ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلێکی سەرنجڕاکێش بە هەستەوەری ٦٤ مێگاپێکسڵ ڕاگەیانرا

خەڵک-

پاش بڵاوبوونەوەی چەندین وێنە لە ماڵپەری وێبۆ ئێستا مۆبایلی RealmeXT بە هەستەوەری ٦٤ مێگاپێکسڵ بەفەرمی بەردەستە و لەلایەن کۆمپانیاکەوە ڕاگەیەنراوە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بریتین لە:

– شاشەی 6.4 ئینج بە ڕوونی FHD+ لە جۆری sAMOLED
– پڕۆسیسەری سناپدراگۆن ٧١٢
– ڕام 4/6/8GB بیرگە 64/128GB
– کامێرای پشتەوە 64MP+8+2+2
– کامێرای پێشەوە 16MP
– باتری 4000mAh پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 20W
سیستەمی Pie پەنجەمۆری لە پشتەوە
ڕۆژی ١٦ مانگ لە هیند بەردەست دەبێت بەم جۆرەی خوارەوە:
ڕام 4 + بیرگە 64 بە نرخی 225$
ڕام 6 + بیرگە 64 بە نرخی 239$
ڕام 8 + بیرگە 128 بە نرخی 269$

Image may contain: phone

No photo description available.Image may contain: phone

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سناپچات ڕۆژانە ٢١٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە و ٣ ملیار سناپ دەکرێت

خەڵک-

سناپچات یه‌كێكه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه‌ له‌ مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای “Sanpchat lnc” ه‌وه‌ دروست كرا، ئه‌م ئاپه‌ بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له‌ نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه‌ و له‌ ساڵی 2011 ه‌وه‌ تا ئێسته‌ به‌ ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته‌ ئه‌م ئاپه‌ رۆژانه‌ لە ئێستادا سەدان ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.

کۆمپانیاکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ٤٤٦ ملیۆن دۆلار داهاتی بووە و کە لە ساڵی داهاتوودا ٢٩٦ ملیۆن دۆلار بوو.

بەکارهێنەرانی چالاک و بەردەوامی ڕۆژانەی سناپچات ٢١٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە و لە مانگەکەدا نزیک دەبێتەوە لە ٣١٠ ملیۆن بەکارهێنەر و نزیکی ٣ ملیار سناپ دەکرێت ڕۆژانە، و ١٤ ملیار جار تەماشای ڤیدیۆکانی سناپ دەکرێت.

بەهۆی زیادبوونی چەندین تایبەتمەندی گرنگ لە ئەپەکەدا و گۆڕانی ڕوکاری ئەپەکە و هەروەها زیادبوونی یاری لە چاتەکان و چەندین تایبەتمەندی گرنگی دیکە وای کردووە بەکارهێنەران زیاتر بمێننەوە لە بەکارهێنانی ئەپەکە و وای کردووە کۆمپانیاکانی ڕیکلام بیکەنە سەرچاوەیەکی داهاتی گرنگ بۆ خۆیان و کڕیاری زیاتر بەدەست بهێنن لە ڕێی سناپچاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەکی بەناوبانگە دەبێتە هۆی هاککردنت و هەر ئێستا بیسڕەوە

خەڵک-
لە جیهاندا و لەسەر سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە ٤٠ ملیۆن کەس ئەپ Snaptube بەکاردەبەن و لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ئەپەمان تاقی کردبێتەوە، بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب.

لە ڕێی سیستەمی Secure-D ـەوە ئاشکرا کراوە کە بەرنامەی سناپتیوب چەندین زیانەواڵای ڕەوانەی بەکارهێنەران کردووە لە ڕێی ڕیکلامەکانی ناوییەوە یاخوود سوود وەرگرتن لە چالاکییەکانی بەکارهێنەران لە ناو ئەپەکەدا.

ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەست نییە و بەشێوازێکی بەربڵاو هەبووە لە نێوان بەکارهێنەراندا و زیانی بەبەکارهێنەران گەیاندووە لە ڕێی ئامڕازێکەوە کە سوودی لە ئاسانکاری دەسەڵات وەرگرتنی مۆبایلەکە وەرگرتووە کاتێک دابەزێنراوە، لە ڕیی بەکارهێنەرانەوە پارەیەکی خەیاڵی دەست کەوتووە و لە کاتێکدا ئەو ڕیکلامانە نایەنە سەر شاشەی مۆبایلەکە  و لە هەمان کاتدا فێڵێکیشە لەو کۆمپانیایانەی ڕیکلامەکەیان لە سناپ تیوب کردووە.

Image result for Snaptube

بەپێی زانیارییەکانی Secure-D ڕێژەی ٧٠ ملیۆن داواکاری گواستنەوەی زیانەواڵا بلۆک کراوە لە ٦ مانگدا کە لە سەرچاوەکەی ئەم ئەپە بووە، لە ڕێی ٤.٤ ملیۆن ئامێرەوە.

هەروەها ئەپی ڤید مەیتیش کە لەلایەن هەمان گەشەپێدەری سناپ تیوبەوە سەرپەرشتی دەکرا و لە وڵاتی چین گەشەپێدراوە بەهەمان شێوە هەڵگری فایلی زیانەواڵایە و پێویستە بەکارهێنەران بیسڕنەوە لەسەر مۆبایلەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاڵاکان دەگەیەنرێتە ماڵەوە

خەڵک-

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێی UAVـەکانەوە واتە ئامێری فڕینی بێ فڕۆکە کە دڕۆنیشی پێ دەوترێت، کۆمپانیای وینگ کە سەر بە گرووپی ئەلفابێتە بووە یەکەم کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە.

چەندین تاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە دڕۆنەکان لە فنلەندا، وینگ بەشێوەیەکی فەرمی خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا دەخاتە کار، پاش ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرت لە حکومەتی ئەمریکی.

Image result for Wing Launches America's First Commercial Drone

ڕەزامەندییەکە لە سەرەتادا بۆ شاری کریستانسبەرگە لە ویلایەتی ڤێرجینا و پاشان بەردەست دەخرێت بۆ ویلایەتەکانی دیکە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەمەزۆندا لە ڕکابەریدان لەم بوارەدا.

دڕۆنەکان کێشیان ٤.٨ کیلۆگرام دەبێت و دەتوانن ١.٥ کیلۆگرام هەڵبگرن و بە مەودای ١١٣ کیلۆمەتر بڕۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان