ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(ئەمریکا بۆ ماڵەوە) مۆندیالی باسکە گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی و چاوەکان لەسەر ئەرجەنتین و ئیسپانیان !

خەڵک سپۆرت

هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئیسپانیا یاریی کۆتایی مۆندتیالی ٢٠١٩ی باسکە ئەنجام دەدەن و هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و ئوسترالتیاش کێبڕکێ بۆ پلەی سێیەم دەکەن.

بڕیارە سبەینێ (یەکشەممە) هەردوو یاریی کۆتایی مۆندیالی باسکە و یاریی پلەی سێیەم و چوارەم ئەنجام بدرێن، هەردوو ڕووبەڕوبونەوەکەش خاڵییە لە هەڵبژاردەی ئەمریکا کە لەقۆناغی نیوەی کۆتایی بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا شکستی هێنا.

لە مۆندیالەکانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ ئەستێرەکانی “ئێن بی ئەی” ئەمریکا کۆنترۆڵی مۆندیالی باسکەیان کرد و هەردوو نازناوەکەیان لەسەریەک چنییەوە، سەرباری ئەوەی بەدرێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکانی باسکە هیچ هەڵبژاردەیەک لە ئاستی ئەستێرەکانی وڵاتی “مام سام”دا نەبووە، بەڵام لەم مۆندیالەدا هەڵبژاردەی فەرەنسا کۆتایی بە خەونەکانیان هێنا، ئەوەش دەرفەتێکی گەورەبوو بۆ هەڵبژاردەکانی وەک ئەرجەنتین و ئیسپانیا تا نازناوەکە بچننەوە، هۆکاری ئەم شکستەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە کە زۆرینەی ئەستێرە ناودارەکان بەشداریان تێدا نەکرد و کەشتی هەڵبژاردەی ئەمریکاتیان بە لاوانی خولی یانە پیشەگەرەکان سپارد.

لەبەرامبەردا هەڵبژاردەی ماتادۆرەکانی ئیسپانیا و سەماکەرانی تانگۆی ئەرجەنتین ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کرد و توانیان فەرەنس ا و ئوسترالیا لە ململانێی پاڵەوان بەدەرنێن.


یاریی کۆتایی (یەکشەممە)

ئەرجەنتین – ئیسپانیا (٣:٠٠)

یاریی پلەی سێیەم و چوارەم (یەکشەممە)

فەرەنسا – ئوسترالیا (١١:٠٠)

وەرزشەکانی تر

مورای دوای دوو ساڵ گەڕایەوە و نازناوی ئانتوێربی بەلجیکی بەدەست هێنا

خەڵک سپۆرت

ئاندی مورای ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی بەریتانی گەڕایەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان و نازناوی پاڵەوانێتی ئانتوێربی بەلجیکی بەدەست هێنا.

لە وەرزی ٢٠١٧وە و بەتایبەت لە پاڵەوانێتی کراوەی دوبەیەوە ئاندی مورای بەهۆی پێکانەوە هیچ هەنگاوێکی گەورەی لەبواری تێنسی سەرزەویدا نەناوە، بەڵکو لە یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانانەوە بۆ پلەی ٢٤٣ دابەزی و بەشداریکردنیشی لە زۆرینەی پاڵەوانێتیەکاندا تەنها لە پێناو گەڕانەوە و دووبارە بەردەوامیدان بوو بە یاریکردن.

ئەمڕۆ لە فاینەڵی پاڵەوانێتی ئانتوێرب کە براوە تیایدا ٢٥٠ خاڵ بەدەست دەهێنێت، ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک (٣ – ٦)، (٦ – ٤)، (٦ – ٤) سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەم دەستکەوتەش یەکەمین دەستکەوتە لە هاوینی ٢٠١٧وە دەیچنێتەوە.

بردنەوەی نازناوی ئانتوێرب لەلایەن مورای ناودارەوە خۆی لە خۆیدا وەک ڕیکۆردێک تۆمارکرا، چونکە لەدوای پابلۆ ئاندوخاری یاریزانی پێشوی بوارەکە تاکە یاریزانە لە پلەی ٢٤٣وە نازناوێکی گەورەی بواری تێنس بەدەست دەهێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

مارکێزی پاڵەوان لە بردنەوەکانی ناوەستێت و پێشبڕکێی ژاپۆنیشی بردەوە !

خەڵک سپۆرت

مارک مارکێزی شۆفێری ئیسپانی بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی و سەرباری چنینەوەی نازناوی پاڵەوانێتی جیهان، لە کۆتا پێشبڕکێدا ڕێگەی بە ڕکابەرانی نەدا تامی سەرکەوتن بکەن.

ئەمڕۆ پێشبڕکێی ژاپۆن بۆ مۆتۆڕە خێراکانی جۆری “مۆتۆ جی پی” ئەنجامدرا، مارک مارکێزی شۆفێری تیمی هۆندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ڕیکۆردی مێژوویی مایک دوهانی ئەفسانەی هاوتا کردەوە (٥٤ بردنەوەی ئاستی نایاب).

بردنەوەی پێشبڕکێی ژاپۆن کە شانزەهەمین پێشبڕکێی وەرزە بۆ مارکێز لەڕووی ڕیزبەندیەوە هیچ کاریگەری نەبوو، بەوپێیەی لە جەولەکانی ڕابردودا توانی نازناوی پاڵەوانی جیهان یەکلایی بکاتەوە، لەڕووی داتا و ئامارەوە دەیکردە دەیەم بردنەوەی ئەم وەرزە و بردنەوەی ژمارە ٥٤ لە ئاستی نایاب.

پلەکانی تری پێشبڕکێی ژاپۆنی گەورە بەم شێوەیە بوون: فابیۆ کوارتاراو (ئاماها) پلەی دووەم، ئەندریا دۆفیزیۆزۆ (دوکاتی) پلەی سێیەم، مافریک فیناڵس پلەی چوارەم، کال کراچلۆ پلەی پێنجەم، فرانکۆ مۆرپیدۆلی پلەی شەشەم، ئالێکس ڕینز پلەی حەوتەم، جوان میر پلەی هەشتەم، دانێلۆ پیترۆشی پلەی نۆیەم، جاک میڵەر پلەی دەیەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

مێرسیدس ڕیکۆردی مێژوویی فێراری هاوتا کردەوە و کۆتایی بە ململانێکانی فۆرمولا ١” هێنا !

خەڵک سپۆرت

ڤاڵتێری بوتاس شۆفێری فنلەندی تیمی مێرسیدس پێشبڕکێی ژاپۆنی بە پلەی یەکەم بڕی و ململانێکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی لەبەرژەوەندی تیمە ئەڵمانیەکەی کۆتایی پێهێنا.

ئەمڕۆ لە حەلەبەی سوزوکا پێشبڕکێی ژاپۆن ئەنجامدرا، ڤاڵتێری بوتاسی فنلەندی شۆفێری تیمی مێرسیدس پلەی یەکەمی بەدەست هێنا، ئەم بردنەوەیەش لەسەر ئاستی تیمە وەبەرهێنەرەکان یەکلاکەرەوە بوو و ڕێژەی خاڵەکانی تیمی مێرسیدسی گەیاندە (٦١٢) خاڵ، لەبەرامبەردا تیمی فێراری ئیتاڵی تەنها خاوەنی (٤٣٥) خاڵە، بەوپێیەی پاڵەوانێتی جیهان تەنها سێ جەولەی ماوە تیمی مێرسیدس وەک براوەی وەرز هەژمار دەکرێت و نازناوی ئەم وەرزە دەبێتە شەشەم نازناو لەسەریەک کە بەدەستی دەهێنن.

لەسەر ئاستی شۆفێران، ڤاڵتێری بوتاس لە پلەی یەکەمدا هات و پلەی دووەم بۆ سباستیان ڤیتێڵی ئەڵمانی و سێیەم بۆ لویس هامیڵتۆنی پاڵەوانی جیهان بوو، لە خولانەوەی یەکەمیشەوە ماکس ڤێرستابنی شۆفێری تیمی ڕێدبول و لۆکلێری شۆفێری لاوی تیمی فێراری بەهۆی پێکدادانەوە لەپێشبڕکێکە کشانەوە.

لەڕیزبەندی شۆفێراندا بۆ نازناوی جیهان، تا ئەم ساتە لویس هامیڵتۆن لە لوتکەدایە و ڕاستەوخۆ بوتاسی هاوکاری بەدوایدا دێت، بۆیە نازناوی تاکە کەسی شۆفێرانیش بەهەر ئەنجامێک بێت لە کۆتا سێ جەولەی داهاتوودا لەبەرژەوەندی یەکێک لەو دوو شۆفێرەی تیمی مێرسیدس یەکلایی دەبێتەوە.

لە مێژووی فۆرمولا وەندا و تا ئەم وەرزە تەنها تیمی فێراری ئیتاڵی توانیبویان شەش وەرز لەسەریەک ببنە پاڵەوانی وەرز (١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٤)، بەڵام لەم وەرزەدا تیمی مێرسیدس بێنز ئەو ڕیکۆردە مێژووییەی هاوتا کردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان