینەدین زێدانەوە دەکات.

ماڵپەڕی “سپۆرتس کیدا” لەم بارەیەوە نوسیویەتی، ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری سپێرز لە باردۆخی هەندێک لە یاریزانەکانی نیگەرانە بەتایبەت ئیریکسن، لەبەرئەوە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە بەهەر شێوەیەک بێت بۆندی یاریزانە دانیمارکیەکەی بۆ نوێ بکەنەوە و بەڵێنیداوە، ئەگەر بەپێشنیارە نوێیە قایل نەبێت و تەرکیز لەسەر ململانێکانی خولی ناوخۆی ئینگلتەرا نەکات ئەوا لە پێکهاتە سەرەکیەکانی دووری دەخاتەوە.

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان