ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێكخەری گشتی گۆڕان دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی بەهۆی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات.

ماڵپەڕی (مەسعود بارزانی) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 14ـی 9ـی 2019 مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە ڕێكخەری گشتی كرد.

ئەمڕۆ لە مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی هەڵبژاردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و ژوورەكان و چەند پۆستێكی دیكەی ناو بزووتنەوەكە كرا و عومەری سەید عەلی دووبارە بەڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكە هەڵبژێردرایەوە.

کوردستان

کاسبکاران لەشەقامی مەولەوی سلێمانى داواى کردنەوەی دووکانەکانیان دەکەن


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

کاسبکارانی ناو بازاڕ و خاوەن دوکانەکان لەشەقامی مەولەوی گردبوونەوەیان دەستپێکردن و داوای مۆڵەتى کارکردن دەکەن.

 

کەمێک بەر لەئێستا بەشێک لەدووکاندار و کاسبکارەکانی ناوشاری سلێمانی لەشەقامی مەولەوی گردبوونەوەیان دەستپێکرد.

 

لەو گردبوونەوەیەدا داوادەکەن، دەست بەکارکردن بکەنەوە و ڕێگەیان پێبدرێت دووکان و بازاڕەکان بکەنەوە.

 

هێزە ئەمنییەکان لەهەوڵی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانن، هاوکات ڕێگری لە ڕووماڵی ڕۆژنامەنوسانیش دەکرێت، هەربۆیە تیمی کەناڵی سپێدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

عەبدولستار مەجید: کەرەنتین بەسکی برسی و گیرفانی بەتاڵ ناکرێ


خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پەڕلەمانی کوردستان، دەڵێت؛ دەسەڵات هەر بڕیارێک دەدات لەبری ئەوەی لە سودی خەڵک بێت، کەچی وا دەردەکەوێت دژ بەبەرژەوەندی و بارگرانیی بێت بۆسەر شانی خەڵک.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی؛ لە مانگی شوباتەوە خەڵک دەکەنە ژوورەوە بەبێ ئەوەی هیچ پلان و هەنگاوێکی دیکە هەبێ بۆ ڕێگرتن لەنەخۆشییەکە و تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دەشڵێت؛ قەدەغەی هاتووچۆ چارەسەری ئەم دۆخە ناکات کە خۆی لەخۆیدا گوزەران و ژیان و برسێتی و بێکاری، خەڵکی کوردستانی گەیاندۆتە ئاستێک هیچی بەلاوە گرنگ نیه‌ و ئەم دەسەڵاتەش ڕەفتار و قسەی به‌شێوه‌یه‌ك بووه‌ کە خەڵک متمانەی پێ ناکات.

بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، چارەسەری ئەم دۆخە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تەنها دوو ڕێگای هەیە و نابێ بە سیان، ئەوانیش:

ـ لێگەڕێن خەڵک کار و کاسبی خۆی بکات و خۆی گوزەرانی خۆی دابین بکات (به‌ مه‌رجی پابه‌ندی به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان) کە تۆ ناتوانی مووچە و بژێوی بۆ دابین بکەیت.

ـ مووچە و گوزەران و نان و خۆراک بۆ خەڵک دابین بکە و ئینجا بیکەرە ماڵەوە، ئێ ناکرێ هیچ مافێکی نەدەیتێ و داوای ئەرکیشی لێ بکەیت .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆچی خه‌ڵك گومانیان له‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا هه‌یه‌؟


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خەریکە دەگەنە قه‌ناعه‌ت كه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات.

 

ھاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  لەنوسینێکیدا لەژێر ناونیشانی (بۆچی خه‌ڵك گومانیان له‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا هه‌یه‌؟) باسی لە هۆکاری ئەو گومانانە کرد، بۆتە هۆی ئەوەی هاوڵاتییان متمانەیان بە کۆرۆنا لاوازببێت.

 

ناوبارو ئاماژەى بەئەوەدا، له‌گه‌ڵ به‌شێك لەو بەناو توشبووانەی گەرمیان ‌ ڕاسته‌وخۆ گفتوگۆی هه‌یه‌ و به‌وپه‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه‌ باس له‌ ئه‌نجامه‌كانیان ده‌كه‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه،‌ به‌هیچ جۆرێك یه‌ك نیشانه‌ی تووشبوونیشیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌بێت، و ھەمووشیان لەژوورێکی نەخۆشخانەکە دەستبەسەرکراون، بەبێ پێدانی ھیچ جۆرە چارەسەرێکی تەندروستی، کە ژماره‌یان یه‌ك كه‌س و دوو كه‌س نییە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەمانە وادەکەن، گومانەکان  زیاتربن لەسەر تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی تووشبووی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا.

وتیشی:سەرباری ئەوەی کە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر جیھان ھەست پێ دەکەن، وەلێ گومانیان له‌م ژمارانه‌ش هه‌یه‌، و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌زووترین كات ئه‌مه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.

 

دەشڵێت: هاوڵاتی له‌گومانێكی قوڵدان‌ له‌ تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ زیاتر دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان، نه‌بوونی متمانه‌ به‌ حكومه‌ت كاره‌ساتی دروستكردووه‌، لەئێستاشدا‌ حكومه‌ت خۆی ده‌زانێت ئه‌و متمانه‌یه‌ چۆن دروست ده‌كات، بێده‌نگ بوونیشی له‌سه‌لماندنی ڕاستییه‌كان گومانه‌كان له‌ ئاماره‌كان زیاتر ده‌كات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ڵك له‌كاتێكدا به‌ چەند مانگێک مووچه‌ی پێنادرێت، كرێكارێك، حه‌ماڵێك، ده‌ستگێڕ و عه‌ره‌بانچی و كرێچی و خاوه‌ن دوكانێك كه‌ چه‌ندین مانگه‌ له‌ كار و كه‌سابه‌ت دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ پێویستی به‌ پاره‌یه‌، به‌ ژیانه‌، به‌ ئیشوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژییت، به‌داخه‌وه‌ حكومه‌ت ڕه‌نگه‌ وا تێگه‌یشتبێت خه‌ڵك به‌خۆڵ خواردن ده‌ژین، بۆیه‌ له‌مه‌دا زۆر كه‌مته‌رخه‌مه‌ و ده‌بوو بیری له‌دابینكردن و گه‌ره‌نتیكردنی ژیانی خه‌ڵك بكردبایه‌ته‌وه‌ ئینجا بێت و كه‌ره‌نتینه‌ی دیكه‌ بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌ ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان.

دەشڵێت: ئێمه‌ كه‌ له‌ناو خه‌ڵكین و زۆرێك پێیان وایه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان ئه‌و ئامارانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، خه‌ریكه‌ ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ قه‌ناعه‌ت كه‌ حكومه‌ت له‌ترسی خۆپیشاندان و له‌ بێ پاره‌ییدا بڕیار ده‌دات خه‌ڵك له‌ژووره‌وه‌ زیندانی بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان