ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پاریس سانت جێرمان، بە ئاڵوگۆڕی کاپتنەکان یوڤانتۆس بێهیوا دەکات!

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای تیاگۆ سیلڤای کاپتنی یانەکە دەکات و مارکۆ ڤیراتی وەک شوێنگرەوەی دەستنیشان دەکەن.

ڕۆژنامەی “لو پاریزیان”ی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ تیاگۆ سیلڤا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە بەفەرمی لە یانەی پاریس سانت جێرمان جیادەبێتەوە و دووبارە ڕوو لە خولی بەرازیل، یاخود خولی سوپەری چینی دەکات، ئەوەش ئیدارەی یانە فەرەنسیەکەی ناچار کردووە بەدوای شوێنگرەوەیدا بگەڕێت.

بەپێی سەرچاوەکە، کیمبیمپی ومارکینیۆس لەڕووی هونەریەوە لەپێگەکەیدا وەک شوێنگرەوە دەستبەکار دەبن، بەڵام ئەم دوو یاریزانە لەڕووی کەسایەتی وکۆمەڵایەتیەوە توانای ئەوەیان نییە ببنە کاپیتانۆ، بۆ ئەم مەبەستەش ئیدارەی یانە مارکۆ ڤیراتی ئیتاڵیان دەستنیشان کردووە تا ببێتە کاپتنی سەرەکی و ئەم بڕیارەش بە دوو هەنگاو جێبەجێ دەکرێت.

سەرەتا بۆندی نوێ پێشکەشی ناوەندکارە ناودارەکەی ئیتاڵیا دەکرێت بە موچەی ساڵانەی ١٢ ملیۆن یورۆ تا هیچ یانەیەکی تر بیر لە کڕینی نەکاتەوە، بەوشێوەیەش یانەی یوڤانتۆس بێهیوا دەبێت لە گواستنەوەیی و ناچار دەبن لە گفتوگۆکان بۆ کڕینی پاشگەزببنەوە، قۆناغی دووەمیش بریتی دەبێت لە پێدانی ئیمتیازات و بەخشینی شارەی کاپیتانۆ بە یاریزانەکە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە خولی فەرەنسا بەردەوامی بە یاریکردن بدات.

ڤیراتی تەمەن ٢٦ ساڵ لەساڵی ٢٠١٢وە درێسی یانەی پیسکارای فەرەنسی فڕێدا و درێسی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی پۆشی، لەو کاتەوە تائێستا لە خولی کەڵەشێرەکان بەردەوامە و حاڵی حازر یەکێکە لە یاریزانە بە ئەزمونەکان کە لە ژووری خۆگۆڕینەکان هاوشێوەی تیاگۆ سیلڤا کێشی کاپیتانۆی هەیە.

جیهانی

ئینتەرمیلان نەرمی نواندووە و نرخی “گابی گۆڵ”ی بۆ چێڵسی و تۆتنهام دابەزاند

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بەرامبەر یانە داواکارەکانی ئینگلتەرا ئامادەیی دەربڕیوە بەبڕێکی کەمتر لە بڕی داواکراو دەستبەرداری گابریال باربۆسای هێرشبەری بەرازیلی ببێت.

پاش تێپەڕاندنی وەرزێکی نمونەیی و تۆمارکردنی ٢٥ گۆڵ لەکۆی ٢٩ ڕووبەڕوبونەوەی خولی بەرازیل و بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵکاری لیبەرتادۆریس، گابریال باربۆسای هێرشبەری بەرازیلی ماوەی خواستنەکەی لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلیی کۆتایی هات و گەڕایەوە بۆ ئینتەرمیلان.

بەهۆی بوونی لوکاکۆ و مارتینێزەوە لە پێگەی هێرشبەری پێکهاتەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی و وەک سەرەتایەک یانە ئیتاڵیەکە ئامادەییان نیشاندا بەبڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند دەستبەرداری تواناکانی گابی گۆڵ بن، بەڵام ئەم نرخە لەلایەن یانە داواکارەکانیەوە بە بەرز وەسفکرا.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لەئێستادا ئیدارەی ئینتەر ئامادەییان دەربڕیوە بەبڕی ١٧ ملیۆن پاوەند دەستبەرداری هێرشبەرەکە ببن، ئەوەش لەپێناو کۆکردنەوەی پارەی تەواو بۆ گواستنەوەی کریستیان ئیریکسن لەیانەی تۆتنهامەوە.

لەبەرامبەردا یانەکانی تۆتنهام و چێڵسی هەوڵەکانیان بەو ئاڕاستەیە دەستپێکردووە، هەردوو یانە زەبەلاحەکە پێویستیان بە هێرشبەرێکی یەکلاکەرەوەی نمونەیی وەک گابریال باربۆسایە، لەلایەکی تریشەوە یانەی فلامینگۆ دەیانەوێت دووبارە گواستنەوە بە هێرشبەرەکەیان بکەن.

یانەی تۆتنهام بەهۆی پێکانی هاری کەین و یانەی چێڵسی بەهۆی ڕۆیشتنی ئۆلیڤی جیروی فەرەنسیەوە لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەهەر نرخێک بێت دەیانەوێت شوێنگرەوەیەک دابین بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵەکانیان بۆ گابریال باربۆسا دەستپێکردووە و لەکۆتاییدا یەکێک لەم دوو یانەیە گرەوەکە دەبەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئوزێل بۆندێکی بەهێزی پێگەیشتووە و ئارتێتا رێگەنادات هەنگاو بۆ دەرەوەی ئارسیناڵ بنێت

خەڵک سپۆرت

مەسعود ئوزێلی ئەڵمانی هێشتا لەپێکهاتە سەرەکیەکانی یانەی ئارسیناڵدا بەشێوەیەکی یەکجارەکی پێگەی خۆیی مسۆگەر نەکردووە و لەگەڵ ئەوەشدا ڕاهێنەری نوێ مانەوە و بەردەوامبوونی بە گرنگ دەزانێت.

ڕۆژنامەی “واشنتۆن پۆست”ی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، لە وادەی گواستنەوەکانی زستانەی ٢٠٢٠ یانەی دی سی یونایتدی ئەمریکی بۆندیان بۆ گواستنەوەی مەسعود ئوزێل پێشکەشی یانەی ئارسیناڵ کردووە.

یانە ئەمریکیەکە لەدوای ڕۆیشتنی واین ڕونی ئینگلیزی بۆ یانەی دێربی کاونتی، دەیانەوێت شوێنگرەوەیەکی ناودار بۆ پێگەکەی دابین بکەن و چاوەکانیان لەسەر ئوزێلە.

ئوزێل لەسەردەمی ئونای ئیمیری پشتگوێخرا و لە (١٠) یاریی سەرەتای خولی ئینگلیزی بەشداری پێنەکرا بۆیە هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیە بوون ڕوو لە یانەیەکی تر بکات، بەڵام لەدوای هاتنی مایکڵ ئارتێتای ئیسپانی دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ئوزێل لەپێکهاتەکانی ئارسیناڵدا ناوی جێگیرکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نازانرێت لە لەندەن بەردەوام دەبێت یان نا.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانە تورکی – ئەڵمانیەکە بۆندەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ تا زستانی ٢٠٢١ بەردەوامی دەبێت، لەماوەی ئەو ١٢ مانگەدا ناتوانێت هیچ بڕیڕێکی تاکلایەنە بدات، بۆیە یانەی دی سی یونایتدی ئاگادارکردۆتەوە کە پێویستە ماوەی ساڵێک چاوەڕوان بن و لەحاڵەتی نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەیدا بێبەرامبەر پەیوەندیان پێوەدەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

سێ شوت بەرامبەر ئیبێزا؟! کیکی سیتین درکی بە کێشەکانی بەرشلۆنە کردووە

خەڵک سپۆرت

کیکی سیتین ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە لە دووەم ڕووبەڕوبونەوەی بەرامبەر یانەی ئیبیزا زیاتر هەستی بە بوونی کێشە لە سیستمی یاریکردنی بەرشلۆنە کردووە و بە ئاشکرا ڕەخنە دەگرێت.

شەوی ڕابردوو یانە کەتەلۆنیەکە لەمیانی ململانێکانی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە یانەی دورگەی ئیبیزای بردەوە، ئەنجامەکە بەس بوو بۆ سەرکەوتنی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ قۆناغی دواتر، بەڵام بەنسبەت کیکی سیتینی ڕاهێنەرەوە دۆخەکە بەشێوەیەکی تر بووە.

سیتین لەدوای یارییەکە ڕایگەیاند، ئاست و ئەنجامەکەی بارسای بەدڵ نەبووە و پێکهاتەکەی زیرەکییان لەدەستداوە بەرامبەر یانەیەک لە لە خولی پلە سێی ئیسپانیا یاریی دەکات.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە، دووبارە یانەی بەرشلۆنە لە پۆزیشندا ڕێژەی بەرزی تۆمار کردووە کە لەسەدا (٧٨)، یاریزانانی یانەکە لە ٩٠ خولەکدا (٧١٨) گواستنەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام تەنها سێ لێدان (شوت)یان ئاڕاستەی گۆڵی یانەی ڕکابەر کردووە، لەو سێ لێدانە دووانیان گۆڵیان پێتۆمارکراوە.

ئەم ڕێژە لاوازەی لێدانی هێرشبەران ڕاهێنەری نوێی بێزار کردووە، بەتایبەت لەم بارودۆخەدا، کە لویس سوارێز پێکراوە و تا ماوەیەکی دوورو درێژ ناگەڕێتەوە سەر یاریکردن.

پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا یانەیەکی گەورە بەو ڕێژە زۆرەی پۆزیشنەوە ئاساییە تەنها سێ لێدان ئاراستەی گۆڵی تیپی ڕکابەر بکات، کە لە خولی پلە سێی ئیسپانی یاریی دەکات؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان